٢٧\٢\٢٠١٤
لە خەونمدا شهپۆلێكی
بارانبارین ههرێمی کوردستانی گرتەوە!

شەماڵ عادل سەلیم
لەخەونمدا شەپۆلێکی بارانبارین و لافاو هەرێمی بەتەمای خوای گرتەوە ,لەماوەیەکی
کەمدا دەفتەرە دۆلارکانی مەسئولە خەم خۆرەکانمان کە بۆ ڕۆژی ڕەش
وتەنگانە لە ژێرزەمینی کۆشک و تەلارەکانیان هەلیانگرتبوو وەک گەڵای
وەریو کەوتنە سەرئاو و شەقام و کوچەو کۆڵانەکانی شاریان داپۆشی ،
خاوەنەکانیشیان لە ترسی لافاوەکە بێ ئاوڕ دانەوە بەرەو شاخەکان ڕایان
دەکرد، ، خەڵکی ئەو دەڤەرەی ئێمە لەخۆشیان نەیان دەزانی بەرام بەر بەو
نیعمەتەی خوا شوكری خوایان بکەن، یان دەفتەرە دۆلارەکان خرکەنەوە و
بێمنەتانە ژیانی خۆیان و خانەوادەکانیان لەو (تەقەشفە) پێ مەیسەربکەن...!!
ئای کەسەیربوو ، مناڵە ڕەشوڕوتەکانی ههرسێ شارهكهی ههرێم بەیەک
دەنگ لە کوچەوکۆڵانەکان دەگەڕان وهاواریان دەکردوو دەیانگووت: (هەیاران
ومەیاران ، یاخوا هەرزۆر بێ باران ، بۆفەقیروهەژاران) ، (هەیاران
ومەیاران ، یاخوا ببارێ باران ، بۆ ئێمەی هەژاران).
ژنە شەهیدێک ،بە جلێکی رەش و لەچکێکی رەشەوە هاتبووە سەرشەقام و یەک
فەردە ( گونیە ) دۆلاری کۆکردبوەوە ،لەخۆشیان هاواری دەکردوو دەیگووت :
زۆر شوکر خودایە ، چیتر منالەکانم برسی نابن و سەیری دەستی نامەردان
ناکەین وچیتر کەرامەتمان قوربانی دەرامەتیان نابێت!!
پێشمەرگەیەکی بێ مووچەی داماو بەچاوی تێڕمان سەیری دۆلارە
سەرئاوکەوتووەکانی دەکردو لەپێش خۆیەوە دەیگووت: بەهەوەنتە نەگوتراوە (مالی
سپی بۆ رۆژی رەشە)، لەمە ڕەشتر نابێ... کۆیکەنەوە هەژارانی بەشمەینەت،
ئەوە پارەی گومرگ و کۆمپانیا و نەفت و گازی دزراو و تەنانەت ئەو
بودجەیەیە کە لە بەغداوەش دێت ،مەسئولەکانمان لە ژێرزەمینی کۆشکەکانیان
لێمانیان شاردۆتەوە و دەشڵێن پارەمان نییە..!!، کۆیکەنەوە، کۆیکەنەوە ،
کۆیکەنەوە دۆلاری هەرزان و بەلاش!!
خەلکی شارەکان هاتبوونە ڕاوە دۆلار ، جوتیارو وەرزێر و کرێکارەکان
بەسەدان (فەردە) دۆلاریان کۆکردبووەو بەماوەیەکی کەم پرۆژەکانیان بەگر
خست وکوردستانیان بوژاندەوە ، کەرتی کشتوکال بوژایەوەو قەیرانی ئاسایشی
خۆراک کۆتای پێهات ،دێهاتە خاپورکراوەکان ئاوەدان کرانەوە ، کارگەکان
کەوتنەکار ، کالاو کەلو پەلی کوردستان بۆ سەرجەم وڵاتان دەنێردراو کەس
نەما نەبێتە خاوەن پارەوزەوی و ملک ، کێشەکانی هەرێم و بەغدا بە
جاڕدانی کۆماری کوردستانی دیموکراتی ویەکسانی چارەسەر بوو ، کەرکوک کرا
بە پایتەخت ، (تەقەشف) و موچە برین کۆتای پێ هات ، حوکمی وڵات کەوتە
دەست هەژارو چەوساوەکان، حزب حزبانی و شەڕە پەڕۆ دووئیدارەیی
ودووئیرادەیی بنبڕ کرا ، پۆستەکان دابەشکران ، وەزارتی پشمەرگە درا بە
پشمەرگەیەکی بەئەزموون رۆژانی مقاوەمەت ، وەزارەتی شەهیدان درا بە
دایکە شەهێدێک ، وەزارەتی پەروەردە درا بە مۆماستایەکی دێرینی خاوەن
ئەزموون ، وەزارەتی تەندروستی درا بە دکتۆرێکی دڵسۆزولێزان ، وەزارەتی
دارایی درا بە ئابووری ناسێکی ئەکادیمی بلیمەت ، بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارو
سەرۆک حکومەت بەدەیان ئافرەتی لێهاتوو و بلیمەتی کوردستان خۆیان
کاندیید کرد ، لە هەڵبژاردنێکی دیموکراتی کەم وێنەدا ئافرەتێک بێ لایەن
بەزۆرینەی دەنگ بۆ سەرۆک کۆماری کوردستانی دیموکراتی هەڵبژێردار ،
ئافرەتێکی تریش لە هەڵبژاردنێکی بێگەرد بۆ پۆستی سەرۆک حکومەتی کۆماری
کوردستان هەڵبژێردرا...
لەبری پەرلەمانی ئیفلیجی وپەککەوتوو ،ئەنجومەنێکی باڵای نیشتیمانی
بێلایەن لە خەڵکانی دڵسٶزی کۆماری کوردستان پێکهات کە بەیەک رەنگ و یەک
دەنگ کاریان بۆ کۆمارە دیموکراتیەکەیان دەکرد...، نەوت و گازی کوردستان
کە سەروەتی یەکەبەیەکەی خەڵکی کوردستانە لە ماوەیەکی کەمدا خۆمالی کراو
بووبە موڵک وسەرەوتی راستەقینەی وڵات و دانیشتوانەکەی و نەوەکانی
داهاتوی کۆماری کوردستانی دیموکراتی ، پارەی فرۆشتنی نەوت و گاز زۆر بە
شێوەیەکی شەفاو و دیار لە خەزێنەی کۆمار دادەنرا و لە ماوەیەکی کەمدا
بەهەشتێکی راستەقینە بۆ گوزەرانی خەلکی کۆماری کوردستان بنیاتنرا و
خەڵکی لە پاڵ سیستەمی دیموکراسی و تەکنۆکرات وئازادی تاك وسەروەری یاسا
حەسانەوە ، بە مەرسومێکی کۆماری ئاوەرەکانی هەندەران بۆ سەرزێدی باب و
باپیرانیان گەڕانەوە و هەرکەس لە بوارو لێزانی و ئەزموونی خۆی
بەپرەنسیپی ( کەسی شیاو لە شوێنی شیاو ) بەبێ جیاوازی دامەزرێندران!!
تاکە زەرەر مەند لەم باران بارینە مەسئولە ورگ پرەکانی نەفت وگاز
بەرێکەر بوون، لەماوەیەکی کەم ژێرزەمینەکانیان لە سەروەت وسامانەکانیان
خالی بوون و هاتنە سەر ساجی عەلی و کەوتنە بەر نەفرەتی ئەرزوئاسمان.
لەناکاو زەنگی تەلەفۆنەکەم لێیدا ،هەڵم گرت هاوڕێیەکەم داوی لێکردم
بەزووترین کات لەبەردەم پەرلەمان ئامادەبم بۆ نارەزایی دەربرین لە
دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی هەشتەم ، دەست بەجێ هەڵسام خۆم ئامادەکرد
و لەبەر خۆشمەوە دەمگووت : تۆ بڵێی ، خەونەکەم بێتە دی وچیتر هەژارانی
وڵاتەکم ئاوارە و بێ بەش وبێ وڵات و ڕووتوڕەجاڵ و برسی نەبن؟!
٢٥\٢\٢٠١٤
- هەولێر
ماڵپەڕی شەماڵ عادل سەلیم
|