په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٣\٢٠١٠

لە خزمەتێکى ستراتیژییەوە بۆ هەڵەیەکى ستراتیژیی.


چاودێرێکى سیاسى


بودجە قوتى جەماوەرى گەلەکەمانە، بەڵام پێویستى بە شەفافیەت هەیە، پێویستە لە سیاسەت زیاتر پەیامى ئابورى لە پشت پڕۆژەکان بێ، پێویسترە لە کەسێک زیاتر چەندین شارەزا و ئەزموندارى ئابورى دایبڕێژێ.

بەرهەم ئەحمەد ساڵح هەمان ئەم زەوییەى وەرد دەکاتەوە کە پێشتر لە سەردەمى دوو ئیدارەیی لە سلێمانى دەیکرد، لە گرنگترین هەنگاویدا شکستى هێنا.

دواخستنى تاوتوێی بودجە زەبرێکى گورچکبڕە بە کەمەر یەکێتى دەکەوێت، لام وانیە مام جەلال و بنەماڵەى تاڵەبانى ئەم بێ پلانیەى بودجە کە پڕ بوو لە پیلانى شەخسى لە بەرهەم قەبوڵ بکەن، دەرفەتێکیش کە پارتى بە ناوبراویاندا خراپ بەسەر پارتیشدا شکاندییەوە، بۆیە زیانى بە مسعود بارزانیش گەیاند...

زیاتر لە 500 پڕۆژەى بێ کەڵک لەم بودجەیە هەیە، بەناوى جۆراوجۆرەوە، به‌رهه‌م ساڵح 80 پڕۆژەى ناردووە، ئەمە چۆن ئەبێ؟!

دواجار هەنگاوەکانى شکستیان هێنا و گفتوگۆى بودجە راگیرا، ئۆپۆزسیۆنەکان کردویانەتە هەڵا و بێ گومانیش هەرکاردانەوەیەکى ئەم هایشوهوشەى ئۆپۆزسیۆن کاریگەرى لەسەر دەنگى کوردانى ئەوروپا و سنورى پارێزگاى سلێمانى بەو پێیە کاریگەرى گرنگى دەبێ بۆ دابەزاندنى رێژەى دەنگى یەکێتى لە سنورەکە و لەم شکستەش دکتۆر بەرهەم ساڵح بەرپرسە، سەیرتر هەواڵى سەرەکى هەفتەنامەى رووبەر بوو کە بە دیار دەکەوێت، دکتۆر بەرهەم 35 ملیۆن دۆلارى بۆ زانکۆى ئەمریکى لە سلێمان تەرخانکردووە، کە پڕۆژەى تایبەتى خۆیەتی...ئەوە لە کاتێکدا کە بەرهەم مافى ئەوەى نییە پارەى ناوچەیی بیر نەوتەکان بۆ خۆى ببات، بەرهەم لە پارەى گرێبەستە نەوتیەکان پارە بەرێت ئاخۆ لە میلیاران دۆلار کە چەندین پڕۆژەى وەهمى تیایە دەبێ چی بکات؟


جەنابى مام جەلال و دادە هێرۆ بەم تەمەنەوە شەو و رۆژ ئەخەنە سەر یەکتر تاوەکو ئەوەى بتوانن لە قەبارەى گۆڕِان کەم بکەنەوە، بەڵام بەرهەم بەم بۆشاییەى دایانە ئۆپۆزسیۆن و ئەوانیش گۆڵیان تۆمار کرد ئەوا بە پلەى یەکەم مام جەلال و خانمى یەکەمى عێراق باجەکەى دەدەن.


پرسیار لە دکتۆر بەرهەم دەکەین، ئەم پەلە پەلەى لە چى بوو، نەیدەزانى کە ئەمڕۆ خەڵک و جیهانیش چاودێرە بەسەر ئەم واقیعەوە و سەرەنجام ریسوایی تۆمار دەکات

ئەمە دەمانباتە سەر ئەم رایەى کە زۆر نزیکە کابینەکەى به‌رهه‌م ساڵح لە دواى هەڵبژاردنەکانى شکست بهێنێ و هەڵبوەشێتەوە.