له‌خۆپیشاندانی دژی G20 له له‌نده‌ن، پۆلیس رۆژنامه‌فرۆشێك ده‌کوژێت!
موحسین که‌ریم
هه‌روه‌کو چاوه‌ڕوانده‌کرا هه‌زاران که‌س له کرێکاران و بێکاران و قوربانیانی ئه‌زمه‌ی ئێستای سه‌رمایه‌داری و هه‌ڵسوڕاوانی دژی سه‌رمایه‌داری و چه‌پ و هه‌ڵسوڕاوانی دژی جیهانگیری له‌رۆژی 1-4-2009، واته ته‌نها رۆژێك پێش له‌لوتکه‌ی سه‌رانی بۆرژوازی جیهانی له‌له‌نده‌ن، رژانه سه‌رشه‌قامه‌کانی له‌نده‌ن له‌ناوچه‌ی نزیك شوێنی کۆبونه‌وه‌که‌ی سه‌رانی G20 له‌نزیك (بانکی ئینگلته‌را). خۆپیشانده‌ران ده‌یانویست که ده‌نگی ملیۆنه‌ها ئینسانی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی جیهان نوێنه‌رایه‌تی بکه‌ن دژی هه‌وڵه‌کانی سه‌رانی ده‌وڵه‌ته بۆرژواییه‌کان بۆرزگارکردنی سه‌رمایه‌و قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رمایه‌داران له‌م میحنه‌ته‌ی ئێستایان و شکاندنه‌وه‌ی باری ئه‌م ئه‌زمه که‌مه‌رشکێنه به‌سه‌ر کرێکاران و خه‌ڵکی هه‌ژارو زه‌حمه‌تکێشدا. خۆپێشانده‌ران هاواریان ده‌کرد: ده‌بێ ده‌وڵه‌مه‌ندان و خاوه‌ن سه‌رمایه‌کان باجی ئه‌زمه‌یه‌ك بده‌ن که‌خۆیان خوڵقاندویانه نه‌ك خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش!
نزیکه‌ی 5000 پۆلیس به‌هه‌موو پێداویستیه‌کی خۆپاراستن و په‌لامار بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران ئاماده‌بوون و ناوچه‌که‌یان ته‌نیبوو! له‌وکاته‌دا (ئان تۆملنسن)ی رۆژنامه‌فرۆشی 47 ساڵ، که‌دوای ته‌واوکردنی کاره‌که‌ی به‌ره‌وماله‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه‌و هه‌ردووده‌ستی له‌گیرفانیدابوو، به‌ناو هێڵێکی پۆلیسی دژی"ئاژاوه‌گێری!"ی پۆشته به‌کێبڵ و سه‌گی پۆلیسیدا، تێده‌په‌ڕێ. به‌پێی ئه‌و کورته‌فلیمه‌ی که له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی گاردیان و ته‌له‌فزیۆنی ITV1 به‌ریتانیه‌وه بڵاوکرایه‌وه، له‌لایه‌ن پۆلیسێکه‌وه په‌لامارده‌درێ و به‌توندی ده‌درێ به‌زه‌ویدا. ماوه‌یه‌کی زۆرکه‌م دوای که‌وتنه‌که‌ی و له‌ئاکامی ئه‌مه‌وه تووشی سه‌کته‌ی دڵ ده‌بێ و گیان له‌ده‌ستده‌دات! به‌پێی رۆژنامه‌ی گاردیان، ئان تۆملنسن، به‌شداری خۆپیشاندانه‌که‌شی نه‌کردبوو. ته‌نانه‌ت بێئه‌وه‌ی قسه‌یه‌کیش له‌گه‌ڵ پۆلیسدا بکات یان هیچجۆره به‌رگرییه‌ك له‌خۆی نیشانبدات، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له‌پشته‌وه به‌کێبڵ به‌توندی لێی ده‌درێ. چه‌ند چرکه‌یه‌ك دواتر هه‌مان پۆلیس به‌هه‌ردوو ده‌ستی به‌توندی پاڵی پێوه‌ده‌نێ به‌جۆرێك که‌به‌قسه‌ی گاردیان "به‌ره‌وزه‌وی ده‌فڕێت"و ده‌که‌وێت به‌زه‌ویداو ماوه‌یه‌کی کورتیش دوای ئه‌وه به‌هۆی سه‌کته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.
شایانی گاڵته‌جاریه پۆلیسی له‌نده‌ن وایان بڵاوکردوه که‌پاش ئه‌وه‌ی ئان تۆملنسن که‌وتوه‌ته سه‌رزه‌وی، پۆلیس هه‌وڵیانداوه یارمه‌تی بده‌ن و بیگه‌یه‌ننه خه‌سته‌خانه، به‌ڵام به‌هۆی هاویشتنی بوتڵی گڕاوی ومۆلۆتۆفه‌وه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ئه‌وکاره‌یان بۆئه‌نجام نه‌دراوه. دوورۆژ دوای مردنیشی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیاش(هۆم ئۆفیس)وای بڵاوکرده‌وه که ناوبراو به‌هۆی سه‌کته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
کاتێك ئینسان دیمه‌نی ئه‌و هه‌موو ۆلفدۆگه زه‌به‌لاح و تێر‌و پۆشته‌وپه‌رداخانه‌ی پۆلیس ده‌بینێ وایبۆده‌چێ که زیاتر ئه‌و سه‌گانه بێ به‌زه‌یی و ترسناك و هه‌ره‌شه‌بن بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران، وه‌کو وه‌فایه‌ك بۆ خاوه‌نه‌کانیان که سه‌رباری نانبڕاوکردنی سه‌دانهه‌زار کرێکار، ئاماده‌ن سه‌خاوه‌تمه‌ندانه ئه‌وان تێربکه‌ن. به‌ڵام کاتێك ئه‌و کورته فلیمه ده‌بینێ که‌چۆن پۆلیسی پارێزه‌ری دیموکراسی و بازاری ئازاد په‌لاماری ئان تۆملنسن ده‌ده‌ن، یان گوێی له داستانی ئه‌و شایه‌تحاڵانه ده‌بێ که باسی دڕنده‌یی "پۆلیسی دژی ئاژاوه‌گێڕی" ده‌که‌ن که له‌رۆژنامه‌ی گاردیاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی بۆده‌رده‌که‌وێت که ئه‌وه سه‌گه‌کان نین که دڕو خه‌ته‌رن بۆسه‌ر خه‌ڵکی نارازی له سه‌رمایه‌و ده‌سه‌لات وئه‌زمه‌و کاروسیاسه‌تیان، به‌ڵکو ئه‌و پۆلیسانه‌ن که جڵه‌وی سه‌گه‌کانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه!
10-4-2009
|