په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\٦\٢٠١٤

لێخوڕە مێش.

فه‌رهاد مازێ      

لێخوڕە، فڕۆکە لێخوڕە، تۆگەر ناتوانی فڕۆکە لێخوڕی، شەمەندنەفەر لێخوڕە..
لێخوڕە شەمەندنەفەر لێخوڕە، تۆگەر ناتوانی شەمەندنەفەر لێخوڕی، کەشتی لێخوڕە..
لێخوڕە کەشتی لێخوڕە، تۆگەر ناتوانی کەشتی لێخوڕی، ئۆتۆ لێخوڕە..
لێخوڕە قەمەرە لێخوڕە، تۆگەر ناتوانی تڕومبێل لێخوڕی، مانتۆڕ لێخوڕە..
لێخوڕە مانتۆڕ لێخوڕە، تۆ گەر ناتوانی مانتۆڕ لێخوڕی، پایسکڵ لێخوڕە..
لێخوڕە پایسکڵ لێخوڕە، تۆ گەر ناتوانی پایسکڵ لێخوڕی، مێگەڵ لێخوڕە،
لێخوڕە مێگەڵ لێخوڕە، تۆ گەر ناتوانی مێگەڵ لێخوڕی، بێ هیوا مەبە و، سیاسەت لێخوڕە..
لێخوڕە سیاسەت لێخوڕە، تۆ گەر ناتوانی سیاسەت لێخوڕی، ئاین لێخوڕە..
لێخوڕە ئاین لێخوڕە، تۆ گەر ناتوانی ئاین لێخوڕی بێدەنگ بە و فشەفش بە سەر ژیاندا مەکە و بۆ خۆت گوو بخۆ گووووووووووووووووووووووووووووووووووووو:
نووسین و ئەدەب و هونەریش، دەچێتە خانەی خوراندن، نەک خوڕین و لێخوڕین، وەک لە هەولێر دەڵێن (دەیخورێ پێی خۆشە) دەنووسم دیارە منیش دەمخورێ،...


مێش هەیە باڵی هەیە و نافڕێ
مێش هەیە باڵی نییە و دەفڕێ
مێش هەیە لەسەر گوو دەنیشێ
مێش هەیە لەسەر گوڵ دەنیشێ
مێش هەیە لە گوو ژیان دەبینێ
مێش هەیە لە گوو مردن دەبینێ
مێش هەیە بۆنی گوڵی لێدێ
مێش هەیە بۆنی گووی لێدێ
مێش هەیە بۆنی گوڵ و گووی لێدێ...


مێشێک بە فیزەوە گوتی: ''هەموو مێشەکان وەکو ئێمە مێشن، بفڕن یا نەفڕن گوو بخۆن, گوڵ بخۆن ئیتر مێشین و مێش'' مێشمان هەن سەرکردەن، رابەرن، قەحپەن، سەرۆکن، پاشان، کریکارن، یاسان، نووسەرن، گەوادن، هونەرمەندن، شێتن، دەزگان، پارتن بزووتنەوەن، دەستوورن، خوان، پێغەمبەرن، ئاینن، پانن، باریکن، بڵندن، حیزن... هتد.


- زۆر جاران بابم دەیگۆت: ''کورم کەس لە برسان نەمرێ ئەتوو دەمری، ئەتو لۆ هەندە فەقیر حاری مێش لە خۆت ناکەیتەوە''.


+ بابیشم راستی دەگوت، دەتگۆت شەوە لێیداوم.. هەمیشە دەوم بەش ببۆوە و مێشم لە دەوم پاس نەدەکرد، تازە تێگەیشتم ئەوسا مێشخۆر بووم مێشخۆر، ئێستا خۆم مێشم، نە دەزانم بخوڕم نە لێخوڕین، بێدەنگییم هەڵبژارد و دەنووسم، کەواتە دەمخورێ و گووخۆرم و دەخۆم گووووووووووووووووووووووووووووووووووووو...
 

ماڵپه‌ڕی فه‌‌رهاد مازێ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک