٢٩\٣\٢٠١١
له یادی ٦٤
ساڵه‌ی له سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د.

ره‌زا شوان
له یادی شه‌ت و چواره‌مین ساڵڕۆژی له سێداره‌دانی شه‌هیدی هه‌میشه
زیندووی گه‌له‌که‌مان ، قاره‌مانێکی که‌م وێنه‌ی جیهانی ، قازیی
قازی‌یان.. پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ، که له ڕۆژی «١٠ی خاکه‌لێوه»ی
ڕێکه‌وتی «٣٠/٣/١٩٤٧» له سێداره درا ، به ئه‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه،
سه‌ری ڕێز و نوازشت بۆ پێشه‌وای دڵسۆزمان قازی محه‌مه‌د و تێکڕای شه‌هیدانی
ڕێی ڕزگاری و ئازادیی کورد و کوردستان دادئه‌نه‌وێنین..هه‌رده‌م ئه‌م
یاده به‌رز وپیرۆز ڕائه‌گرین..ئه‌گه‌رچی یادی ڕۆژێکی ماته‌مینی و غه‌مگینه
، به‌ڵام ئه‌م یاده سوورتر و گڕترمان ئه‌کات له خه‌بات و تێکۆشانی
بێ‌وچان و درێژه‌دان به ڕێبازه پیرۆزه‌که‌ی قازی محه‌مه‌د .. تێکۆشه‌رێکی
که‌م وێنه‌ی له چه‌شنی قازی محه‌مه‌د ، که له پێناوی گه‌ل و
نیشتمانه‌که‌ی و له پێناوی به‌رقه‌راربوونی
ئازادی و ئاشتی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری و
ئاشتیدا ، له پێناوی دابینکردنی گوزه‌ران و ژیانێکی شیاوتر بۆ ڕۆڵه‌کانی
گه‌له‌که‌ی گیانی خۆی به‌خشی.. شایانی ئه‌وه‌یه که هه‌میشه له
ناخی دڵماندا بژی و ناوی ببێته وێردی سه‌ر زمانمان .
قازی محه‌مه‌د کوڕی قازی عه‌لی کوڕی ئه‌بولقاسم کوڕی میرزا ئه‌حمه‌ده ،
له ساڵی ١٩٠٠ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له شاری مه‌هاباد«سابڵاخ» له
بنه‌ماڵه‌یه‌کی ناسراوی ناوچه‌ی موکریان له‌دایک بووه ،دایکی له هۆزی
«فه‌یزۆڵلا به‌گی» یه . ڕابردووی بنه‌ماڵه‌که‌یان له مه‌هاباد دا، بۆ
به‌ر له چوار سه‌ت ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.. قازی محه‌مه‌د له
شاری مه‌هاباد خویندنی ئایینی ته‌واوکردووه . دوایی بووه به قازیی
شاری مه‌هاباد. قازی محه‌مه‌د زمانی فارسی و عه‌ره‌بی و تورکی و فه‌ره‌نسی
و تا ڕاده‌یه‌کیش ئینگلیزی و ڕووسیشی ئه‌زانی ، که‌سایه‌تییه‌کی ناسراو
و خۆشه‌ویستی مه‌هاباد بوو . . هه‌موو چین و توێژه‌کانی گه‌له‌که‌مان
ڕێزیان لێئه‌گرت ، هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوییه‌وه خۆشه‌ویستی و ئه‌شقی
ئازادیی کورد و کوردستان هه‌ست و سۆزی بزواند .. قازی محه‌مه‌د ئه‌ندامێکی
چالاکی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کورد « ژ . ک » بوو. ناوه نهێنییه‌که‌شی
« بینایی »بوو.. هه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ش، بوو به ناو‌کی دامه‌زراندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان .. که تا ئه‌مڕۆش ڕۆڵێکی به‌رچاوی گرنگی له
بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد دا هه‌یه.. قازی محه‌مه‌د ڕۆڵێکی گرنگی
بێنی له هۆشیارکردنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان ، بۆ ڕاپه‌ڕین له
دژی ڕژێمی ڕه‌گه‌زپه‌رست و کۆنه‌په‌رستی شای گۆڕبه‌گۆڕی ئێرا ن.. به‌ری
ئه‌و خه‌بات و کۆشش و ڕاپه‌ڕین و ئه‌و یه‌کده‌نگی و یه‌کڕیزییه‌ی گه‌له‌که‌مان
، ئه‌وه‌بوو:
له « ٢ی ڕێبه‌ندان » ڕێکه‌وتی « ٢٢ ی یانواری ــ کانوونی دووه‌می »
ساڵی١٩٤٦دا، له گۆڕه‌پانی قه‌شه‌نگی« چورارچرا» له شاری« مه‌هاباد »ی
شیریندا، به ئاماده‌بوونی هه‌زاران که‌س له ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان،
که تامه‌زرۆ و تینووی ئازادی و سه‌رفرازی و دیموکراتی بوون، هیوای
هاتنه‌دیی ئه‌و ڕۆژه پرشنگداره‌یان ئه‌خواست، پێشه‌وای نه‌مر قازی محه‌مه‌د
به ده‌نگێکی زوڵاڵه‌وه، به چاوێکی پڕ له ئه‌شکی شادییه‌وه، به گه‌روویه‌کی
پڕ له شه‌کره گریانه‌وه، دامه‌زراندنی «کۆماری کوردستان»ی ڕاگه‌یاند.
ئای له‌و ساته خۆشه ، له‌و ڕۆژه پیرۆز و نه‌مره، که هه‌رگیز به
وشه و نووسین ناتوانرێت گوزارشتی لێبکرێت..چوارچرا و مه‌هابادیش هه‌تا
هه‌تایه نازناوی پیرۆزییان پێ به‌خشرا.
هه‌ر بۆ ڕۆژی دوایی واته له« ٢٣ی یانواری ١٩٤٦»دا، له گۆڕه‌پانی
چوارچرادا، به ده‌نگی تێکڕای جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان، تێکۆشه‌ری
دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌که‌مان قازی محه‌مه‌د، به سه‌رکۆماری کوردستان هه‌ڵبژێررا
و، به ئه‌وپه‌ڕی ڕیزیشه‌وه نازناوی« پێشه‌وا»یان پێ به‌خشی، که هه‌ر
به‌ڕێزیان شایانی ئه‌و پایه‌یه و ئه‌و نازناوه بوو.. شاری مه‌هابادی
جوان و ڕه‌نگین و قاره‌مانیش کرا به پایته‌تی یه‌که‌مین کۆماری
کوردسـتان.
له کاتژمێری ده‌ی به‌یانیی ڕۆژی « ٢٦ ی سه‌رماوزی ١٩٤٦» دا، هه‌ر له
گۆڕه‌پانی چوارچرا دا، به ئاماده‌بوونی سه‌رکۆمار قازی محه‌مه‌د و هه‌موو
وه‌زیره‌کانی حکومه‌تی کوردستان و، چه‌ند تیپێکی پێشمه‌رگه‌ی له‌شکری
کوردستان و، چه‌ندین که‌سانی ناودار و به ده‌یان شاعیر و ڕۆشنبیر و
هونه‌رمه‌ند و، مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانه‌کانی شاری مه‌هاباد
و، جه‌ماه‌رێکی بێ شوماری گه‌له‌که‌مان..به چه‌پڵه‌ڕێزان و هڵهه‌ڵه‌لێدان
و به ده‌نگی ده‌هۆڵ و زۆڕنا و هاواری بژی کورد و کوردسـتان ، بۆ یه‌که‌مین
جار ئـاڵای ڕه‌نگین و پیرۆزی کوردستان هه‌ڵکرا. ماڕشی نه‌ته‌وایه‌تیمان
و چه‌ندین سروود و شیعر و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕکێی خۆش و به‌جۆش پێشکه‌ش
کران.. پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دیش له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا وتارێکی به‌نرخی
پێشکه‌ش کرد.. ئه‌م که‌رنه‌ڤاڵه تا ئێواره به‌ردوام بوو.
به داخه‌وه، نه‌یان هێشت کۆماری کوردستان پێ بگرێ و ، له‌سه‌ر پێ یه‌کانی
خۆی ڕابوه‌ستێ و، چه‌ندین هیوا و خه‌ونی تری بهێنێته‌دی.. به پیلانێکی
ناوخۆیی و ده‌رکی، به ساوایی جوانه‌مه‌رگیان کرد.. گرنگترین هۆیه‌یکانی
هه‌رسهێنانی کۆماری کوردستان، خۆکێشانه‌وه‌ی سۆپای سۆڤیه‌ت بوو له
ناوچه‌ی کوردستان و شوێنه‌کانی تری ئێران‌دا. هۆیه‌کی گرنگی تریش ئه‌وه‌بوو،
هه‌ندێک له سه‌رۆک هۆزه به‌زی و خۆفرۆشه‌کانی کوردمان ناپاکی و خیانه‌تیان
کرد و، بوون به جاش و چوونه پاڵی حکومه‌تی ئێران و ، هاوکاری سۆپای
هێڕشکه‌ری ئێرانیان کرد.. نابه‌رانبه‌ریش له هێز و چه‌کدا، هۆیه‌کی تر
بوو، له‌شکری کوردستان « پێشمه‌رگه» چه‌کی قورس و ته‌قه‌مه‌نیی
پێویستیان نه‌بوو.
ره‌زا شای گۆڕبه‌گۆڕی دیکتاتۆری ڕه‌گه‌زپه‌رست و ، له جیاتی ئه‌وه‌ی
زمانی گفتوگۆ و دیلۆک بگرێتنه‌به‌ر، بۆ چاره‌سه‌رکردنی دۆزی ڕه‌وای
کوردمان ، که‌چی به سوپایه‌کی زه‌به‌لاحه‌وه ، دڕندانه په‌لاماری
کوردستانی دا، به هاوکاریی جاشه ناپاکه‌کان..له ڕۆژی ١٧/١٢/١٩٤٦ دا،
دۆژمن چووه ناو شاری مه‌هاباده‌وه. له‌و ڕۆژه‌دا کۆتایی به ته‌مه‌نی
کۆماری کوردستان هات .. زۆر داوایان له سه‌رۆک کۆمار قازی محه‌مه‌د
کرد ، که خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دات و خۆی ده‌رباز بکات.. به‌ڵام پێشه‌وا
ڕازی نه‌بوو، وتی :
« چۆن من هه‌ڵبێم و گه‌له‌که‌م له‌م بارودۆخه‌دا ڕووبه‌ڕووی چاره‌نووسی
ده‌بێته‌وه، من سوێندم خواردووه، تا دوا تنۆکی خوێنم پارێزگاری‌یان لێ
بکه‌م و جێیان نه‌هێڵم»، ئه‌مه‌یه هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی سه‌رکرده‌ی
به ڕاستی دڵسۆز و گه‌ل و نیشتمانپه‌روه‌ر، که تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی
له‌گه‌ڵ هه‌موو خۆشی و ناخۆشی و، له‌گه‌ڵ ته‌نگانه و شێنه‌یی و،
له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتن و شکستیی گه‌له‌که‌ی دا بوو، بوو به نموونه‌ی نه‌مری
و گیانفیدایی و دلێریی.
قازی محه‌مه‌د و، محه‌مه‌د حوسێن سه‌یفی قازی « ئامۆزای پێشه‌وا » و،
ئه‌بولقاسمی سه‌دری قازی « برای پێشه‌وا» به سه‌ربه‌رزییه‌وه گیران..
به ڕوویه‌کی خۆش و گه‌ش و به پێ که‌نینه‌وه و،به ئه‌وپه‌ڕی بێ باکی
و چاونه‌ترسییه‌وه، ڕووبه‌ڕووی دادگایی کردن و له سێداره‌دان
بوونه‌وه.. شاعیری کوردستانپه‌روه‌رمان پیره‌مێردی نه‌مر ده‌ڵێ:
« گه‌وره‌ی هیچ قه‌ومێک وه‌ک گه‌وره‌ی کوردان ــ له ڕێی وه‌ته‌ن دا نه‌بوون
به قوربان ».
بۆ دادگایی کردنی قازی محه‌مه‌د، حکومه‌تی ئێران، دادگایه‌کی سه‌ربازیی
به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رهه‌نگ « پارس به‌تار » دانا و،هه‌ر خۆشیان پارێزه‌رێکی
فارسی، نه‌قیبی سه‌ربازی « سه‌روان شه‌ریفی » یان بۆ داکۆکیکردن له
قازی محه‌مه‌د و هاوڕێکانی ڕاسپارد.. ده‌رباره‌ی به جه‌رگی و چاونه‌ترسیی
قازی محه‌مه‌د له کاتی دادگایی کردنی دا، سه‌روان شه‌ریفی ده‌ڵێ : «
قازی محه‌مه‌د پیاوێکی مه‌زن و دانا بوو، به ئه‌وپه‌ڕی ئازایه‌تییه‌وه
ده‌رباره‌ی دۆزی گه‌لی کورد قسه‌ی کرد، زۆر به بوێری و جه‌ساره‌ته‌وه
داکۆکیی له مافه‌کانی کورد ئه‌کرد ، له خودموختاری و مافی چاره‌ی
خۆنووسین..» هه‌ر شه‌ریفی ئه‌ڵێ:« له ڕاستیدا، قازی محه‌مه‌د دادگایی
ڕژێمی ئه‌کرد و، له باتی به‌رگری کردن له خۆی، پرۆتستۆی ڕژێمی ده‌سه‌ڵاتداری
ئه‌کرد، که به نا‌مه‌ردی و به قیزه‌وه‌نییه‌وه، هه‌ڵسوکه‌وتیان له
مه‌ڕ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی گه‌لی کورد کرد»ده‌سته‌ی دادگایی کردنی سه‌ربازیی
له ئازایه‌تی و چاونه‌ترسی و خۆڕاگریی قازی محه‌مه‌د و هاوڕێکانیدا،
زۆر سه‌رسام بوون و واقیان وڕما، که له‌و ساته وه‌خته‌شدا، هه‌ر
سووربوون له وه‌ده‌ست هێنانی مافه ڕه‌وا نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی گه‌لی
کوردمان .. په‌شیمان نه‌بوون له‌وه‌ی که له پێناوی گه‌له‌که‌ماندا
کردبوویان ..هه‌ر له باره‌ی هه‌ڵویستی جوامێرانه‌ی قازی محه‌مه‌د له
کاتی دادگایی کردنیدا.. « سه‌روان کیومه‌رس ساڵحی » که هه‌واڵنێرێکی
سه‌ربازیی سوپای ئێران بوو، که له ناو هۆڵی دادگایی کردنه‌که‌دا
ئاماده‌بوو، ئه‌نووسێ و ئه‌ڵێ: «من له زۆربه‌ی دادگاییه‌کانی مه‌یدانی
و سه‌ربازییه‌کاندا، وه‌ک هه‌واڵنێرێک ئاماده‌بوومه، به‌ڵام هه‌رگیز
هیچ که‌سێکم نه‌دیوه، که به ڕاده‌ی قازی محه‌مه‌د به جه‌رگ و بوێر
و دلێر بێت.. له کاتی دادگایی کردنیدا ، نه‌یئه‌زانی که ترس چییه..
زۆر به بێ باکی قسه‌ی ئه‌کرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئه‌دایه‌وه.. »
سه‌روانی په‌یامنێر ئه‌ڵی، قازی محه‌مه‌د به دادگای وت: « من له زووه‌وه
خۆم بۆ ئه‌وه ئاماده کردووه، که به باوه‌شێکی ئاواڵه‌وه پێشوازی
له‌و مردنه سه‌ربه‌رزییه بکه‌م، که له ڕێگای ئازادیی میللته‌که‌مدا
ئه‌کوژرێم، ئه‌وه به‌ڵێنێکه که به نه‌ته‌وه‌که‌م داوه، له‌گه‌ڵیان
دا بژیم و له پێناوی ئه‌وانیشدا بمرم، تازه چۆن ئاماده‌م که به‌ڵێنی
خۆم بشکێنم ».
کاتێ که سه‌رۆکی دادگا، به تاوانبار تاوانباری ئه‌کات، قازی محه‌مه‌د
وڵامی ئه‌داته‌وه و ئه‌ڵێ:« تاوانبار ئێوه‌ن نه‌ک ئێمه. ئیوه وڵاتان
لێ داگیرکردووین » ئه‌شڵێ: « ئێره ماڵی منه ، خاکی کوردستان خاکی باب
و باپیر و ئه‌جدادی منه ، چۆن ئه‌توانم ده‌ستی لێ هه‌ڵگرم».. هه‌ر له‌به‌رده‌م
دادگادا قازی محه‌مه‌د وتی: « ئێوه قازی محه‌مه‌دێ ئه‌کوژن، به‌ڵام ئه‌وه
بزانن که، له هه‌ر تنۆکه خوێنێکی مندا، قازی محه‌مه‌دێک شین ئه‌بێته‌وه.
داوا له گه‌لی کورد ئه‌که‌م ، خه‌باتی خۆی له پێناوی ڕزگاریی
کوردستاندا یه‌ک بخات، باوه‌ڕ به ده‌وڵه‌تی خۆفرۆشی تاران مه‌که‌ن..
بژی کورد ـــ بژی کوردستان »
ئه‌و کاته‌ی که قازی محه‌مه‌د له به‌ندیخانه‌دا بوو ، نوێنه‌ری ئه‌مریکی
«جۆرج نالین» به قازی ئه‌ڵی ئه‌گه‌ر به قسه‌ی ئێمه بکه‌یت و بۆ به‌رژه‌ه‌ندیی
ئێمه کار بکه‌یت ئه‌توانین یارمه‌تیت بده‌ین و ڕزگارت بکه‌ین.. پێشه‌وا
قازی محه‌مه‌دیش وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه و ئه‌ڵێ : « گه‌لی کورد چاوه‌ڕوانیی
هیچ چاکه‌یه‌ک له وڵاتانی ئیمپریالیزم ناکات ».
ئه‌و ڕۆژه‌ی له سێداره‌دران ، نوێژی به‌یانییان ده‌که‌ن .. کاتێک که
ئه‌و سێ قاره‌مانه پاڵه‌وانه‌یان بۆ له سێداره‌دان برد.. جه‌لاده‌کان
ویستیان چاویان ببه‌ستنه‌وه، به‌ڵام که‌سیان نه‌یان هێشت چاویان ببه‌ستنه‌وه.
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د پێیانی وت: « هیچ شتێک نییه که شه‌رمی لێ بکه‌م
، تا له به‌رده‌م ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌م و نیشتمانه خۆشه‌ویسته‌که‌مدا،
چاوم ببه‌ستنه‌وه.. حه‌زئه‌که‌م له دوا سات و له دوا چرکه‌ی ژیانمدا،
به ئه‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌رزی و به چاوی کراوه‌وه ، له نیشتمانه جوان و
خۆشه‌ویسته‌که‌م کوردستان بڕوانم » دوا وته‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ،
ڕووی ده‌می له ده‌سته‌ی دادگاگایی و ئه‌و به‌رپرس و ئه‌فسه‌ره پله‌دارانه‌ی
سوپای ئێرانی داگیرکه‌ر کرد، که ئاماده‌ی بینینی له سێداره‌دانیان
بوون، وتی : « من له سێداره ناترسم.. به هه‌ڵواسراویش پێڵاوه‌کانم
له ئاستی سه‌ری ئێوه به‌رزترن»
له ڕۆژی«٣٠/٣/١٩٤٧»دا، له گۆڕه‌پانی چوارچرا دا،له شاری مه‌هابادی
پاڵه‌وان دا، پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و، محه‌مه‌د حوسێن سه‌یفی قازی و،
ئه‌بولقاسم سه‌دری قازی له سێداره دران.. چوونه ڕیزی کاروانی شه‌هیده
هه‌رده‌م نه‌مره‌کانی کورد و کوردستانه‌وه.
یادی قازی محه‌مه‌دی نه‌مر و هاوڕێکانی هه‌رگیز، له دڵ و ده‌روونی هیچ
کوردێکی دڵسۆزدا ده‌رناچێت.. له « ٣٠/٣/١٩٧٩» دا، حیزبی دیموکراتی
کوردستان، ڕۆژی له سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌د و هاوڕێکانی وه‌ک «
ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان » ڕاگه‌یاند. هیوادرین ئه‌م ڕۆژه له هه‌موو
به‌شه‌کانی کوردستانی گه‌وره‌دا بکرێت به ڕۆژی شه‌هیدان
قازی محه‌مه‌د «١٩٠٠ - ١٩٤٧» کورد و کوردستانپه‌روه‌رێکی که‌م وێنه بوو،
بیر و ئامانجی هه‌موو پانتایی کوردستانی گه‌وره بوو، له ژووره‌که‌ی
دا نه‌خشه‌ی کوردستانی گه‌وره‌ی هه‌ڵواسی بوو.. هه‌میشه جه‌ختی له‌سه‌ر
برایه‌تی و یه‌کێتی و یه‌کڕیزیی کورد ئه‌کرده‌وه.. هانی خوێندن و
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌دا.. داکۆکییه‌کی ته‌واوی له مافی ژنان ئه‌کرد. چه‌ند
بڵێین و بنووسین له باره‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، هه‌ر که‌مه و له
ئاستی دلێریی و دلسۆزییدا نییه.. بیری نه‌ته‌وایه‌تی و ڕێبازی پیرۆزی
قازی محه‌مه‌د، بوون به ئیلهام و هه‌وێنی خه‌بات و کوردایه‌تی ، بوون
به چرایه‌کی گه‌ش بۆ نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان.. بێگومان تاوتێکردن و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان
له‌سه‌رنه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ و داهاتووشمان ئه‌بێت..
با ناحه‌زانی گه‌له‌که‌مان، داگیرکه‌رانی کوردستان، ئه‌م ڕاستییه باش
بزانن، که خه‌ێاڵیان خاوه که بتوانن چۆک به گه‌لی کوردمان دابده‌ن..
کورد دوای هه‌ر نوشستی و شکستیه‌ک هه‌ستاوه‌ته‌وه و، له جاران به
گوڕتر و به تینتر دریژه‌ی به خه‌بات و تێکۆشانی داوه. هه‌موو ساڵێک
به ئه‌وپه‌ڕی شانازی و ڕێزه‌وه، یادی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی « کۆماری
کوردستان »و « ڕۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان» و« ڕۆژی شه‌هیدانی
کوردستان» ئه‌که‌ینه‌وه و به‌رز و پیرۆز ڕایان ئه‌گرین.
٢٨\٣\٢٠١١
- نه‌رویج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان
|