|
١٤\٢\٢٠٢٦
لە یادی رۆژی
جـیهـانیی زمـانی دایـک.

رەزا سـاڵح
هەموو
ساڵێک لە رۆژی (٢١/ شوبات) بە بۆنەی (رۆژی جیهـانیی زمانی دایک) ەوە،
لە سەرانسەری جیهاندا ئاهەنگ دەگێڕێت و چالاکی وێژەیی و رۆشنبیریی
سازدەکرێن. رێکخراوی پەروەردە و زانیاری و کولتووری (یۆنسکـۆ) لە (٣٠)
یەمین کۆنگرەی دا، لە (١٧/ تشرینی دووەم/ ١٩٩٩) دا، (رۆژی جیهـانی
زمانی دایکی) راگەیـاند. دوایـش لەلایـەن کۆمەڵـەی گـشتی نەتـەوە
یەکگـرتـووەکانەوە، بە فـەرمی ناسێـندرا.
ئەم رۆژەش بـۆ خۆپێـشاندانە ناڕەزاییەکانی خوێنداکارانی زانکۆی دەکا،
لە بەنگلادیش دەگەڕێتـەوە، لە دژی سـیاسەتی یەکـزمـانی کە لە لایـەن
پـاکـسـتانەوە سـەپێـنـدرا. لـەم خۆپێشانـدانانەدا (١١) کەس کە (٥) یان
خوێندکار بوون، بە دەستی هـێزە ئەمنییەکانی پاکـستان شـەهـید کـران.
پاکـستان بە ناچـاری دانی بە زمـانی بەنـگالـیـدا نا. ئـەم رۆژە
بیرهـێنانەوە ئەو شەهیدانەی بەنگلادیشە. هەر بە دەستپێـشخەری و داوای
بەنگلادیش بڕیاری رۆژی جیهانیی زمانی دایک درا . ئەم رۆژە لە بەنگلادیش
پشووی نیشتمانییە.
یەکەم ئاهەنگی سەرتاسەریی جیهـان بۆ رۆژی زمانی دایک. لە (٢١/ شوبات/٢٠٠٠)
لەژێـر دروشـمی "بـەرەوپـێـشـبردنی ئـاشـتی و فـرەزمـانی لە
سـەرتـاسەری جـیهـان و پاراستنی هـەمـوو زمـانە دایـکـییەکـان"
بەڕێـوەچـوو.
ئەمساڵ رۆژی جیهـانیی زمانی دایک، دەکەوێتە رۆژی شەممە (٢١/ شوبات/٢٠٢٦).
دوای بـیست و شەش ساڵ لە دەستـپێکـردنی ئـەم بـزووتنەوە جیهـانییە،
هـەوڵەکان بۆ پارستنی هەموو زمانە جیاوازەکان و وەک هـێمای گرنگی
ناسنامە و میرات بۆ هەموو کولـتووەکان و وەک پـردی پەیـوەنـدی نێـوان
کـۆمەڵـەکـان بەردەوامـن. بەرزڕاگـرتـنی رۆژی زمانی دایک،
رێـزلـێـنانـێکە بۆ یەکـێک لە گرنگـترین پـێکهاتە کولـتوورییەکانی
کۆمەڵگاکان. لـەم رۆژەدا، تـیـشک دەخـرێـتە سـەر گرنـگی فـرەچەشنەیی
زمانەوانی و کولـتووری و پەرەپـێـدانی لـێبـووردن و رێـزگـرتن لە
یەکـتری.
ئامانج لە یادکردنەوەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، بەرزکردنەوەی ئاستی
هۆشیارییە بەرانبەر بە فـرەزمـانی و فـرەکولتوورییە لە جیهاندا.
هـانـدەری فـێرکردن و فـێربوونی زمـانی دایـک و زمـانە جیـاوازەکـانە.
ئامـانجی پێـشخـستنی هەمەجـۆرەیی و پـاراستنی مێژووی کولـتوورە
جیـاوازەکانە. جەختکـردنەوەیە لەسـەر گرنگی پەروەردەی زمـانی دایـک.
پەروەردەی زمـانی دایـکی، دەتـوانێـت یارمـەتیـدەربێـت، بـۆ
بەرزکـردنەوەی کـوالـیـتی خـوێنـدن و زیـاتـر سـەرکەوتـنی منـداڵان لە
بـواری خـوێنـدنـدا.
بێگـومان یادکـردنەوەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، بۆ ئێمەی کوردیش
گرنگییەکی زۆری هـەیە. تا ئەمـڕۆش نەیـارانی کورد و کوردستان، دەستیان
لە دژایەتی کـردنی زمـان و کـولـتوور و مـیژووی کـورد هـەڵـنەگـرتـوون.
زمـان چـیـیە؟
زمـان گـرنگـتریـن کـۆڵەکەیە، لە کـۆڵـەکەکـانی نەتـەوە. ناسـنامـە و
شکـۆی نەتـەوەیـە. ناسنامە و شوناسی هەر مـرۆڤـێکە لە هەر شـوێـنێکی
جیهـانـدا بـژی. زمـان یەکـێکە لە لە گرنگترین داهـێنانەکانی ئەقـڵی
مـرۆف. ئامرازێکی ناوازەی بێهـاوتایە، کە دەتـوانێـت میـرات و داب و
نەریـت و کولتووری گەلانی سەر زەوی بـپـارێـزێـت. زمـان شادەمـاری
نەتەوەیە. فاکـتەرێکی سەرەکی و گـرنگە بۆ پێناسەکـردنی هـەر نەتەوەیەک.
سامانێکی کـولـتووریـیـە و هـەڵـگـر و پارێـزەری هـەزاران داب و
نـەریـت و بەهــا و ئـەزمـوونی سەردەمـە جیـاوازەکانە. رۆڵی لە ژیـانی
هەمـوو نەتەوەیەکـدا هـەیە. زمـان ئامـرازێـکە بـۆ لەیەکـتری تێگەیـشتن
و پەیـوەنـدیکردن و گەیانـدنی پەیامـەکان لە نێـوان رۆڵەکانی نەتـەوەدا.
زمـان هـۆکارێکی سەرەکـییە، بـۆ گوزارشتکـردنـمان لە بـیر و هـزر و
سـۆز و لە هـەسـتەکانمـان. زمـان سیستەمـێکی هـێما و رێـساکـانە، بـۆ
گەیـانـدنی زانیـاری و پەیـوەنـدی نێـوان مـرۆڤەکان بەکاردەهـێنرێت.
ئـەم سیستەمە، هـێـما (هـێمـا، نیشانە) و رێساکان (رێـزمان، رستەسازی،
وشەسازی) لەخۆدەگرێت. کە مـرۆڤەکان بۆ ئاڵوگۆڕی زانـیـاری بەکـاریـان
دەهـێـنن. زمـان دەتـوانـێـت بـە زارەکی یـان بـە نـووسـراو بـێـت.
بێگومان پێش سەرهەڵـدانی زمـان، مـرۆڤ بە زمانی ئامـاژە لە یەکـترین
تێـدەگەیشتن. داهـێنانی زمـانی نـووسـراو بـۆ (٥٠٠٠) سـاڵ لەمـەوەبـەر
دەگـەڕێتـەوە. کـە لەلایـەن سۆمـەرییـەکان داهـێـنرا ـ
سـۆمەرییـەکـانیـش بە رەچـەڵـەک کـوردن.
شارەزایـان بە گـشتی، زمـان بە یەکـێک لە گـرنگـترین هـێما
کـولتـوورییەکانی نەتـەوە جیـاوازەکان دەزانـن.
(د. ویـکـتۆر بـۆشـە) دەڵـێـت:"زمـان و ئـەدەب، هـۆی سـەرەکـیی ژیـان و
مـانـەوەی هـەر نەتـەوەیـەکـن".
(فـریـدریک هـۆڵـدریـن) دەڵـێـت:"زمـان دوا شـتە کـە بـمـێـنـێـت، بۆ
ئـەو کەسـەی کە نـیـشـتـمانی داگـیرکـراوە".
زمانـزانەکان پێناسەیەکی زۆریان بۆ زمـان کـردوون، کە لە زۆر رووەوە
هـاوشێوەن.
(بـێـرنـارد بـلـۆخ) دەڵـێت:"زمـان بـریـتـییە لە کـۆمەڵـێک هـێمای
فـۆنـێـتیکی گونجـاو کـە بـۆ پەیـوەنـدیکـردن لە نێـوان کـۆمـەڵە
کـۆمـەڵایـەتـییەکـان بەکـاردەهـێـنرێـت".
(هـێنری سویـت) دەڵێت:"زمان بریتییە لە ئامرازێک بۆ گوزارشتکردن لە
بیرۆکەکان، لە رێگەی دەنگی ئاخاوتنەوە. کە لە وشەکان پـێکهـاتووە و
رسـتە پـێکـدەهـێنن. ئـەم رسـتانە گوزارشـت لە بیـرۆکەکـانی ناخـی
مـرۆڤ دەکـەن".
بەپێی ئاماری یـۆنسکـۆ، لە ئێستادا (٨٣٢٤) زمـان لە جیهـانـدا، قـسەیان
پێدەکـرێـت. کە نـزیکەی (٧٠٠٠) هـەزر زمـانیان هـێـشتا
بەکـاردەهـێنرێـن. تەنیا (١٤٠٠) زمـان لـەو زمـانـانە، بـە شـێـوەیـەکی
یـاسـایی دانـپـێـدانـراون. نـزیـکەی (٣٠٠٠) زمـانیـش مەتـرسی
لەنـاوچـوونیـان لەسـەرە. جـێی نیگەرانیـیە کە بە گـوێـرەی ئامـاری
نەتـەوە یەکگرتووەکان، هەر دوو هەفـتە جارێک، زمانێک لەسەر ئاستی
جیهاندا لەناودەچێت. بە هـۆی جـیهـانگـیری و زاڵـبوونی زمـانی
ئـینگـلـیزییەوە، لە ساڵی (١٩٥٠) ەوە، تا ئەمـڕۆ، نـزیـکەی (٢٠٠) زمـان
لـە جیهـانـدا لەنـاوچـوونـە.
لە جیهـانـدا (١٠٠) زمـانی زینـدوو، زۆرتـریـن خەڵک قـسەیـان پێـدەکەن،
لە فـەزای دیجیتاڵیدا بوونیان هەیە. بەپێی ئینسیکـلۆپیدیای نیشتمانی
سویـدی بۆ ساڵی (٢٠٠٧)، زمانی کوردی، یەکـێکە لە زمانە زینـدووەوەکان و
لە ریـزبەنـدی (٥٨) تەمین زمـانی جیهـانە. (٧٥) مـلیـۆن کورد لە
کوردسـتان و لە جیهـانـدا قـسەی پـێـدەکـەن. شایـەنی شانازی و باسیشە،
کە لە دوای زمانی فـنلەنـدی و کۆرییەوە، زمانی کوردی سێیەمین
دەوڵەمەنتـریـن زمـانە لـە جیهـانـدا.
لە جیهـانی مـۆدێـرنی ئەمـڕۆدا، بـە هـۆی شـۆڕشی تەکـنەلـۆژیـا و
داهـێـنانی نـوێ و پـێـشکـەوتـنی و تـەکـنـیکی ئـامـێرە
ئـەلـیکـترۆنـیـیەکـان و ژیـریی دەسـتکـردەوە، کە کاریـگەرییـەکی
راسـتەوخـۆیـان لەسـەر زمـان هـەیە و گەیانـدوویانە بە ئاستـێکی تر.
دەتوانرێت بقـۆزرێنەوە و کەڵکیان لێوەربگیرێت و بخرێنە خزمەتی
گەشەپێدانی زمان.
زمـانی دایـک چـیـیە؟
زمـانی دایک یان (زمـانی یەکـەم، زمـانی زگـماک، زمـانی نەتـەوەیی) ئەو
زمانەیە، کە مـرۆڤ لە منـداڵـییەوە، لە دایـک و باوک و خـێزان و لە
خـزمـانیـیەوە فـێری دەبێـت و قـسەی پێـدەکات. کە سەرەتـا بە گـڕوگـاڵ
دەستپێـدەکات. زمانی دایک، زمـانی لایـلایە و گۆرانی و هـەڵپەڕانـدن و
سـۆز و ئـاوازی شـیرینی دایکانەیە. کە هەتـا لە ژیـاندا بیـن، زایـڵەی
ئـەو زمـانە رەسـەن و شـیرینـەی دایـک، هـەوێـنی چـێژ و
بیـرکـردنـەوەمـانە.
زۆر جـار دایکان، ئەوان یەکـەم وشـەکانی خـۆیـان فـێـری
جگەرگـۆشـەکانیـان دەکـەن. هـەر بـۆیـە زۆرێـک لە کولـتوورەکـان،
زمـانی یەکـەم، بە "زمـانی دایـک" نـاودەبـەن.
فـەرهـەنگی کـۆلـینـز، بـەم شـێوەیە پـێناسەی زمـانی دایـک
دەکـات:"ئـەو زمـانەیە کە منـداڵ لە منـداڵـیدا، لە دایـک و
بـاوکـییەوە فـێری دەبێـت".
زمانی دایک دەلاقەیەکە، لەو روانگەیەوە مرۆڤ لەگەڵ جیهان و سروشت و
کۆمەڵگادا پەیـوەنـدی سازدەکات. زمـانی دایک، تەنیا ئامـرازێکی
پەیـوەنـدی نییە، بەڵکو بەشێکی دانـەبـڕاوی ژیـانمـانە، ناسـنامـەی
نـیـشـتـمـانی و کولـتووری نەتـەوەیی و میـراتـیـمانە.
زمانی دایک روڵێکی چارەنووسساز دەگێڕێت، لە یەکگرتنی کۆمەڵایەتی و لە
هاودەنگی نیـشـتـمانیـدا. مێـژووی هـەر گەلـێک بـە زۆری بە زمـانی
دایکی، بە نـووسراو یان بە زارەکی پارێـزراوە. زمـانی دایکمان،
یارمەتیـدەرەمـانە، بۆ گۆاستنەوەی ئەو ئامانجانە بـۆ نـەوەکـانی
داهـاتـوومـان.
هـانـدانی بەکارهـێـنانی زمـانی دایـک، لە فـەزای ئەلـیکـترۆنیـدا، لە
سـۆشـیال میـدیـا و مـاڵـپەڕەکـان و لە پـلاتـفـۆرمـە
دیـجـیـتاڵـیەکانی تـردا. زمـانی دایـک ر پـێشـتر دەخات.
زمـانی دایـک، رۆلـێکی گـرنگ و بنەڕەتی و تایبـەتیی لە ژیانی
منـداڵانـدا هـەیە. یەکەم زمانە کە منـداڵان فـێری دەبـن و بەکاری
دەهـێـنن، بۆ بیرکردنەوە و گـوزارشتکـردن لە لـە هـزر و هـەسـت و لـە
خـەون و خـواسـتەکـانیـان و پەیـوەنـدیکـردن لەگـەڵ جـیهـانی
دەووبەریاندا. ئەم زمانە رەگ و ریشەی لە مێژوو و کولتوور و شارستانی
ئێمەدا هەیە. وەک پـردێـک کـاردەکـات، کە نەوەکـان بە یەکـەوە
دەبەسـتـێـتەوە.
بەبێ جیاوازی، هەر منداڵێک مافی ئەوەی هـەیە، کە بە زمانی دایکی (زمـانی
زگـماكی) فـێربێـت و بخـوێنێـت و بنووسێـت. ئەمـە مـافـێکی رەوا و
یاسـایی دانپـێدانـراوە. زمـانی دایک، ئـەو زمـانەیـە کە بەشـێکە لە
ناسنامەی کەسـێـتی و کـۆمـەڵایەتی و کـولـتووریی منـداڵان. زمانی دایک
ئەو زمانەیە کە منـداڵان لە هەموو زمانێکی تر، باشتر دەیـزانن و زیـاتر
تـوانایان بە سەریـدا دەشكێ. دەتـوانن باشـتر و شیرینتریش گـوزارشت لە
هـزر و ئەنـدێشە و خەون و خواست وبیرۆکەکانی خـۆیان بکەن. فـێربوون و
خوێندن بە زمانی دایک گاریگەری لە بەهـێزکردنی ناسنامەی نەتەوەیی هەیە.
کەواتە ئامانج لە فێربوونی زمانی زگماکی کوردیمان پاراستنی ناسنامەی
نەتەوەییمان و بەهـێزکردن و شیرینکردنی دڵسۆزی و سۆز و خۆشەویستی و
هـاوبەستەبوونە بۆ کورد و بۆ کوردستانی نیشـتمانی پـیـرۆزمـان. ئەمـەش
نـە تـاوانە و نە مەتـرسـیـشە بـۆ سـەر ئـۆقـرە و ئـاسـایـشی هـیچ
نەتەوەیەکی تـر. مـافی زمـانی دایـک، لە یاسا نێـودەوڵـەتییەکانـدا
چەسـپـێـنراوە:
لە مـادەی (٢) ی جاڕنـامەی گەردوونی مافـەکانی مـرۆڤ:"نابێت هـیچ کەسێک
لەسەر بنـەمـای زمـانـەکەی جیـاکـاری بـکـرێـت".
لە مـادەی (٣٠) لە رێـکەوتـنـنامـەی مـافـەکـانی منـداڵان:"منـداڵانی
سـەر بـە کەمـینە زمـانییەکـان، مـافی بەکـارهـێنانی زمـانی دایکی
خۆیـان هـەیە و دەوڵەتانیـش پابـەنـدن بـە پاراسـتـنی ئـەو مـافـە".
مامـۆسـتا (زارا محـەمـەدی) تێکـۆشـەر و چـالاکـوانی کـۆمـەڵایـەتی و
داکـۆکـیکەرێکی سەرسەخـت لە زمـانی کـوردی (ئێـران پێـنج ساڵ لەسـەر
فـێرکـردنی زمـانی کوردی بە کـۆمەڵێ لە منـداڵانی کوەرد، بەنـدیـان
کـرد)، دەڵـێـت:"زمـانی دایکی ئێـمە، یەکـێکە لە مافـە هـەرە
بنـەڕەتـییەکـانـمان، کـە دەست بـەرداری نابیـن. کـۆمەڵەکەمـان
پـێـشەنگی هـەوڵەکانی ئـێمە بووە بۆ هـێنانەدیی ئەو مافـە. هـیوادارم
چالاکـییەکانمان بەشـداربـن، لـە تـێکـشکـانـدنی ئـەو دوژمـنـەی، کـە
دژایـەتی ئـەم مـافـانـە دەکـات".
(نـیلسـۆن مـانـدێـلا) ش دەڵـێـت:"ئـەگـەر بـە زمـانـێک قـسە لەگـەڵ
پیـاوێکـدا بکەیـت، کـە تـێی دەگـات، ئـەو قـسەیـە دەگـاتـە سـەری.
بـەڵام ئـەگـەر بـە زمـانی خـۆی قـسەی لەگـەڵ بـکەیـت، قـسەکە دەگـات
بـە دڵـی".
گرنگـییەکانی زمـانی دایـک بـۆ منـداڵان:
خـوێـنـدن و نـووسـیـن فـێربـوونی زمـانی دایـک، یـەکـێکە لـە
بنـەمـاتـریـن مـافـەکـانی رۆڵـەکـانی هـەر نەتـەوەیـەک. زۆر بە کـورتی
بـاس لە چـەنـد گـرنـگـییەکی خـوێنـدنی منـداڵان بە زمـانی دایـك
دەکـەیـن:
١ـ توێـژینەوەکان دەریـانـخستووە کە ئەو خـوێنکارانەی بە زمـانی دایکی
دەخـوێننەوە، باشـتر تـوانای تـێگەیـشتنیان لە چـەمکەکان هـەیە. لە
خوێنـدنیـشدا سـەرکەوتـووتـرن.
٢ـ خوێنـدن بە زمـانی دایک، یارمەتیی منـداڵان دەدات، کە مێـشکـیان
کـراوەبێـت و لە بەهـای نەتـەوەیی و مـرۆیی دایـکان و باوکـان و
خـێزانەکـانیان تـێـبگـەن.
٣ـ زمانی دایک هانی منداڵان دەدات کە زیاتر پەرە بە بیرکردنەوەی
رەخنەگرانە بدەن.
٤ـ زمـانی دایـک، ئامـرازێـکی سەرەکـییە لە پـرۆسەی فـێرکـردن و
پەروەردکـردن دا.
کاتێک منداڵان بە زمانی دایکی فـێردەبـن، تـوانای ئەوەیان دەبێـت،
ئەوەی فێری دەبن بە ئەزمـوونەکانی خـۆیانەوە بیانبەستنەوە.
فـێربـوونەکانیان بەرزتـردەکەنەوە و زیاتر کاریگەرتـر دەبـن.
٥ـ فـێربوون بە زمانی دایک، متمانە بەخـۆبـوونی منـداڵان بەرز
دەکـاتەوە. بەو پێیەی هـەسـت بە ئاسوودەیی دەکەن و بە ئـازادیی تـوانای
دەربـڕینیان هـەیە. ئەم هەستەیان بە ئـازادی و ئاسـوودەیی زمـانەوانی،
هـانـدەری بیـرکـردنەوەی داهـێنەرانـەیە.
٦ـ زمـانی دایـک بەشـدارە، لە بەهـێزکـردنی پەیـوەنـدیی خێـزان و
کـۆمـەڵایـەتیـدا.
٧ـ لە رێگەی زمانەوە، دەتوانـرێت ئاستی ژیـری و زیـرەکیی منـداڵان
پێـوانە بکـرێـت.
٨ ـ ئەگەر منداڵان بە باشی فێری زمانی دایک ببن، دەتوانن باشتریش فـێری
زمانەکانی دیکە ببـن. لەبـەر رۆشـنایی ئـەم راسـتـییەیە، وڵاتـانی
سـویـد و نەرویـج، ئەو مافەیـان بە منـداڵانی بیـانی، بە منـداڵانی
کوردیـشەوە داوە، کە لە قـوتـابخـانە بنەڕەتـییەکانیاندا، هـەفـتەی دوو
کـاتـژمـێر بە زمـانی دایـکـیان بخـوێـنن. ئەگـەر دایـک و بـاوکـیان
داوای مامۆستای زمانی دایکیان بۆ بکەن. (نووسەر) مـن سـێ ساڵ لە چەنـد
قـوتابخـانەیەک لە پارێـزگای هـۆرەلانـد ـ لە نەرویـج، مامۆستای زمانی
دایک (زمانی کـوردی) بـووم.
دەتوانـن چەنـد زمـانێکی تـر فـێربـن، بەڵام هەرگـیز زمانی دایکی خۆتان
لەبیر مەکەن. ئەرکی هەموو کوردێکە، کە زمانی دایکی خۆی کوردی بپارێـزێت
و بەرەوپێشی ببات.
زمـانی کـوردی:
زیـادە رۆیی ناکەیـن، کـە دەڵـێین زمـانی کوردی کـۆنـتریـن زمـانە لە
هـەمـوو جیهـانـدا. چونکە کوردستان لانکەی یەکەمین و رەسەنـترین
شارستانییە لە جیهـانـدا، شوێنەوارە کـوێـرەوە نەبـووەکان و بەڵگە
مێـژووییەکان و توێـژینەوە بێ لایـەنەکان، گـەواهی ئەم راستییە حاشا
هـەڵـنەگـرتنـەن و بەڵگەی سـەلـمـێـنـدراون.
مێژوونووسی ناسراوی تورک، پرۆفـیسۆر (جەلال شەنگـۆر) دەڵـێـت:" زمـانی
کوردی دایـکی هـەمـوو زمـانەکانە". دەشـڵـێت:"زمـانی کـوردی کـۆنـترین
زمـانی جیهـانە".
زمـانی کوردی زمانی نەتەوەیی ئـێمەی کوردە، زمانی بوونمـانە لە
ئەمـڕۆدا و زامنی ئاینـدەمـانە. زمـانی ژیـان و مانەوەمـانە. سەرەڕای
قەدەغـەکردنی خوێندن و نووسین بە زمـانی کوردی و دژایەتیکـردنی و
هـەوڵـدان بۆ کـاڵکـردنەوەی لە بەشـێکی زۆری کوردستاندا، بەڵام زمانی
کوردی خۆڕاگـرە و لە پـێشکەوتـن دایە. لە ئەمـڕۆدا زمـانی کوردی یەکێکە
لە زمانە زیندووەکانی جیهان و سێیەمین دەوڵەمەنترین زمانی جیهانە. لە
ریـزبەنـدیی زمـانەکانیشـدا، زۆر لە پـێشەوەی زمانی تورکی و زمانی
فـارسی دایە.
پەرەپێـدان و پـێشخستـنی زمـانی شـیرینی کوردیـمـان، ئەرکـێکی پێویـست
و پیـرۆزی نەتـەوەیی و نیـشـتمانی و مـۆراڵی و زانـستییە. فـاکـتەرێکی
بنچـینەییە، بۆ پاراستـنی ناسـنامـەی نەتـەوەییـمان. گـەلی کوردمـان تا
ئێـستا، بەرخـودانی و گـیانبەخـشیـنێکی زۆری لـە پـێـناوی پاراستـنی
زمـانی کوردیمـان داوە و دەدات. هـەوڵـەکـانی نەیـارانی کوردی بۆ
ناشیرینکردن و کاڵکـردنەوە و لاوازکردنی زمانی کوردی، شکـستپێهـناون.
زۆر گرنگ و چارەنـووسسازە، کە منـداڵانی کورمـان، بە باشی زمانی دایک (کوردی)
بە زارەکی و بە نووسین فـێربن. بە بنچینەی بیرکـردنەوەی هـۆشی منداڵان
دادەنرێت. دایکان و باوکانی کورد، لەم ئەرەکە نەتەوەییە پیـرۆزەدا،
رۆڵـێکی سەرەکـییان هـەیە.
بـۆ بەرزکـردنەوەی هـۆشـیاری گـشتی، لە گـرنـگی پاراسـتـنی زمـانی
کوردیـمان و بـۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشە و بەرۆکگیرییانەی رێگەی
زمانی کوردی پێویستە:
١ـ فـێری منـداڵان و مـێرمنـداڵان و لاوانی کوردمان بکەیـن و هـانیان
بدەین، سەرەڕای خوێنـدن بە زمـانی کوردی، لە ژیـانی رۆژانەیانـدا، لە
قـسەکـردن و گـفتوگـۆی زارەکی و نـووسـیـندا، زمـانی پـەتی کـوردی
بەکـاربهـێـنن.
٢ـ پێویـستە میـراتی زمـانی کوریـمان، بپارێـزیـن و تـۆمـاربکـرێـن،
لەوانـەش وێـژەی کوردی: هـۆنـراوە، پەنـدە کوردییـەکـان، چـیرۆک و
نەزیـلەکـان، فـۆلکـلۆر، گـۆرانی، مەتـەڵ و تـوخـمە کـولتـوورییـەکانی
دیـکە. کە بە زمـانی کـوردی دەربـڕدراون.
٣ـ پێویستە بە زمانی کوردی، ناوەڕۆکی رۆشنبری بەرهەمبهێنین، وەک
دروستکـرنی ناوڕۆکی: وێژەیی، هونەری، زانستی، پەروەردەیی، لەوانە:
پەرتووک، فـیلم، موزیک، پودکاست، بەرنامەی تەلەڤـزیۆنی، سیمیناری
وێـژەیی، کۆرسی زمـانی کوردی،.. هـتد.
٤ـ خـۆزگـەی ئـەوەش دەخـوازم، کـە ئـێـمەی کوردیـش، بـبـین بـە خـاوەنی
(زمـانی ستانـداردی یەکگـرتـووه کـوردی) زمـانی خـوێنـدنەوە و
نـووسـینی کوردیـمان یەک شێواز بـوایە. رێنووسی کوریشمان یەک بـوایە.
ئەمەش خـۆزگە و ئـاواتی هـەمـوو کـوردیکە. رۆژێـک لە رۆژان دەبـێـت
بێـتەدی.
کوردسـتان بـە لانـکەی سـەرهـەڵـدانی زمـانـەکـانی "هـيـنـدۆئـەوروپـی"
دانـراوە.
لە بارەی زمانی کوردییەوە، پـرۆفـیسۆری ئەڵـمانی (مەکنـزی)
دەڵـێت:"هـەر لەیـەکـەم سـەرنجـدا، مـرۆڤ هـەست بـەوە دەکـات، کە
زمـانی مـادی و زمـانی کـوردی هـەریەک زمـانـن. مـاد یـانی هـەر هەمـان
مەزنـتریـن نەتـەوەی ناوچـەکـەیە، کـە ئـێـستا بە نـاوی کـوردەوە
درێـژەی بـە ژیـان داوە".
(فـلادیـمـێر مـینۆرسکی) هـەمـان رای هـەیە، دەڵـێـت:"مـن دڵـنـیام کـە
رەگ و ریـشەی زمـانی کـوری لـە زمـانی مـادی دایـە".
لە کـۆتـاییـدا لە رۆژی جیهـانیی زمـانی دایک، جـوانتریـن پیـروزبـایی
لە گەلانی هەموو زمـانە جیاوازەکان دەکـەم، بە تایبەتیـش گـەلی زمـان
شـیریـن و قـارەمـان و خـۆڕاگـری کوردمـان. کـورد و زمـانی کـوردی و
کـولـتووری کـوردی، نـامـرن و هـەر دەمـێـنن.
__________________________________________
●
بۆ ئـەم نووسینەم سوودم لە چەنـدیـن ماڵـپەڕی
ئینگلیزی و عـەرەبی وەرگـرتـووە.
٢٠٢٦
- دوبـەی
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|