٢٤\٣\٢٠٢١
لە یادی تاوانی ھەڵەبجەدا:
داوای لێبوردن ئەرکی حیزبە بەشداربووەەکانی وێرانکردنی شارەکەیە.

عەلی مەحمود محەمەد
لە دیمانەیەکدا تاریق عەزیز دەیگێرێتەوە" تاڵەبانی بە سەدامی وت
دەتبەمە لاھای، سەدامیش لە وەڵامدا وتی بڕۆ لای خوا حەقتان بستێنن"، گەلی کوردیش بە دەست سەرکردە سیاسیەکانیەوە تەنھا دەرگای خوایان بە
دەستەوە ماوە بۆ سکاڵا کردن و قەرەبوکردنەوەی ستەمەکانیان، ئەویش تەنھا
تەسکییەی دڵە، دەرگای دادگا لە رویان داخراوە، بۆ دەرخستنی حەقیقەتی
تاوانەکان و چارەنووسی خۆشەویستەکانیان و رزگار نەبوونی تاوانباران لە
سز، ستەمکاران مێژوو چۆن بە قازانجیانە ئاواشی دەنووسنەوە، سەیری
بیرەوەریەکانیان بکەن، خاڵییە لە ھەڵەو تاوان و داوای لێبوردن کردن، دەڵێی مەسیحێکی ئەفسوناوین سیاسیەتیان کردووە، ھەمیشە لا رومەتی چەپیان
بۆ زلە ئامادەکراوە، دەڵێی رۆستەمێکن لە ھەموو جەنگەکان بە بازوی ئەوان
سەرکەوتن تۆمارکراوە، دەلێی ماندیلا و ھۆشیمنە و گاندی و لینین و مارکس
... ھاوکات ھەمووی لەواندا کۆبۆتەوە، ھەموو
دان، زان، مرۆڤ دۆست، یاسا دۆست، زاھید، گیرفان خاڵی،پیشکەوتنخواز و پاڵەوان و ژینگە پەرست
و... ھتد.
ئێمە ئەوە چاک دەزانین وەک چیرۆکی فرانکنشتاین لە جیاتی سەرکردە بۆ
رزگاری و دادپەروەری کۆمەڵایەتی، دێوە زمەمان بۆ مەرگ و برسێتی بەرھەم
ھێناوە، گۆڕانکارییە جیھانیەکان نەبوایە، ناوچەکە فڕێ نەدرایەتە ناو
روداوە گەرمەکانەوە، ئێستا لە دوای سفرەوە دەبوین ئەگەر چاوەڕوانی
بەرھەمی ئەوانمان
بکردبای، گەل لەژێر دەستی سەدام و ئەوانیش لە کەرەج
و سەقزو نەغەدە خەریکی قاچاخچێتی و پینەدۆزی و سێۆ رنین خۆیان بوون، لە
زۆر بۆنەو کاتدا داوا دەکەین وڵاتان لە پێشیانەوە عێراق بە فەرمی داوای
لێبوردن لە کورد بکات لە بەرامبەر تاوانەکانی کە لە رابردوودا سەدام
حوسێن و ئەوانی دی ئەنجامیان داوە بەرامبەری، داوا دەکەین تاوانباران
دادگایی بکرێن
.....، داوا دەکەین قەرەبومان بکەنەوە، داوا دەکەین و
داوا دەکەینەوە.......، کەچی لەملاوە کۆمەڵێکی دیکە لەناو
خۆماند، فەرمانڕەواو دەسترۆیشتوو قسەرۆیشتوو و گیرفان رۆیشتوو، چ ئەوانەی ماون
یان ئەوانەی ئۆغریان کردووەو ژیانیان جێ ھێشتووە، ھەمان داواکاری دەیان
گرێتەوە، ئەوەی تاوان بکات، تاوانبارە، تاوان و تاوانبار یەکتر تەواو
دەکەن، سنوری جیاکاری نییە بۆ ئەوەی کەسێک تاوان بکات تاوانبار نەبێت، تەنانەت تاوانی مەزنیان ئەنجامداوە، مافی ژیانیان لە مرۆڤەکان بە تاک و
بە کۆ لە دەرەوەی دادگا سەندۆتەوە، دیلیان بە پێچەوانەی رێکەوتنامەی
جنێف لە بری پابەندی بە کۆمەڵ و تاک کوشتووە، قوماریان بە چارەنووسی
ھاووڵاتیانی سڤیلەوە کردووە، بە ھەڵەکانیان گەلیان بەرەو جینۆسایدکردن
و مەرگ بردووە، کەچی ھەمان داواکاریی بەرەو رویان ناکەینەوە لەوەی
داوای لێبورن بکەن لە قوربانییەکانیان، قسەی ھەندێک لە تۆمەتباران
ھەندێک راستی تێدایە کە دەڵێن ئێمەش وەک ئەوان، لە روی یاساییەوە تاوان
ھەر یەکە کام بەرەی ناکۆک بیکات، سزا ھەر سزایە، پێناسیش بۆ بکەر ھەر
یەکە، نابێت بە ئەندازەی تاڵە مویەک جیاوازی بکرێت، دادپەروەری لاسەنگ
دەبێت، ئەوانیش لە لای خۆیانەوە پێشێلکاری زەقی مافی ھاووڵاتیانی
کوردستانن و پێویست دەکات لە سزا رزگاریان نەبێت، ئەگەر دەمانەوێت
قەرەبووی قوربانیان بکەینەوە و ماف بگەڕێتەوە بۆ مەزڵومان، یاداوەرییەکان وەک حەقیقەت تۆمار بکرێن، دادوەری پارچە پارچە ناکرێت، بەڵکە دادپەروەری پاکێجێکی یەک جەستەیە و تاوانیش ھەرکێیەک ئەنجامی
دابێت سزای یەکەو ناسنامەی خاوەنەکەشی تاوانبارە، لە پلەو پۆست و
ئینتماو زۆری ھەوادار و پیاو چاکی و لێھاتووی و خۆشەویستی ئێستاو
دەسەڵاتی تۆمەتبار، شەرم لە چەپڵەکان ناکات، یاسا بۆ ھەمووانە بە
یەکسانی و دەبێت ھەموو ملکەچ بن بۆی، دەبێت لێکۆڵینەوە لە کۆی مەرگەسات
و تاوانەکان بکرێت و ھەموو بەرامبەر مێژوو بکرێنەوە، ئەدی ئێمە بە چ
رویەکەوە ماف بە خۆمان بدەین داوا لە مرۆڤدۆستانی نەتەوەی سەردەست
بکەین دان بە ھەقیقەتی تاوانەکاندا بنێت، ئەگەر حەقیقەتی تاوانەکانی
ئەوانەی خۆمان بشارینەوە، تاوان بە بنەماکان و یاساکان دەپێورێن، نەک
بە کەسایەتی بکەر، تەنانەت دەبێت تاوان رێگری بکات لە دەسەڵات و ھێزی
کەسی بکەر.
لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٤ بۆ یەکەم خول کە تاڵەبانی بوو بە سەرۆک کۆماری
عێراق، بابەتێکم نووسی لەسەر ئەوەی سەرۆک داوای لێبوردن بکات لە گەلی
کورد لە پای تاوانەکانی ھەڵەبجە و ئەنفال و تاوانەکانی دی،پێش ئەوەی
ببێتە داواکاری رێکخراوەکان و جەماوەر، چۆن پێ ھەڵشاخانێک بەرەو روم
بونەوە، تەنانەت ویستیان پەلاماری جەستەیشم بدەن لە
ئەوروپ، کە داوای
لێبوردنکردن بۆتە نەرێتی باوی سیاسی، ئەمە لە کاتێکدا باسی تاوانەکانی
خۆیان ئەو کات بڤە بوو، تەقدیس کردنی سەرکردە و بە موقەدەس کردنی ھەڵەو
تاوانەکان بۆ خۆی کارەساتبارترە لە تاوانەکانی دوژمنان، پێویستە بە
یاسا سزای بۆ دابنرێت، نکۆڵیکردن دەروازەی ستەمکاری دەکاتە سەر پشت لە
وڵات بۆ داھاتوو، تا رزگار نەبین لەو موقەدەسە رەنگاو رەنگانە، ئەوا
کۆیلەداری بە زۆر رەنگ و جۆر دوبارە دەبنەوەو تاوان بەرھەم دەھێننەوە.
قەت سیاسیە دەسترۆیشتوەکانی ئەمرۆی گۆڕەپانی سیاسی کوردستان ئەم داوایە
ناکەن لە دەسەڵاتدارانی
بەغد، بۆ جارێکیش لەسەر مێزی گفتوگۆکانیان
باسی لێوە نەکراوە، بگرە ئەوەی رقیان لێی ببێتەوە ئەم دەستەواژەو
داواکاریانەیە، چونکە دەترسن پێیان بڵێن لە خۆتانەوە دەست پێبکەن، ئەمانە ستافێکی سیاسین زۆربەیان شارەزاییان لە یاساکان و جاڕنامە
گەردونیەکانی مافی مرۆڤ ھەیە، ئەوان دەزانن داوای لێبوردن کردن یانی چی؟، بۆچی؟، کەی و لە کوێ بەکار دێت؟، دەزانن دادگاییکردن یانی چی؟، چی بە
دوادا دێت؟، دەزانن قەرەبوو کردنەوە چییە و بۆچی دەکرێتەوە؟، دەزانن
یاداوەری و دەرخستنی راستیەکان و گەڕانە بە دوای
مافد، ئەوان دەزانن
خۆیان چیان چاندووە؟، بۆیە ئارەزوویان لە دورینەوەی نییە، بەم حاڵەتەوە
گەل لە کارەساتێکەوە بەردەوام بەرەو کارەساتی گەورەتر دەگوازنەوە.
ئەوان رۆژانە دەبینن لە سەر بڵاو کردنەوەی ھەواڵێکی ھەڵە لە پانتایی
جیھان، داوای لێبوردن لە گوێگران و بینەران و خوێنەران و ماف
پێشێلکراوان دەکرێت، دەزانن کە رێزلێنانێک بە ھەڵە دەخوێنرێتەوە داوای
لێبوردن دەکرێت، دەزانن وشەیەکی ناشرین بە یەکێک دەوترێت دادگا بەر
دەرگایان لێدەگرێت، کەچی ئەمان لە رابردوودا تاوانی زۆر گەورەیان
کردووە کەچی بێدەنگن، وەک ئەوەی مرۆڤایەتی لە دەیان ساڵی داھاتوو لە
گۆڕیان دەر نەھێنێتەوەو دادگایان نەکاتەوە لە سەر رابردوو، وەک
دادگاییکردنەکەی عەبدوالمەلیک بن مەروان، ئەبو العباسی سەفاح و تەنانەت
کۆڵۆمبس و ھەموو ئەوانەی پشکدار بوونە لە کۆیلەداری، دەزانن روداوێکی
وەک جۆرج فلۆید ھەموویان لە مێژوودا رادەماڵێت.... دەزانن ئەو
تاوانانەی کردویانە قورس و نێونەتەوەین و تێپەڕبوونی کات و گۆڕینی شوێن
ھەر بە زیندویی دەیان دەھێڵێتەوە، کەمیش نین ئەو سیاسی و تۆمەتبارانەی
دوای مردنیشیان مێژووە دروستکراوەکان و چەپَڵەکان دادیان نادات و بە
تاوانبار خراونەتەوە ناو مێژوەوە، دەزانن ئەوان خەڵکیان بێ دادگایی
بەرەو مەرگ رەوانە کردووە، رێزیان لە پەیمانامەو پرۆتۆکۆڵە جیھانیەکان
تایبەت بە مرۆڤ و دیلەکانی جەنگ نەگرتووە، بە کۆمەڵ دیلیان لەسەر
ناسنامەی سیاسی کوشتووە، خەڵکیان وەک قەڵغانی مرۆیی لە جەنگەکاندا
بەکار ھێناوە، بانکیان تاڵان کردووە، پێش سوپای وڵاتان کەوتوونەو
ھاووڵاتیانی سڤیلیان فڕێ داوەتە ناو جھەنەمی جەنگەوە، شەڕی درێژ خایەنی
ناوخۆییان ھەڵگیرساندووەو بە بلۆک سەری دیلیان پان کردۆتەوەو بە تەور
لە سەری زیندانیان داوە، سەدانیان بێ سەروشوێنکردووە، زمانی قسەکردن و
پەنجەی نووسینیان بڕیوەتەوە، سامانی سەر زەمینی و ژێر زەمینیان تاڵان
کردووە، مناڵ و نەوەکانیان کردووە بە دێوەزمەی داھاتوو ...... ئەرێ
گەلۆ لە سەردەمی داوای لێبوردنەکان کە ئەمرۆ تیایدا دەژێین ھەموو
ئەوانە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و سیاسی ھەقی داوای لێبوردنکردنیان نییە؟؟، ئەرێ ئەوان مەزنترن یان پاپای ڤاتیکان ھەر رۆژەی لەسەر کردارو بۆچونێکی
موقەدەسی رابردوو داوای لێبوردن دەکات، کە بۆ خودی خۆشی ئەنجامیانی
نەداوە، ئەو نەرێتانەی دوێنێ موقەدەس بوون، ئەمڕۆ پیرۆزییان لە دەست
داوە، ھەموو موقەدەسەکانی ئەمرۆش سبەینێ پیرۆزییەکانیان لە دەست دەدەن
و روی تاوانەکان ھەڵدەماڵدرێن.
راستە سیاسیەکان بە تایبەت کوردەکان خۆیان بە زیرەکترین و لێھاتوترین و
نمونەی باڵا دەزانن، دەروێشەکانیشیان کە لە خەڵوەتدا خەریکی سەربادانن، سەربادان ھەمیشە عەقڵ لە مرۆڤەکان وەردەگرێتەوە.
ئەگەر ئەوان رۆژانە داوای لێبوردن لە ھاوسەرو مەعشوق و منداڵەکانی
خۆیان لە بەرامبەر بچوکترین و بێبایەخترین شتدا دەکەن، ئەوا پێویستە لە
بەرامبەر ئازارێکی قورس کە بە بەرامبەرەکان و بنەماڵەکانیانیان
گەیاندووە داوای لێبوردن بکەن، ئیتر نھێنی نەبوونی بوونی نەرێتی ئاوا
لە کۆمەڵگای ئێمە لەمڕۆدا ئاسایی بێت ئەوا بۆ سبەی کەماسییەکی گەورەیە، خاوەنەکانیان دادگایی دەکات،
نھێنیەکانیان ھەموو کات بە شاراوەیی نامێننەوە، گەلیش مافی خۆیەتی
بێبەری نەکرێت لە زانینی راستییەکان و گەیشتن بە دادپەروەری، نەخوازەلا
بنەماڵەی قوربانیان.
تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داوای لێبوردنی لەسەردەمی
کۆیلەداری کرد لە ساڵی
٢٠٠٦، ھەرچەندە نەک خۆی بەشدار نەبووە
تیاید، بگرە زیاتر لە ١٨٥ ساڵە لە وڵاتەکەی ھەڵوەشاوەتەوە، غۆردن براون لە
٢٠١٠ داوای لێبوردنی لە ناردنی دەیان ھەزار منداڵی بەریتانی بە زۆر بۆ
ئوسترالیاو نیوزلەندە کرد، دیڤید کامیرۆن داوای لێبوردنی لە قوربانیانی
یاریەکەی ساڵی ١٩٨٩ی ھیلیسبیرۆ کرد، ئیبرام نیکۆڵن سەرۆکی پێشوی
ئەمەریکا داوای لێبوردنی لەسەر جەنگی ناوخۆیی کرد، ریتچارد نیکسۆن
داوای لێبوردنی لە واتەر غێت کرد و بەو ھۆکارە دەستیشی لەکار کێشایەوە، ریگان لەسەر ئێران گێت داوای لێبوردنی کرد، کیلنتۆن کە گەورە
دەوڵەمەندانی ۆڵ ستریتی داوەتی کۆشکی سپی کرد بۆ کۆکرنەوەی بەخشش بۆ
پارتی دیموکرات کە زانرا داوای لێبوردنی کرد، کیسنجەر لەسەر ھاوکاری
ئەمەریکا بە کودەتا چییەکانی شیلی بە سەرۆکایەتی بینۆتشە داوای
لێبوردنی کرد، کە تا ئێستا لە دادگای شیلی داواکراوە بە تۆمەتی ھاوکاری
کودەتا بەسەر حکومەتی چەپگەرای شیلی بە سەرۆکایەتی سیلفادۆر ئەلیندی، وەلێ ئامادەی دادگا نابێت، دیکلیرک و ماندێلا داوای لێبوردنیان کرد، دیکلیرک لەسەر سیاسەتی ئاپارتاید، ماندیلاش لە بەرامبەر ئەو
بێتاوانانەی بونە قوربانی لەسەردەمی خەباتی چەکداری، کەچی خۆیان
کۆتاییان بە ئاپارتایدو زەبروزەنگ ھێن،حکومەتی کەنەداو ئوسترالیا
داوای لێبوردنیان لە کۆمەڵکوژی ھاووڵاتیانی رەسەنی ئوسترالیاو کەنەدا
کرد، بە گشتی سەردەمی ئێستا سەردەمی دادگایی سەرکردەکانە لەسەر
تاوانەکانی رابردوو و داوای لێبوردنیانە لەبەرامبەر پێشێلیە زەقەکان چ
ئەوانەی خۆیان کردویانە یاخود بەھۆی دەسەڵاتەوە بۆیان ماوەتەوە.
سیاسییە دەسترۆیشتوەکانی کوردیش مردووەکان فریا نەکەوتن و ھەلەکەیان
لەدەست چوو،ئەوانەی ماون پێش ئەوەی نەوەکانی داھاتوو لە گۆڕەکانیان
دەریان بھێنن و دادگاییان بکەن، خۆیان دان بە راستیەکاندا بنێن و داوای
لێبوردن بکەن و ئیعتیبار بۆ قوربانیەکانیان بگەڕێننەوەو زەرەر مەندان
قەرەبوو بکەنەوەو رێز لە یاداوەریان بگرن و مۆنمێنتیان بۆ دروست بکەن و
چیرۆکی تاوانەکان بکەنە ناو یاداوەرییانەوەو راستییەکان ئاشکرا بکەن.
دەبێت مێژوو وەک خۆی قەبوڵ بکەین، نەک وەک ئەوەی لە یاداوەری سیاسیەکان
نوسراونەتەوە، نابێت راستیەکان بشێوێنرێت، ھاشا لە تاوانەکان بکرێت، لادەرانی مێژوو تاسەر ناتوانن خۆڵ بکەنە چاوی راستیەکانەوە، ھەر کەسێک
ھەڵەی کرد پێویستە دان بە ھەڵەکەیدا بنێت و داوای لێبوردن بکات پلە و
پۆستی ھەرچیەک بێت و دەسەڵاتی سیاسی و مەعنەوی چەندە گەورە بێت،پێویستە
بەرەو روی مێژوو ببینەوە لە ھەموو کاتەکان
،پێویستە راستی بە گەل
بوترێت، ئەم پێویستیانە ھیچی لە لایەن سیاسیەکانی کوردەوە بە تایبەت
دەسەڵاتدارانەوە جێ بەجێ نەکراوە، مێژوو ھەر ئەو بەشە نییە ئەوان
یاداشتیان کردووە، بەڵکە بەشە گەورەکەی لای قوربانیانە، ئەوەش لە
داھاتوودا پشکنینی بۆ دەکرێت، مێژوو وەک ھەر زانست بەردەوام لە گۆڕانە
لە دوای گەیشتن بە حەقیقەتی نوێ.
پێویستە لە یاداوەری ھەڵەبجەوە، لە ھێنانی پاسدارو رێگا گرتن لە دەرباز
بوونی خەڵک و تاڵانکردنی بانکەکەی تا تاڵان و بڕۆی قوربانیان و .....
دەست پێ بکرێت، لەم یادەدا ھەموو بەشداربووان لەو مەرگە ساتە داوای
لێبورن لە قوربانیان و شاری ھەڵەبجە بکەن و قەرەبووی زیان لێکەوتووان
بکەنەوەو نھێنیە شارەوەکانی ئەو رۆژگارە ئاشکرا بکەن.
ھەڵەبجە تاوانێکی ھەتیووە، بێ باوکە، دەبێت بە باوکەکانی ئاشت
بکرێتەوەو راستییە تاڵەکانی ئاشکرا بکرێن، ھەموو ئەوانەی بەشێک بوونە
لە تاوانەکە جارێکی دیکە بھێنرێنە بەردەم دادگاییکردن، ھیچ بەھانەیەک
بۆ راکردن لە رابردوو نییە، چونکە داھاتوو قەبوڵی ناکات.
پێویستە بە مێژوودا بچینەوە، ھەڵەبجە ئازاد
نەکر، بگرە وێرانکر، ھێزی
وێرنکەر پێویستە بەرەو روی دادگا بکرێتەوە.
ماڵپهڕی عهلی مهحمود محهمهد
|