په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٨\٢٠١٧

لە یادی تاوانی ھێرۆشیما و ناکازاکی.

 


٧٢ ساڵ لەمەوپێش لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا شاری ھیرۆشیمای ژاپۆنیان بە چەکی ئەتۆمی بۆمبابارانکرد، لە ئەنجامدا ١٤٠ ھەزار ھاوڵاتی سڤیل بوونە قوربانی، دوای ٣ رۆژ لەو تاوانە دژ بە مرۆڤانەیە شاری ناکازاکیشیان بە ھەمان چەک بۆمباباران کرد لە ئەنجامدا ٨٠ ھەزار ھاوڵاتی شارەکە بوونە قوربانی.

 
ئێمە وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم دوو تاوانە کە وەک پەڵەیەکی رەش دەمێننەوە، داواکارین:


 

 

١- حکومەتی ھەرێم پابەندی خۆی بە قەدغە کردنی چەکی ئەتۆمی و ھەموو چەکێکی کۆمەڵکوژی رابگەیەنێت و پەیوەست بێ بەو ھەڵمەتە جیھانیانەی لەو پێناوەدا ئەنجام دەدرێ.


٢- شاری ھەڵەبجە کە دەستە خوشکی ھیرۆشیماو یەکەم قوربانی چەکی کیمیاویە لە جیھان، ببێتە شاری بێ چەک و میوانداری کۆنگرەی قەدەغەکردنی چەکی کۆمەڵکوژی لە جیھاندا بکا.


٣- حکومەتی ھەرێم و سەرجەم پارتە کوردییەکانی ھەموو پارچەکانی کوردستان، پابەندبن بە بەکارنەھێنانی ھەموو چەکێکی قەدەغەکراو لە جیھاند، لە ناویاندا لوغم و چەکی وێرانکەر.


٤- شارەکانی شەنگال و کۆبانی دوای کۆتایی پرۆسەی شەڕی داعش، بکرێنە نموونەی شاری ئاشتی خوازی و سومبلی شاری بێ چەک لە جیھاندا.

 


تۆڕی رێکخراوە کوردییەکان بۆ قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمیی - ١٠٣ رێکخراو -
رێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی چەکی کۆکوژ لە کوردستان
٦\٨\٢٠١٧

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک