١٥\٢\٢٠١٢ له یادی یه‌ک ساڵه‌ی به‌فیڕۆچوونی خوێنی ده که‌س به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته مافیاییه‌که‌ی کوردستان سه‌ری رێزمان داده‌نوێنین.
تکا له خه‌ڵکی ناڕازیی ده‌ره‌وه‌ی (ئۆپۆزسیۆنی له ده‌سه‌ڵات ره‌شتر) ده‌که‌ین ئیدی نه‌هێڵن هیچ که‌س و لایه‌نێک ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌کانیش بن بازرگانی به خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌وه بکه‌ن.
خۆپیشاندانی به‌رده‌وام دژ به‌و ده‌سه‌ڵاته میلیشیایه خێڵه‌کییه دژه ئازادیی و چه‌وسێنه‌ره پڕ له گه‌نده‌ڵییه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانیی تا کۆتای‌یان پێ دێ زۆر ره‌وایه و پێویستیشه، به‌ڵام هه‌رگیز خۆپیشاندانێک له‌ژێر دروشمی قێزه‌ونی (ئازادیی.. ئازادیی و ئه‌ڵاهوئه‌کبه‌ر.. ئه‌ڵاهوئه‌کبه‌ر)ه‌که‌ی نه‌وشێروانی ناوچه‌گه‌ر و تۆمه‌تبارکراو به خوێنڕێژیی و ئیسلامییه تا سه‌ر ئێسقان کۆنه‌په‌رسته‌کان.. نه‌کردنی زۆر زۆر چاکتره، چونکه وه‌ک پارساڵ دیتمان که ئه‌و دوو لایه‌نه هه‌ڵپه‌رست و دژه‌مرۆییه چۆن که‌سانێکی زۆر له خه‌ڵکی ساده و ساکاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ره‌که‌یان به دوای خۆیان دا و له‌پاش شه‌هیدبوونی (ده) که‌س و بریندارێکی زۆر سه‌ریان بۆ ده‌سه‌ڵاتداران شۆڕکرد و ناڕه‌زایه‌تیی خۆبه‌خۆی جه‌ماوه‌ریان له‌بار برد.
هه‌ر لێره‌شه‌وه زۆر سوپاسی خه‌ڵکی هۆشیاری هه‌موو شاره‌کانی کوردستان ده‌که‌ین - له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌واو له‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و چه‌وسێنه‌ره بێزارن و زوو یا دره‌نگ به روویدا ده‌ته‌قنه‌وه - هه‌ر زوو دروشمه رووکه‌ش و پووچه‌کانی (گۆڕان و ئیسلامییه‌کان)یان بۆ وه‌ده‌رکه‌وت و نه‌یانهێشت خۆپیشاندانه‌که‌یان سه‌رتاسه‌ریی ببێته‌وه و به سه‌رکه‌وتن بگه‌ن.. ده‌نا ئێستا یان ئه‌وه‌ته دوو دیکتاتۆرۆکه‌که‌مان به خوێنڕێژێکی دیار و چه‌ند ئاخوندێکی سه‌ر به بزووتنه‌وه و رژێمه کۆنه‌په‌رسته ئیسلامییه‌کانی ده‌وروبه‌ر گۆڕیبۆوه یان هاوکات له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هه‌ردوو دیکتاتۆرۆکه‌که په‌رله‌مانه دیوه‌خان ئاساکه‌یان بۆ چوار دابه‌ش ده‌کرد و دمبک لێده‌ره‌کانی نێو په‌رله‌مان به شێوه‌یه‌کی توندتر هه‌ر خه‌ریکی دمبک کوتانه‌که‌ی خۆیان ده‌بوون.. هه‌روا له گه‌رمه‌ی قسه‌کانی نێو په‌رله‌مانیش که کاتی نوێژ داده‌هات مه‌لایه‌ک هه‌ڵده‌ستا و به ئاره‌زووی خۆی بانگی ده‌دا تا ته‌واو ده‌بوو! ئیدی ئه‌وکات ده‌بووا چه‌پ و رۆشنبیره په‌ڕپووته‌کانیش په‌نجه‌ی په‌شیمانیی خۆیان بگه‌زنه‌وه و بۆ خۆیان له ماڵه‌وه دابنیشن و هه‌ر گۆرانی (خۆم به خۆمم کرد.. به‌ردبارانم که‌ن...) بچڕنه‌وه!
- ئه‌مڕۆ - ١٥\٢\٢٠١٢
|