په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

لە یاسایى بارى کەسیەتییەوە

بۆ یاسایى خراپ بەکارهێنانى مۆبایل.


شوان سدیق      


ماوەى چەند ساڵێکە لەم هەرێمە نیمچە سەربەخۆى خۆمان پەرلەمان و ئەندامە وشیارەکانى باس لە گۆرین و جێبەجێ کردنى یاساو پرەنسیپەکۆنەکانى دەسەڵاتى پێشوو دەکەن. پێم وایە باسکردنى هەر کاررێک ئاسانە بەڵام بەکردووە گرانە، پێئەچێت ئێمە کردەوەمان نەبێت هێندەى ئەوەى قسەى لەسەر دەکەین.

 

یاسایى بارى کەسیەتى لەساڵى 1959 دەسەڵاتى ئەوکاتى ئێراقى عروبە هێنایە کایەوە، زۆرێک لەخاڵى یاساکە لەبەر ژەوەندى خۆیان کۆتایى پێ دێت، رەچاوى داب نەرتى خێڵى پیاوسالارى عەرەبیان بەگشتى تێداکردووە، چونکە ئەوان لەڕوانگەى( انما المومنون اخوە )دەرواننە دونیاى وڵاتەکانیان ودەووربەرى عروبەى خۆیان. وادەزانن تەنیا پیاو هەیە وئافرەت بە نیوە مرۆڤ تەماشا دەکرێت.

 

دواکەوتنى گۆرینى ئەم یاسایە پێدەچێت پەرلەمانتاران سەرقاڵبن جارێک بەدۆسیەى یاساى جگەرەکێشان وخراپ بەکارهێنانى ئامێرى مۆبایل. بەهەر حاڵ جارێک دۆسییەى یاساى بارى کەسیەتى خرایە سندوقى ئەمانەوە، هەڵگیرا بۆ کاتێکى تر قسەى لەسەر دەکەن خۆتا ئەوکاتانەى بیرى پەرلەمانتاران دێتەوە ژن وپیاوى کورد هێندەى تر لەیەک جبادەبنەوە. کەسیش بیرى لاى گۆرینى یاسا نامێنێت. لەڕۆژانى رابردوودا باس یاساى خراپ بەکار هینانى مۆبایل کرا. لەماوەیەکى چەند کاتژمێریدا یاساخرایە بوارى جێبەجى َکردنەوە، سەیر لەم یاسایە ئەوەیە بەبێ ئەوەى پلانێکى تۆکمەى دارێژراو بخرێتە بواروە بێ یەک ودوو یاسا دەرکراو جا پیاومان دەوێت ژمارەى بەهەڵە لێبدات بۆبەرامبەرەکەى. جگە لەنووکە کردن هەرکەسێک شێوە جوڵانەوەیک مۆبایل بەکاربێنێت بەملیۆن پارەى لێ دەسێنرێت، لەشارێکى وەک هەولێردا سەدان دوکانى مۆبایل سیم کارت دەفرۆشن کەیش پێیان نالێت لەکوێوە هاتوون، تاهەنووکەش کۆمپانیا کانى کۆڕەک وئاسیا بەشێوەیەکى نایاساى ژمارەى جیاواز بەکەسى سەرمایەگوزار دەفرۆشن، بەبێ ئەوەى لێ پرسینەوە هەبێت.

 

خۆزگە یاساکانى پەرلەمان بەقەد قسەزل وبێ ماناکانى دەسەڵاتدارانى ئەمڕۆ گەورە نەبوونایە، وەک چۆن یاساى خراپ بەکار هێنانى مۆبایلیان ئیمزاکرد بەهەمان شێوەش یاساى بارى کەیەتیان بگۆریایە، بەبێ رەزامەندى ئەو 474 کەسە کە ئیمزاى سزادانى نووسەر وڕۆشنیران یان بەرزکردەوە.

 

 

هەولێر
shwansdiq@yahoo.com