٧\٥\٢٠١٦
لە یەکی ئایاردا
کرێکاران و بەشمەینەتان
شار و شەقامه‌کانی تورکیایان دژ بە بۆرژوا ناسیونالستە ئیسلامییەکان
خرۆشاند!

رۆژ عه‌زیز
ئایاری ئه‌مساڵ ٢٠١٦ زیاتر لە ٣٥ شاری
تورکیا بەبۆنەی رۆژی ١ی ئایارەوە، رۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار،
هاتنه ناوه‌ندی شاره‌کان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا‌و لەم
خۆپیشاندانەدا بە شیعاری: بەسیەتی برسێتی نان وکارو ئاشتی و ئازادیمان
دەوێت، نا بۆ شەڕو کوشتارو خوێنڕشتن، بەسیەتی سەرکوت دەسەڵاتی ستەمکاری،
بژی یەکگرتویی کرێکاران و تورکیایەکی سۆسیالیستیی. که‌ئه‌مساڵی ئایار
سه‌ره‌ڕای وه‌زعی پشێوی تورکیا له‌نائارامی و فه‌زای میلیتاریستی و سه‌رکوتی
ده‌وڵه‌تی قه‌ومی ئیسلامی ئۆردوگان بۆسه‌ر ئازادی هه‌ڵسوڕانی سیاسی و
جه‌ماوه‌ری و رۆژنامه‌نوسان، به‌تایبه‌تی هێڕشی بۆسه‌ر ناوچه کورد
نشینه‌کان، به‌ڵام به‌گه‌وره‌ترین هێز داده‌نرێت وه‌ک هێزی کرێکاران به‌تایبه‌تی
و جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش به‌دژی هه‌لوهمه‌رجێک که‌تورکیا له‌ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی ئه‌که‌په‌دا پێیدا تێده‌په‌ڕێت. ئایاری ئه‌مساڵ هه‌م داخوازیه
کرێکاری و سۆسیالیستیه‌کانی تێدا به‌رزکرابۆوه، هه‌موو داخوازه‌یه جه‌ماوه‌ریه‌کان
له‌به‌رامبه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێستای تورکیادا.
لەبەشێک لە شارەکان خۆپیشاندان نائارامی لێکەوتەوەو لەشاری ئەنقەرە و
ئیستانبوڵ خۆپیشاندەران لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە درانە بەرلێدان
وئەشکەنجەو گرتن کە بته‌نها لە ئیستانبوڵ ١٨٩ خۆپیشاندەر ده‌ستگیرکراون
و خۆپیشاندەرانیش بەسەیارەی ئاوپڕژێن بڵاوەیان پێ کراو پۆلیس بە گازی
فرمێسک ڕێژ بلاوەیان بە خۆپیشاندەران کردوه. لەشاری غازی ئەنتابی
تورکیا لەو رۆژەدا بەهۆی دانانی بۆمبەوە کە ١٦کەس بریندار بوون و ٢کەسی
دیکەش گیانیان لەدەست دا خەڵکی ئەو شارە نەیانتوانی رۆژی یەکی ئایار
بکەنەوە. وە بەشێکی دیکەش لەشارەکانی تورکیا بەهۆی نائارامی کاری
تیرۆریستیەوە نەیانوێرا بێنە شه‌قامه‌کان و یادی ئەم رۆژە جیهانیە
بکەنەوەو لەم رۆژەدا دەنگی ناڕەزایەتی دەربڕن بەرامبەر بەدەسەڵاتی
سەرمایەداری. لەشاری ئەدەنەی تورکیاش بەبیانوی ئەوەی گوایە تەقینەوە
روو دەدات خەڵک له‌ترسا خۆپیشاندانەکەیان راگرت و نەیانتوانی رێپێوانی
جەماوەری ئەنجام بدەن..

شاری ئیستانبوڵ
تێبینی: لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی تورکیا شەقامەکانیان خرۆشاند.
هه‌لومه‌رجێک که‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری له‌تورکیا له‌شەڕو کوشتارو
به‌ڵای تیرۆر به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه که‌به پێچه‌وانه‌وه بۆ حکومه‌تی
ئێستا و ده‌سه‌لاته‌که‌ی ده‌ستکه‌وته، بەو بیانوەوە بەشێک لە شارەکان
رێگریان لێ کرا تا یادی ئایار بکه‌نه‌وه‌و خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و
خەڵکی ناڕازیش بەهۆی ترس وتۆقاندنی داعش وتیرۆریزمەکەیەوە نەیان وێرا
بچنە سەر شەقامەکان و دەنگی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە برسێتی نا
عەدالەتیەک که له‌تورکیا مه‌وجوده، بەرزبکەنەوە.
تەنها کریکاران و خەڵکی زەحمەتکێش وبەرەی ئازادیخوازی و کۆمۆنیسته‌کانه
دژی چەوسانەوەو نا عەدالەتی و دژی شەڕن لە شیعارەکاندا، باسیان لە نان
وکارو ئازادی وئاشتی دەکرد و هاواری بەسیەتی جەنگ وکوشتن و ئاشتیمان
دەوێت ئاشتی و بژی یەکی ئایاریان دەوتەوەو سەرکەوتو بێت خەباتی
جەماوەری کرێکاری و بەشمەینەتان، به‌جیا له‌وه‌ی هێزه کۆمۆنیسته‌کانیش
به‌دیلی سۆسیالسیتیان خستۆته ڕوو له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌زمه‌گرتوو
و چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داریدا.
ئایاری ئه‌مساڵی تورکیا، هێزیکی جه‌ماوه‌ری فراوانی له‌گه‌ڵ خۆی هێنایه
مه‌یدان که‌دیارده‌ی وه‌رچه‌رخانی زیاتری کۆمه‌ڵگای روو به‌چه‌پ و
سۆسیالیستی پێوه دیاره که ئه‌م وه‌زحه له‌دنیادا به‌دیده‌کرێت.
٣\٥\٢٠١٦
|