٢\٦\٢٠١٧
لە زیندانەکانی
کۆماری سێدارەی ئیسلامیی ئێرانەوە.
موحەمەد نەزەری زیندانی سیاسی کورد
- کە دەبووا
سێ ساڵ پێش ئازاد کرابا
-
مۆڵەتی چارەسەری پزشکی پێنادرێ.
بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە موحەمەد
نەزەری کە بە دەست نەخۆشی ئازاری دڵ و ئاترۆزی شان و ملەوە دەناڵێنێ و
لە دۆخێکی جەستەیی دژواردایە ، لە هەناردەکردنی بۆ نەخۆشخانە و
چارەسەری پزشکی بێبەش کراوە .
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە بەرپرسی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لە و
پەیوەندی لە گەڵ هەناردەکردی موحەمەد نەزەری بۆ نەخۆشخانە ، گوتویەتی
دە بێت فەرمانی هەناردەکردنی ناوبراو لە لایەن دادگای ئینقلابی
کەرەجەوە دەرچێت ، دادگای ئینقلابی کەرەجیش ڕایگەیاندوە دەبێت دادگای
ئینقلابی ورمێ لەو پەیوەندییەدا هەنگاو هەڵگرێت و سەیر لەوەدایە دادگای
ئینقلابی ورمێش دەڵێت دەبێت دادگای ئینقلابی تاران فەرمانی
هەناردەکردنی ئەم زیندانییە نەخۆشە ئەرێنی بکات .
موحەمەد نەزەری زیندانی سیاسی و پەککەوتو لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج
سێ شەمە ۹ی جۆزەردان ۱۳۹٦ ی هەتاوی چوەناو بیست و چوارەمین ٢٤ ساڵی
زیندانی کردنییەوە لە گەڵ ئەوەی کە نەخۆشی دڵ و ئاترۆزی شان و ملی هەیە
بە هۆی پرۆسەی پڕ لە نەهێنی و شاراوەی دۆسییەکەیەوە تاکو ئیستا لە گەڵ
پشووی بە شەرت و مەرج و مەرەخەسی بۆ چارەسەری پزشکی بێبەش کراوە .
موحەمەد نەزەری لە نامەێیکدا کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
گەیشتوە دەنوسێت ، بە هۆی کێشەی دڵمەوە و بە پێی وتەی بەرپرسی بێهداری
زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ، دەبواێیت هەناردەی نەخۆشخانەی دەرەوەی
زیندان بکردرایەم ، بەڵام دادگا لە هەناردەکردنم خۆی بواردوە و تاوەکو
ئیستا هیچ وڵامێکیان پێنەداومەتەوە.
نەزەری لە درێژەی نامەکەیدا دەنوسێت، لەو ساڵانەی ڕابردودا زۆر نامەم
بۆ بەرپرس و پلەدارەکانی حاکمییەت نوسیوە بۆ نمونە بەرپرسی گشتی قوەی
قەزاییە و دادستانی گشتی وڵات و دادگای مهاباد و تەنانەت وەزیری
ئیتلاعاتیشم ئاگادار کردۆتەوە و ویستومە لە ڕێگەی یاساییەوە بەدواداچون
بۆ دۆخی دۆسییەکەم بکرێت ، بەڵام هەموی بێ وڵام مانەوە ، تا ئەوەی چەند
مانگ پێش لە دوای پێداچوونی بنەماڵەکەم بۆیان دەرکەوتوە هیچ یەک لە
نامەکانم نەگەیەندراوەتە دەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان و نامەکانم لە
لایەن ئاغای سیگاروئی بەرپرسی ئیجرای ئەحکام ، بە هۆی جۆراوجۆر و
نادیار ون کراوە و لەم دوایانەدا لە لایەن ناوەندە قەزاییەکانەوە
ئاگادار کراومەتەوە ، لە لایەن ئاغای سیگاروئیەوە گوم و گۆڕ کراون .
هەرچەن بەرپرسانی زیندان فەرمانیان داوە تا کۆپی ئەو نامانە بدەمە دەست
بەڵام بەرپرسی ئیجرای ئەحکام (سیگاروئی) ئیزنی ئەوە کارەشی نەداوە و
ئەنجامی نەداوە.
موحەمەد نەزەری لە ساڵی ۱۳٥۰ لە شارستانی بۆکان لەدایک بوە لە ساڵی
۱۳۷۳ دا بە تۆمەتی یاریکاری لەگەڵ حیزبێکی سیاسی کوردستاندا دەستبەسەر
کراو بە ئێعدام سزا درا . ئەم سزا لە دوای ٥ ساڵ بۆ حەپسی هەتا هەتایی
گۆڕدرا . لە دوای پێداچونەوە دووبارە لە ساڵی ۱۳۹۲ دا لە لایەن دادگای
ئینقلابی مهابادە وە ئازاد کردنی ئەرێنی کرا بەڵام هێشتا لە زیندانی
ڕەجای شاردا حەپس کراوە و لە خەزەڵوەری ۱۳۹٥ دا دادگای ئینقلابەوە لە
گەڵ هەناردەکردنی ناوبرا بۆ زیندانی ورمێ هاودەنگی کرا بەڵام ناوەندە
ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ ئەو بڕیارەی دادگا
دژایەتیان کرد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
kmmkurdistan@gmail.com
-----------------------------------------------------------------------------------------
چارەنووسی کچێک لە زیندانی ورمێ نادیارە.
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان “ئەسما پورسەلیمی” هاووڵاتی
شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ساڵی ۱۳۹٥ لە گەڕانەوەیدا لە باشوری
کوردستان ، لە لایەن دەست و پێوەندەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر
کرا و خرایە بەر لێپرسینەوە و تۆمەتگەلێک وەکو چالاکی چەکداری دژی
کۆماری ئیسلامی و ئەندامبوون لە حیزبە کوردستانییەکان و محاربە خرایە
ئەستۆی .
ئەسما پورسلیمی لە تۆمەتی چالاکی چەکداری لە لایەن دادگاوە بێتاوان
ناسرا بەڵام دۆسیەکەی هێشتا بە دوو تۆمەتی تر کراوەیە و هۆکارەکەشی
سکاڵای ئیتلاعاتی سپایە لە خاتو پورسەلیمی بە تۆمەتی محاربە و
ئەندامبوون لە حیزبەکوردستانییەکانە.
بە گوێرەی هەواڵینێری ماف نیوز سەرچاوەێیکی ئاگادار لە بنەماڵەی
پورسەلیمی لە گەڵ ئەوەی ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە ئاشکرای کردوە کە
ئەسما لە هەبونی پارێزەر بێبەش کراوە و پارێزەرێکی تایبەت بە ئیتلاعاتی
بۆ دیاری کراوە و ئەوەی کە پێویست بێت زانیاری لە سەر دۆسیەکە نەبوە و
ئەگەری ئەوەی هەیە سزاکەی تەنیا لە ڕێگەی نوسراوە و دۆسیە ساختەیەکانی
حفازەتی ئتلاعاتەوە دیاری بکرێت ببێتە پێوەر بۆ بۆ سزادانەکەی .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
٣٠\٥\٢٠١٧
kmmkurdistan@gmail.com
|