٢٣\٧\٢٠٢٠
لە زمانی خۆیانەوە..
سەرمایەداریی بە کەڵک نایێ!

عەبدوڕەحمان محەمەد
پەندێک هەیە دەڵێ: (قوونی
رەش و سپی لە بواردا دەردەکەوێ)، لە مانگی
ئازارەوە مرۆڤەکان تووشی پەتایەکی
سەرتاسەریی کوشندە بوونەتەوە، کە نە
سنوور و نە ناسنامە و نە
رەگەز دەناسێ لە ژێر ناوی کۆرۆنا یا کۆڤید
١٩، ئەم پەتایە دەیان و سەدان شێکاری بۆ کراوە، لە دیاریکردنی
سەرچاوەکەیەوە تا دەگاتە شێوەکانی و هەروەها دیاریکردنی
(ڤاکسین)ێک کە
بتواندرێ رێگەی پی بگیرێ.
دیارە لە رووی سیاسی و
ئابووریی و کۆمەڵایەتیشەووە ئەم ڤایرۆسە نەخشی دیارە و شێوەیەک لە جیاکردنەوە و
تایبەتمەندیی کۆمەڵگا و وڵاتە
جیاوازەکانی خستەڕوو. ژێرخانی کۆمەڵگاکان لە چەندایەتی و چۆنایەتی
خستەڕوو، لە
رووی گەندەڵیی دەسەڵات و دەستپاکیی سیستەمی فەرمانڕەوای
خستەڕوو، لە
رووی فەرهەنگییە و ئایدۆلۆژیای
فەرمیی پەیڕەوکراو لە دەوڵەتدا،
رێژەی تووشبووان و مردووەکان نیشاندەری تۆکمەیی و بێ دەربەستیی
ئەو دەسەڵاتەیە کە لە کۆمەڵگادا
هەیە.
لە ژێر گوشاری ئەم ڤایرۆسەدا، سەرانی
سەرمایەداریی خۆیان و بە زمانی
خۆیان و لە میدیاکانی خۆیانەوە
دانپێنانەکانیان بەرامبەر بێ
دەربەستییان و نائامادەکاریان بۆ
رووبەڕووبونەوەی کارەساتێکی لەناکاوی
وەک ئەم ڤایرۆسە لە ئاستی خوازراودا نەبووە!؟ دەبووایە
پتر و پتر،
ئامادەبوونایە!؟
ئەنتۆنیۆ گۆتریش، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان
دەڵێ: کۆرۆنا
لاوازی و پووکی ئەم جیهانەی پیشانمان دا! پێشانمانی دا کە زیاتر لە سەد
١٠٠ ملیۆن کەسی تر دەچنە
ریزی هەرە هەژارەکانەوە لە جیهاندا کە ناتوانن
دەستیان بگاتە خۆراکە سەرەکی و بنەڕەتییەکان کە بۆ مانەوەی
مرۆڤ
پێویستە لە ژیان! کۆرۆنا نایەکسانیی کۆمەڵگاکانی خستەڕوو،
لە ماوەی چەند مانگێکدا بۆ
چەندین ساڵ گەڕاندومانێتیە دواوە!
زەرەرمەندی یەکەم لەم کارەساتی کۆرۆنایەدا، خەڵکانێکن کە خاوەن
پیشەی فەرمیی نین (ئەوانەی کاری
فەرمیی دەوڵەتیان نییە)، هەروەها
کارە بچووکەکان
و ژنانن! لە جەنگی جهانیی دووەمەوە داڕووخانی وا نەبووە! ئاستی هەژاری و
برسێتی دەگاتە ئاستێکی مێژووی، کە لە مێژوودا وێنەی نەبووە!؟
ئەم پەتای کۆرۆنایە وەک
(سۆنەر یا گرتنی ئەشعەی سینیی) وابوو، کە جێگە
شکاوەکانی کۆمەڵگای
مرۆیی نیشانماندا! بۆمانی دەرخست کە
ئەندێشە و درۆودەلەسەی نەمانی ڕەگەزپەرستی و چینایەتی هەمووی
بانگەشە و راگەیاندنی بێ
بنەما بوون!؟
جیاوازیی داهات و دەستڕاگەیشتن بە کەرتی تەندروستیی یەکسان
نییە بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا!؟ ملیۆنان کەس لە ماڵەکانیاندا دەمرن و
بنکەی تەندروستیی نییە بۆ تیمارکردنیان!؟
٢٦ بیست و شەش دەوڵەمەندی جیهان کە
سامانی نیوەی خەڵکی ئەم گۆی
زەویەیان هەیە، نیشانەیەکی
تری نایەکسانیی دابەشکردنی داهاتە لە جیهان،
هەروەها تیرۆری
(جۆرج فلۆید)ی
رەش پێست و تووڕەیی خەڵکی لە هەموو جێگەیەک،
نیشانەیەکی
تری تووڕەیی خەڵکە لەم سیستەمە نایەکسانەی جیهان!؟
بۆیە پێویستمان بە بنیاتنانەوەیەکی تری جیهان هەیە، پێویستمان بە
داڕشتنەوەیەکی تری بەرنامە و یاساکان هەیە کە
پەیوەندیی نێوان مرۆڤەکان دیاریدەکا، دەنا دەیان و سەدان پەتا و کارەساتی تری
دڵتەزێن چاوەڕوانمان
دەکەن.
ماڵپهڕی عهبدوڕهحمان
محهمهد
|