په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٢\٢٠١٩

لیدا خۆکوژیی نەکردوە، لە لایەن باوکیەوە کوژراوە.

 


یەکشەمەی ٢٨ی رێبەندانی ١٣٩٧ی ھەتاوی، کچێکی لاو بەناوی لیدا ئەحمەد زادە ١٨ ساڵان و خەڵکی مەھاباد لە لایەن باوکییەوە کوژرا.


پێشتر بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕاگەیاندرا بوو کە ناوبراو خۆکوژیی کردوە، بەڵام روون بۆوە کە باوکی لیدا بە ناوی رەزا بە ئەسلەحەی تاپر ناوبراوی کوشتووە.


زانیارییەکانی گەیشتووە باس لەوە دەکەن کە لیدا بە ھۆی پێوەندی خۆشەویستی لە لایەن باوکییەوە کوژراوە.

بە پێی راپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەسەرەتای ساڵی نوێی زایینی تا ئێستە ژنێک لە لایەن مێردەکەی کوژراوە کە بە کوژرانی ئەو کچە تەمەن ١٨ ساڵە لە لایەن باوکییەوە، رێژەی کوژراون دەگاتە ٢ کەس.


ھاوکات پێنج پیاو و پێنج ژن و کچێک و کوڕێکی خوار تەمەنی ١٨ ساڵان دەستیان داوەتە خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان ھێناوە. دوو منداڵی ساواش بە ھۆی نەبونی توانایی بەخێوکردنیان لە لایەن دایکیانەوە کوژراون.

 


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

١٩\٢\٢٠١٩

kmmkurdistan@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک