ليسته‌کان و هه‌ڵبژارن..!
جه‌لال ده‌باغ
وا ديسان هه‌ڵبژاردنی نوێ هاته‌وه کايه‌و، به‌ناوی ديموکراسييه‌وه زۆر شت ده‌کرێ و ده‌نووسرێ و ده‌گوزه‌رێ. ده‌ڵێن "زۆريی لیسته‌کان" نيشانه‌ی ديموکراسييه، ده‌ڵێن با گه‌ل به ئازادی نوێنه‌رانی خۆی هه‌ڵبژێرێت. له‌م پرۆسه‌يه‌شدا چالاکيی ئاشکراو له په‌ناشه‌وه ده‌ستپێکراوه. خه‌ڵکێکی زۆر په‌يوه‌نديی به يه‌کترو به‌ليسته‌کانه‌وه ده‌که‌ن ، زياتر به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بگه‌نه په‌رله‌مان. به‌ڵام چالاکی و هه‌ڵسوڕان و وتووێژ له‌سه‌ر به‌رنامه‌و ره‌وتی ئاينده که‌متره. چه‌ند حه‌زم ده‌کرد بايه‌خی زياتر به به‌رنامه بدرايه تا بزاندرێ په‌رله‌مانی ئاينده چيمان بۆ ده‌کات. له‌سه‌ر کام به‌رنامه‌و به‌رنامه‌رێژی ده‌ڕۆن به‌ڕێوه.
چۆن بتوانين کۆمه‌ڵانی فراوانی خه‌ڵک به هه‌موو لايه‌کمان گردو کۆبکه‌ينه‌وه بۆ هێنانه‌ديی ئامانجه‌کانمان به‌گرتنه‌به‌ری شێوازی شارستانيی ئێستای خه‌باتی جه‌ماوه‌ری..تاد.
ديارو ئاشکرايه" يه‌مينييه‌کان" ده‌يانه‌وه‌ی زياتر به‌ره‌و سه‌رمايه‌داری و "يه‌مين" هه‌نگاوبنێن و زياتر غه‌ريقی ره‌حمه‌تی سه‌رمايه‌داری و "گلۆباليزم" وسه‌رمايه‌داريی دڕنده‌و، بازاڕی ئازاد‌و به‌هه‌شته مه‌وعوده‌که‌ی سه‌رمايه‌داريمان بکه‌ن!. به‌داخه‌وه "چه‌په‌کانيش" هه‌ر نايانه‌وێ به‌لای باسی که‌رتی گشتی و پلاندانان و، له‌دووريشه‌وه نايانه‌وێ سوکه باسێکی سۆسياليزم بکه‌ن!. قسه‌شيان له‌گه‌ڵ بکه‌يت ئه‌وه به‌رووتدا ده‌ده‌نه‌وه که سۆسياليزم له‌هه‌ندێ وڵاتی سۆسياليستی ژێرکه‌وتووه!!...تاد.
له‌م لاشه‌وه هه‌ن باسی کۆرپه‌ڵه‌يی ده‌سه‌ڵات و ئه‌زمونه‌که‌مان بۆ ده‌که‌ن. باسی گه‌نده‌ڵی بکه‌يت ده‌ڵێن له هه‌موو دنيادا گه‌نده‌ڵی هه‌يه! باسی يه‌کێتيی ريزه‌کان بکه‌يت ده‌ڵێن ئه‌زمونه‌که‌مان هێشتا ساوايه! باسی ئه‌رکه‌کانی ئه‌م قۆناغه بکه‌يت ده‌ڵێن ديموکراسی مه‌رجی سه‌رکه‌وتنه ! هه‌ر‌وا، ده‌ڵێن با بزانين هه‌ر لايه‌نه چه‌ند به‌هێزه و گه‌ل به‌کێ ده‌نگده‌داو کێ ده‌کاته نوێنه‌ری راسته‌قينه‌ی خۆی؟.
له‌سه‌ره‌تاشدا به ئيشاره‌تێك "مفه‌وه‌زييه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن"ی زۆر بێلايه‌ن، ماوه‌يه‌کی زۆر کورتی بۆ سازکردنی ليسته‌کان دانا‌و، پاشان هه‌ر به ئاماژه‌يه‌کیتر ماوه‌که تۆزێک درێژ کرايه‌وه.! تا که‌س فريای هيچ نه‌که‌وێت..! سه‌رنج بده‌ن له‌م پڕۆسه‌يه‌دا، کۆميته‌ی په‌يوه‌ندييه‌کانی حزبه‌کان، هه‌ر هه‌موويان توانای هه‌ڵسوڕانيان نه‌ماو، هه‌ڵسوڕان به‌پێی ده‌موکراسيی درايه‌وه ده‌ست مه‌کته‌به سياسييه‌کان!.
پارتی و يه‌کێتيش، هيوادارم هه‌ر ته‌بابن و" خوا له‌يه‌کيان نه‌کات" له په‌ناوه ، که دوو حزبی نيشتيمانپه‌روه‌رو نه‌ته‌وه‌په‌روه‌رو ديموکراتخوازو پێشکه‌وتنخوازن، گوێ له‌که‌س ناگرن و له هه‌ڵه‌يه‌که‌وه ده‌مانبه‌ن بۆ هه‌ڵه‌يه‌کیتر! جه‌ماوه‌رو بنکرده‌کانيان کردۆته گوێگر‌و " موته‌له‌قی"، بڕوايان به ئۆپۆزيسيۆن هه‌يه ، به‌ڵام به قسه، يان هه‌ر له‌سه‌ر کاغه‌ز!
دوو پارتی پێشڕه‌وی سه‌رکرده‌و له ده‌سه‌ڵات، قسه‌کانی ئێستا‌و جارانيان به‌راورد بکه‌ێت ئاسمان و رێسمانه.!
ئه‌وه‌تا ئه‌مجاره‌ش له دوکانه‌وه، له سه‌لاحه‌دينه‌وه، له‌ملاو له‌ولاوه، کۆبوونه‌وه. گوتمان ده‌نگ مه‌که‌ن ريزه‌کانی گه‌لی کوردستان له‌م قۆناغه‌دا يه‌کده‌خه‌ن ، چه‌پکه گوڵه ره‌نگاو‌ره‌نگه‌که‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال پياده‌ده‌که‌ن، تا رێگه له دوژمن و نه‌ياران ، له دراوسێ برا دوژمنه‌کان ، له.. له.. رێگا ده‌بڕنه‌وه‌و به‌ليستێکی سه‌رانسه‌ری دێنه‌خواره‌وه تا ته‌واوی حزب و هێزه ره‌سه‌نه‌کان و هه‌موو رێکخراوه ديموکراتييه‌کان و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی، رێکخراوه‌کانی ژنان و مه‌لاو "عه‌شايه‌ر"و، مامۆستايان و ئه‌ندازياران و پزيشکه‌کان و هۆنه‌رمه‌ندان و ئه‌ديبان و کر‌ێکاران و نه‌قابه‌کان و، جوتياران و کێ وکێ .. هه‌موو پێکه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌يه‌کی سياسی و ئابوری و دارايی و کۆمه‌ڵايه‌تی و رۆشنبيری و ديبلۆماسی و سياسه‌تمان له هه‌موو بوارێک‌دا، له‌سه‌ر ئه‌و ئامانج و خاڵه هاوبه‌شانه‌ی گرنگن و هاوبيرين و، له‌م قۆناغه هه‌ستياره‌دا له‌سه‌ريان رێکده‌که‌وين بۆ هێنا‌نه سه‌رکاری په‌ڕله‌مانێک که بتوانێ زامنی به‌جێگه‌ياندنی ياساکانبێ و چاودێربێ و له حکومه‌ت بپرسێته‌وه‌و به‌چاکی ديموکراسی به ياساو پڕاکتيک پياده‌بکات و زامنبێت بۆ باشکردنی گوزه‌رانی خه‌ڵک و، ئاو‌و کاره‌باو نان وهه‌رزانی و،چی و چی.. تاد. تا ئه‌وکاته به‌ڕاستی و زانستانه بڵێين سياسه‌ته‌که‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌رکه‌کانی قۆناغه‌که‌ماندا تێک ده‌کاته‌وه‌و به‌ره‌و پێش ده‌ڕۆين، به‌ره‌و ئامانج و خه‌ونه‌کانمان ، خه‌ونی بڕياردانی چاره‌نووس، سه‌ر‌به‌خۆيی ، ده‌وڵه‌تی چاوه‌ڕوانکراو، يه‌کێتی نه‌ته‌وه‌يی..تاد.
به‌ڵام پارتی و يه‌کێتی له‌په‌ناوه‌و، به ئاشکرا، ته‌نياو ته‌نيا به دووقۆڵی کۆبوونه‌وه . تا پێکه‌وه له سه‌ر يه‌ک ليستی برابه‌ش رێکه‌ون، هه‌ر گوێش نه‌ده‌نه "ئه‌نجومه‌نی باڵای حه‌وت حزبه‌که"،!! هه‌رگوێش نه‌ده‌نه هاوپه‌يمانه دێرينه‌که‌ی خۆيان که حزبه‌که‌ی ئێمه‌يه، حزبی شيوعي کوردستان، هه‌ر گوێش نه‌ده‌نه چوار حزبه‌که . هه‌رگوێش نه‌ده‌نه ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م و که‌س.
کاکه با ديموکراسی به‌ر قه‌راربێ" ئه‌وه ئه‌رزو ئه‌وه گه‌ز"! له‌بارودۆخه‌که‌ی يه‌کێتيدا، له‌بارودۆخه‌که‌ی زه‌حمه‌تکێشاندا، له بارودۆخه‌که‌ی ليستی گۆڕان دا، له‌بارودۆخه‌که‌ی ئێستای عێڕاق و، کوردستان و، ناوچه‌که‌و دنيادا، له پشتگوێخستنی مليۆنان کوردی تاراوگه‌دا که نازانم کێ مافی ده‌نگدانی لێسه‌ندونه‌وه. پێکه‌وه دوو قۆڵی بێنه ناو پڕۆسه‌و جه‌نگی ديموکراسييه‌وه، هه‌مووشی به‌ناوی ديموکراسييه‌وه.. جا ده‌بێ رۆڵی سه‌رکردايه‌تی ئاوهابێت؟ ده‌بێ له‌م رۆژه‌دا کوردستان رێگه‌ی ئه‌زمونگه‌ری و"تجريبيی" بگرێته به‌ر، يان پێشه‌کی به به‌رنامه‌رێژی بزانين چی ده‌که‌ين، به‌ره‌و کوێ هه‌نگاو ده‌نێين، بۆ چی خه‌بات ده‌که‌ين؟ بۆچی ته‌نانه‌ت به‌رنامه‌و پڕۆگرامی حزبه‌کانيشمان له‌سه‌ر ره‌فه داناگرين؟! گوايه ديموکراسی که به‌داخه‌وه له مێژوی رابوردوماندا گه‌لی کوردستان هه‌ر به‌خۆيه‌وه نه‌ديوه، چۆن پياده ده‌کرێ؟. ئاوا به‌شێوه‌ی يه‌ک ليستي دوو قۆڵی و ته‌راتێنی ليسته‌کان.؟
ئايا له‌به‌رچی و چۆن ئه‌زمونی گه‌لانی دنيا و په‌ندو تاقيکردنه‌وه‌کانيان، ده‌يان رووداوی راستيمان ده‌خه‌نه پێش چاو که ده‌يان لايه‌نی حزبی و رێکخراوه‌يی و به‌رنامه جياواز، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێکی سه‌ره‌کی يه‌کيانگرت و، ئاسايشی نه‌ته‌وه‌يی خۆشيان پاراست و سه‌رکه‌وتن. هيچ پێشێلکارييه‌کی ده‌موکراسيیشی تێدا نه‌بوو.
به‌هيوای سه‌رکه‌وتنی گه‌لی کوردستان له هێنانه‌ديی ئامانجه‌کانيدا..له کوردستانێکی ئازاد‌و گه‌لێکی به‌ختياردا..!
|