لیستی گۆڕان، لیستی بێ به‌رنامه بۆ تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کان!؟
قادر نادر
بریار وایه بیست‌وپێنجی ته‌مووزی ئه‌مسال خولێکی نوێی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی ده‌ست پێ بکات، که زیاتر له 25 قه‌واره‌ی سیاسی شه‌ری به‌ده‌ست هێنانی کورسیه‌کانی ده‌که‌ن. به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی قه‌واره سیاسیه‌کان)ده‌سه‌لات و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لات ) توخمه کۆنه سیاسیه‌کانن، له‌ته‌مه‌نی سیاسی دوای راپه‌رین خه‌مه‌کانی خۆیان کردبوه ستراتیژی خه‌باتیان نه‌وه‌ک ئازاره‌کانی گه‌ل. ئه‌وا هه‌لسه‌نگاندن و قه‌له‌م که‌متر ده‌چێته سه‌ریان. به‌ڵام سه‌رهه‌لدانی لیسته‌که‌ی پسمامی بارزانی، له‌گه‌ل تۆبه‌کردن یان هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی لیستی گۆران له حزبه بڕیارده‌ره‌که‌ی تاڵه‌بانی، ئه‌وا چاو و ره‌خنه‌کان له‌لایه‌ن خه‌لکانی هۆشیار زیاتر ده‌چێته سه‌ریان.
ده‌مێکه زۆر خه‌ڵک، گره‌و له‌سه‌ر دێره بریقه‌داره‌کانی ناو به‌رنامه‌ی حزب ناکات. ئه‌م هاوکێشه‌یه نه له‌نیشتمانه پڕله‌ته‌پ و تۆزنشیووه‌که‌ی حزبه کوردیه‌کان ناکات، بگره له خودی ولاتێکی وه‌ک سوێد و سۆسیال دیموکراته‌که‌ی، که به‌راوردی به‌رنامه و ده‌سه‌لاتی ده‌که‌یت، چه‌ندین درۆی ره‌نگاوڕه‌نگی تێدا ده‌بینیه‌وه ؟
لیستی گۆران له‌یه‌که‌م رۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن به‌رنامه‌که‌ی خۆی بلاو کرده‌وه، له‌وشه‌کانی هه‌وڵم ده‌دا ئازاره‌کانی خۆمی تیاببینمه‌وه. هه‌روه‌ک نه‌وشیروان مسته‌فا له‌که‌نالی KNN وتی ، که‌ئه‌وان ئازاری خه‌لکیان له‌ناو به‌رنامه‌ی لیسته‌که‌یان چرکردۆته‌وه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ده‌مویست بزانم، گۆڕانه‌که‌ی ئه‌م لیسته ، له‌چاو ده‌نگه جیاکانی تر له‌کوێ وه‌ستاوه ؟ دیاره به‌رنامه‌که‌یان زۆر خالی باشی تیایه، به‌هیوای ئه‌وه‌ی وشه کانی ناو به‌رنامه‌یان وه‌ک به‌رنامه‌ی پارتی ویه‌کێتی ، ته‌نیا بۆ کاتی هه‌لبژاردن نه‌بێت ؟ له‌بڕی ته‌پ وتۆز نیشتن له‌سه‌ری ، ببێته گفتۆگۆی گه‌رمی ناو په‌رله‌مان و میدیاکانیانه‌وه. دیاره ناکرێت قسه له‌سه‌ر دێر به‌دێری به‌رنامه‌که‌یان، له‌بواره باش و خراپه‌کانی بکه‌ین، بۆیه ره‌خنه‌که له‌سه‌ر یه‌ک ته‌وه‌ر چڕ ده‌که‌مه‌وه.
ناشمه‌وێت ره‌خنه کۆنه‌کانم له‌سه‌ر ئه‌ولیسته دوباره بکه‌مه‌وه که له‌مینبه‌ری راگه‌یاندنیان وه‌ک پارتی ویه‌کێتی ، زیاتر ئه‌و ئاوازه ده‌نگانه تێده‌په‌ڕێت، که‌له گه‌ل بۆچونه‌کانیان یه‌کانگیر ده‌بێته‌وه !؟ وه‌مالپه‌ری سبه‌ش، به‌ئاستی هاولاتی وئاوێنه خال له‌سه‌ر وشه‌کان دانا‌نێت !؟ ئه‌مه جگه له ئاشکرانه‌کردنی مولک وماڵی به‌رپرسانی گرده‌که!؟
به‌داخه‌وه زۆرێک له نوسه‌ر و رۆشنبیرانی گه‌له‌که‌مان له هه‌لسه‌نگاندنی لیست و که‌سایه‌تیه‌کان ، بیروارا خه‌فه‌کراوه‌کانیان ده‌رنابڕن و بوێر نین . له‌کاتێکدا بوێری هه‌ر ره‌خنه‌گرتن له‌ده‌سه‌ڵات نیه، به‌ئاستی ئه‌وه‌ی دیارده‌ی هه‌ڵه‌و تاوان، ئه‌گه‌ر له لایه‌نی ئۆپزسیۆنیش بینرا ده‌بێت وشه‌ی ره‌خنه‌یی له‌سه‌ر بوه‌ستێت. چونکه زۆر جار ، به‌شه‌و ڕۆژ ێکی ده‌نگدان، ئۆپزسیۆنی دوێنی ده‌گاته هه‌ره‌مه‌کانی ده‌سه‌ڵات .
پێم واییه راگه‌یاندنی لیستی گۆران کاری باشی به‌دوا هات، هه‌ر له‌هاتنه خواره‌وه‌ی به‌رپرسانی ده‌سه‌لات له‌ئه‌هرامه فه‌رعونیه‌کانیان بۆ ناو قڕو چلکاوه‌کانی گه‌رمیان و شارباژیر و ته‌خشان په‌خشانکردنی دۆلاره شاردراوه‌کانی گه‌ل و به‌هێزکردنی گوروتینێکی تر به‌ده‌نگه ئۆپزسیۆنه کانی ده‌سه‌لات ، که‌هاوکێشه سیاسیه‌کان ئالۆگۆر پێده‌کات، ده‌سه‌لاتیش ئێستا هه‌ست ده‌کات که‌ده‌نگێکی به‌هێزی نا له‌به‌رده‌م هه‌ندێ پڕۆژه‌ی سیاسیه‌تی که‌ئێمه ده‌مێکه پێویستمان به زۆربونی ئه‌و ده‌نگه نایانه هه‌یه.
هاوکات ئه‌مه ئه‌وه‌ش ناگه‌یه‌نێت مادام ره‌خنه‌گری جدی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ین، به‌هۆی هه‌ژده ساله‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی که سڵی له دنیایه‌ک تاوان نه‌کردۆته‌وه و خۆزگه‌کانمان له‌و چرکه ساته‌یه وه‌ستاوه ، که‌ده‌سه‌لاتی پارتی ویه‌کێتی یان دوو بنه‌ماڵه تاکاره‌ساتی زیاتریان بۆ ئه‌م نیشتمانه دروست نه‌کردوه با به‌ره‌و خۆر ئاوابون بڕون. ئه‌وا ره‌خنه له لیست و ده‌نگه ڕکابه‌ره‌کانیان نه‌گرین!؟ .
کاتێک له‌مالپه‌ری سبه‌ی سه‌یری به‌رنامه ی لیستی گۆرانم کرد ، توشی شۆک بوم ، که‌لیستێک ده‌یه‌وێت گؤران له‌ناو کۆمه‌ڵگا بکات ، که‌چی له‌به‌رنامه‌که‌ی به ئاشکرا چه‌ند دێرێکی بۆ تاوانی کۆمه‌لکوژی ئه‌نفال و ژارابارانی هه‌له‌بجه‌و شیخوه‌سانان گۆپته‌په تیا نیه !؟، که پانتایی خاکه‌که له30% و ژماره‌ی مرۆڤه‌کانی له‌سه‌روی 500 هه‌زاره‌وه‌بێت؟ ئه‌مه‌سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه بێ ئه‌ژمار له‌مرۆڤی قوربانی به‌شیوازی فاشیانه شه‌هید کرا. له‌ته‌ک سوکایه‌تیه گه‌وره‌کان، له کرین و فرۆشنتنی کچان ومنالانی چاوگه‌شی کورد، به ده‌وله‌مه‌نده عه‌ره‌به‌کان. که‌ئامانجی سه‌ره‌کی به‌عس له هه‌مو کرداره‌کانی ئه‌م تاوانه سرینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد بوو له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی . که‌چی لیستی گۆران به دێرێکی وشه‌کانیشی، نا‌یکاته ململانێی سیاسی و به‌رنامه‌ی خۆی ؟
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له لایه‌نه قێزه‌وه‌نه‌که‌ی دیموکراسی و پاساوه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاته، (ده‌نگی ئه‌نفالچیه‌ک و قوربانیه‌ک هاوشانه).. (سه‌رۆک خێڵێکی ئه‌نفالچی بریارده‌ری هه‌زاران ده‌نگده‌ری خێله‌که‌یه‌تی)؟ ئه‌ی ئازاره‌کانی زیاتر له 730برینداری ته‌نیا هه‌ڵه‌بجه که‌به‌ڕێژه‌ی جیا له‌گه‌ل مه‌رگ دراوسێن؟ خاکه سوتماک و پڕ ژاره‌که‌ی؟ هه‌وڵدان بۆ سکالا تۆمارکردن له‌سه‌ر ئه‌و شیرکه‌تانه‌ی که چه‌کی کیمیاویان به رژێمی به حش فرۆشتوه؟ نه‌بونی خزمه‌تگوزاری ته‌ندورستی و په‌روه‌رده‌یی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و هه‌له‌بجه‌و شیخ وه‌سانان؟ گرنگیدان له‌بواری سایکۆلۆجی و ڕێزگرتنی چه‌ندین هه‌زار مامه‌عه‌لی داده فاتمه‌کان؟ له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌ش،سوودوه‌رنه‌گرتن له‌و قوربانیه بێ ئه‌ژمارانه‌ی داومانه، که‌ده‌کرێت، له‌ناوه‌نده هه‌مه جۆره‌سیاسیه‌کان، ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی پێ به‌ده‌ست بێنین !؟
پێم وایه ناتوانین بروانامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بون له یه‌خه‌ی هیچ که‌س و لایه‌نێکی سیاسی بده‌ین، با به‌رده‌وام ئه‌ی ره‌قیب سروود و ماله‌که‌ی پڕ له ئالای کوردستان و به‌رنامه‌ی حزبه‌که‌ی پڕ له وشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بێت؟ به‌لکو جوله‌که ئاسا له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌لکوژی گه‌له‌که‌ی ده‌بێت، ڕێز له‌تاکی قوربانی و جه‌لادانیشی به‌ره‌و دادگای دادوه‌ری ببات. بۆیه ئێمه به‌دوای گۆڕانێک ده‌گه‌رێین، که له‌گه‌ل خه‌م و ئازاره‌کانمان بژیت، به‌هیوای ئه‌وه‌ش لیستی گۆران ئه‌و هه‌له گه‌وره‌یان به‌په‌له چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
|