١\٣\٢٠١٠
لیستی هاوپه‌یمانیی
کوردستان
پارێزه‌ری ئیسلامن و باسی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش ده‌که‌ن.

عامر سابیر
له درووشمه‌کانی هاوپه‌یمانی کوردستان بۆ سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
عێراق له 7/3/2010دا ئه‌م دوو شیعاره دژبه‌یه‌که‌ی خواره‌وه ئه‌بیندرێت.
• ئایینی ئیسلام ئایینی ته‌بایی و
لێبورده‌یی و برایه‌تی و دادپه‌روه‌رییه، ده‌یپارێزین.
• هاوپه‌یمانی کوردستان پشتیوانی ئازادی
و فره‌حیزبی و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه.
ناکرێت پارێزه‌ری ئایینی کۆنه‌په‌رستی ئیسلام بیت و تێکه‌ڵ به ده‌ستوور
و یاسا و ژیانی سیاسی کۆمه‌ڵگه‌ی بکه‌ی و بشڵێی پشتیوانی ئازادی و کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نیم. تایبه‌تیکردنه‌وه و باسکردن و پاراستنی ئاینێک (ئیسلام)
خۆی له خۆیدا مانای هه‌ڵاواردن و بێڕێزی و بێمافییه به‌وانه‌ی بێ
ئاینن وه‌یان سه‌ر به ئاینه‌کانی ترن.
ئه‌مه ته‌نها نموونه‌یه‌که له هه‌لپه‌رستی و چه‌واشه‌کاری و دوو
ڕوویی به‌شداربوانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و حیزبه کۆنه‌په‌رسته دواکه‌وتووه‌کانی
کوردایه‌تی، که هاوپه‌یمانی ڕه‌جعیتریین ڕه‌وتی قه‌ومی و دیینین له
عێراقدا. ئه‌وه‌ش سه‌یر نییه که له‌م لیسته‌دا له‌پاڵ یه‌کێتیی و
پارتی، حیزبی شیوعی کوردستانیش ئه‌ندامێکی لیسته‌که‌یه و بۆته پارێزه‌ری
ئایینی ئیسلام.
ئاین ئه‌بێت ببێته کاری شه‌خسی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه، هه‌ر که‌سه
ئازادبێت چی ئاینێکی هه‌یه یان هیچی نییه، ئاین ئه‌بێت جیابکرێته‌وه
له ژیانی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه و په‌روه‌رده و فێرکردن.
به‌ڵام له‌م هه‌موو کۆنه‌په‌رسته جیاجیا و ناوه‌ڕۆک هاوبه‌شانه له
عێراقدا، له‌م هه‌موو سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و مه‌لا و سه‌رانی کۆنه‌په‌رست
و فاشیستی قه‌ومی عه‌ره‌ب و کورد، شتێکی له‌مه زیاتر چاوه‌ڕوان ناکرێت،
ئه‌مانه له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شیاندا له 2003 وه زۆر زیاتر کۆمه‌ڵگه‌ی
عێراقیان به‌ره‌و تاریکی و کۆنه‌په‌رستێتیی زیاتر بردووه.
24/2/2010
asabir79@hotmail.com
|