لۆ به‌رپرسان هه‌موو
له چله‌ی هاوینان نه‌خۆش ده‌که‌ون؟

عه‌لی مه‌حمود
● مام جه‌لال: ''ساڵی داهاتوو خانوو بۆ
ئه‌نفالکراوه‌کان دروستده‌که‌ین''. نه‌نکم به‌ڕه‌حمه‌ت بێت فێری کردم
هه‌شت بێت له‌مشت بێت، نه‌ک نۆ بێت‌و نه‌بێت، ئێوه‌ش ته‌نها ئیشی چوار
مانگی دیکه‌تان به‌خه‌ڵک ماوه.
● ده‌سته‌ی مامۆستایانی گۆڕان خۆپیشاندان
ده‌که‌ن. ئه‌مه ده‌یانوت حیزب نابێت ده‌ست له‌کاروباری رێکخراوه‌کان
وه‌ربدات، وا بڕوات ناوی مناڵه‌کانیشمان پێ ده‌گۆڕن، هێشتا حیزب نییه
مامۆستایانی دروستکرد، ببێت به‌حیزب کۆمه‌ڵه‌ی خه‌سوانیش
داده‌مه‌زرێنێت.
● بارزانی وه‌ڵامی منداڵێکی کوردی
رۆژهه‌ڵاتی دانیشتووی فینله‌ندی دایه‌وه، که داوای لێکردبوو، ئه‌گه‌ر
منداڵی بچووکی هه‌یه خوازیاره یاری له‌گه‌ڵدا بکات، وه‌لێ وه‌ڵامی
سه‌دان هه‌زاران منداڵ له‌باشوور ناداته‌وه که 14ساڵه تاکو
هه‌نووکه باوکیانی بێسه‌روشوێن کردووه!.
● سۆسیالست و زه‌حمه‌تکێشان به‌شداری
حکومه‌ت ده‌که‌ن، ئه‌وه‌نده به‌حه‌ماس بوون له‌قۆناغی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردن، دام نابوو هه‌ڵبژاردن ته‌واو بێت ده‌ریش نه‌چن کوده‌تا
بکه‌ن، بابه مامه‌و کاکه نوێنه‌ریان له‌قیامه‌تیش چاندووه،
له‌هه‌ڵبژاردن ده‌نگی جه‌ماوه‌ریان کڕی له‌پارله‌مان ده‌نگی
پارله‌مانتاران وه‌ک هێلکه‌ی پاکراو قوته ده‌ن، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌و
گوێبیستی سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانیش ده‌بین.
● خالیدی خوله سور ئه‌ندامی ده‌سته‌ی
دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به ئیمزای200000غه‌واره‌ییه‌وه
نامه‌ی بۆ چاودێری کوردۆساید نووسیوه‌و پابه‌ند بوونی خۆی به‌لیستی
گۆڕان راگه‌یاندۆته‌وه، که وا بێت12 کورسی لیستی گۆڕان به‌شی ئه‌وه،
هه‌قی وایه داوای جێگیری سه‌رۆکایه‌تیشیان لێ بکات نه‌ک ته‌نها
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر بێت!.
● سۆزان شه‌هاب: ''ئه‌رسه‌لان بایز
به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه سه‌ردانی هەنده‌رانیکردووه'' هانده‌ران بۆ
هه‌ڵامه‌تی هاوینه‌ی گه‌رمای به‌رپرسان ئه‌وه‌نده سانایه، وه‌لێ
رۆژنامه‌کانیان کردۆته له‌وحه‌ی ئیعلاناتی نه‌خۆشی هه‌ژاران، ئه‌وه
لۆ ناپرسن له‌به‌رچی به‌رپرسان هه‌موو له‌چله‌ی هاوینان نه‌خۆش
ده‌که‌ون؟.
● گۆڕان یه‌که‌م کاری داکۆکییه
له‌نانبڕاوانی خۆی، ئه‌ی باشه کێ داکۆکی له‌م گه‌له بکات18ساڵه
ینک‌و پدک‌و گۆڕان نانی تاڵانه که‌ن؟ وامده‌زانی شا‌و شوان لای ئه‌وان
جیاوازی نییه، که‌چی هه‌ندێکیان به100000دیناری به‌خشیش جه‌ژنیان
برده سه‌ر ئه‌وانی دی به100ملیۆن ئیمتیازاتی حیزب‌و پارله‌مان رایان
بوارد.
● عارف روشدی: ''هۆکاری کێشه‌کانی ناو
ینک له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتـه'' ئه‌ی حه‌یفت نه‌کرد، بڵێی له‌سه‌ر داخوازی
خه‌ڵک‌و بیروباوه‌ڕ بێت!.
● عه‌دنان عوسمان: ''ئایا کاتی
نه‌هاتووه تاڵه‌بانی دادگایی بکرێت؟''. وه‌ڵا برا به‌ملم کاتی هاتووه
هه‌موو ئه‌وانه‌ی نانێکی میلله‌تیان دزیوه‌و خوێنی کوردێکیان رشتووه
سه‌ره‌وخوار هه‌ڵواسرێن، وه‌لێ بێده‌نگ به وه‌ک سالار عه‌زیز ستۆپ به
تۆش ده‌که‌ن، ئه‌م وته‌یه بڤه‌یه سه‌ری هه‌مووان ده‌خوات ئاگات
له‌کورسییه‌که‌ت بێت، هێشتا هه‌فته‌یه‌کت له‌سه‌ر کورسی پارله‌مان
ته‌واو نه‌کرد حه‌وت هه‌زار لێدوانتدا.
● ئه‌ندامه تازه‌کانی پارله‌مان داوای
شوقه‌کانی زه‌که‌ریا ده‌که‌نه‌وه، وه‌یش وه‌ڵا غه‌دریان لێکراوه،
وامان زانی پێیان شه‌رمه له‌وێ بژێن‌و هه‌وڵ دەده‌ن له‌گه‌ڵ
کرێنشینان وه‌ک یه‌ک بژێن.
● سه‌رۆکی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه:
''له‌کۆنگره‌ی جنێف کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه به‌جیهانی ناسێنر''خوا
پێم نه‌گرێت کاکه خدر له‌م سه‌فه‌ره‌تا جنێفت هه‌ر نه‌بینی، ئیتر
ئه‌مه چۆن 16-3به جیهانی کرا، ده‌ترسم وه‌ک ئه‌و نامه‌یه خه‌یاڵی
بێت چاک-ئینفۆ به سه‌ره‌ک وه‌زیرانی نه‌رویجیاندا سه‌باره‌ت
به‌بریندارانی هه‌ڵه‌بجه، مامۆستا کامیلیش با هه‌ر خه‌ون
به‌چاره‌سه‌ریه‌وه ببینێت.
● چاو‌دێر: ''یه‌کێتی به‌رگری
له‌تاوانباران ناکات''. ته‌نها وه‌ک دابه‌سته رایان ده‌گرێت.
● ستاندارد: ''ده‌سه‌ڵات ده‌یان هه‌زار
ده‌روێش‌و شێخی ته‌ریقه‌ت خانه‌نشین ده‌کات''. ئێوه په‌یمانی
به‌هه‌شتی ئه‌و دنیا ده‌ده‌ن ئه‌وان له‌م دنیا خانه‌نشینیان ده‌که‌ن.
alimahmud2001@yahoo.com
|