په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

لۆگۆى وەزارەتى مافى مرۆڤ لە ووڵاتى کۆریاى باشوور.

ئارام یاسین  

 

    ووڵاتى کۆریاى باشوور بە ئەکێکە لەو وڵاتانە دەژمێردرێت کە لەماوەیەکى کەم، گەشەسەندنێکى نموونەى بە خۆیەوە بینیوە،دڵسۆزى کۆریەکان بۆ ووڵاتەکەیان واى کردووە کە ئاسەوارى شەرى ناوخۆ و ئەو کاولکاریەى کە بە سەر  ووڵاتەکەیان داهاتووە  نەهێلن و وە بیکەنە ووڵاتێکى پێشکەوتووى پیشەسازى، لە ئاستى جیهاندا  کۆریاى باشوور لە ریزبەندی  یانزدەهەمین ووڵاتى پێشکەوتووى پیشەسازی دادەنرێت، وە  لە ئاستى سەربازى و سوپاشدا کۆریاى باشور لە ریزبەندى  شەشەمین ووڵاتى جیهان دادەنرێت. ئەوەى جێگاى سەرنجە ئەو ووڵاتە جگە لە هێزى کار و پشت بەستن بە ئەقلیەت و داهێنانى زاناکانیان، هیچ سەرچاوەیەکى سروشتیان  نیە. نەوتى خاو و هەموو کانزا خاوەکان لە ووڵاتانى جیهان دەکرن و لە کۆریا دەیان پالێون و پێکهاتەکانیان لێ بەرهەم دەهێنن. ئەم ووڵاتە بە ووڵاتى پشەسازى بەناوبانگە، کۆمپانیاى ( پۆسکۆى نیکل) سێەهین کۆمپانیاى جیهانە بۆ وەبەرهەمێنانى نیکل وە کۆمپانیاى  هیونداى تۆتۆمبیل لە  هەر 12 چرکە نەوەک خوولەک، ئۆتۆمبێلێک بەرهەم دێنێت، و چەندین کۆمپانیاى تریان هەیە  لەم چەشنە. بۆیە ئیستا ووڵاتى کۆریاى باشوور هەوڵدەدا لە رێگاى بانگهێشت کردنى خەلکان لە دەرەوەى ووڵات، پێشکەوتنى کۆریا بە جیهان بناسێنیت. ئەم بانگهێشت کردنە، هەموو ووڵاتانى دنیاى گرتۆتەوە،کوردستانى خۆشمان بە یەکێک لەم ووڵاتانە دادەنرێت کە سەدان کەس لەسەر بانگهێشتى ووڵاتى کۆریاى باشوور گەشتیان کردووە بۆ ئەم ووڵاتە .

 

        ئەو شاندانەى کە لە ووڵاتانى جیهان گەشت دەکەن بۆ ووڵاتى کۆریاى باشوور،هەوڵدەدەن پەیوەندیەکى پتەو لە نێوان ووڵاتەکەیان و کۆریا دروست بکەن، وە لەگەڵ خۆیان نموونەیەک لە کەلتوورى مللەتەکەیان وەک دیارى بۆ ئەم ووڵاتە دەهێنن.ئەو شاندانەى کە لە کوردستانیش دێن زۆر هەوڵدەدەن لەو ماوە کەمەى کە لە کۆریا دەمێنینەوە، کوردستان بە خەلکى کۆرى بناسێنن، جونکە کۆریەکان هیچ زانیاریەکان نیە لەسەر کوردستان. تۆ بلێت خەلکى کوردستانم، پێت ئەلێن پاکستان یان ئەفغانستان! ئەگەر بلێت خەلکى ( ئەربیل) م ئینجا رێژەیەکى کەم هەیە بتناسن. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا  تۆ ناوى (بەهمەنى قوبادى )  بهێنە، ئەوا یەکسەر پێت ئەلێن ئەو سینەماکارە کوردە دەناسین خاوەنى فلیمى کیسەلەکانین دەتوانن بفرن .

 

       ئەوەى مەبەستمە لەم نووسراوە ئەوەیە، رۆژێکیان بە کارێکى تایبەتى خۆم چووم بۆ لاى هاورێیەکى کۆریم لە  بارەگاى (  ئاى سى تى سى) کە سەر بە رێکخراوى ( کۆیکایە )  لە سئۆلى پایتەختى کۆریایى باشوور، کە چوومە ناو باڵەخانەکە، ئاڵاى کوردستانم بینى، ئەمەیان سەرنجى راکێشام و ویستم وێنەیەکى بگرم، کە چوومە پێش بینیم لە تەک ئاڵاى کوردستان، لۆگۆى وەزارەتى مافى مرۆڤ دانراوە،بەڵام  ئەوەى جێگاى سەرنج و ئەسەف بوو، نووسرابوو ( وەزارەتى مافی مرۆڤ) بەڵام من نەمزانى ئاخۆ ئەو وەزارەتە هى کامە وولاتە، ناوى هیچ ووڵاتێکى لە سەر نەبوو ،من ووتم لەوانەیە ئەوەى هى کوردستانەکەى خۆمان بێت، بەڵام من گومانم لە قسەکەى خۆم هەبوو جونکە هەر وەک لەم وێنەیە دەیبینن، لە دەستە راست نووسراوە (وزارە حقوق الانسان) و لە دەستە چەپ نووسراوە  ( وەزارەتى مافی مرۆڤ) وە هەروەها لە ناوراستەکەشى چەند ووشەیەک وەک (حریە ،کرامە ،احترام ،خیار ) بە عەرەبى نووسراوە، بۆیە من کەوتمە کۆمان، ووتم لەوانەیە ئەمەیان هى وەزارەتى مافی مرۆڤى عیراق بێت نەوەک کوردستان. بۆیە ئێستاش من نەمزاى ئاخۆ ئەمە هى وەزارەتەکەى خۆمانە یاخود هى بەغدا، ئەگەر هى خۆشمان بێت، ئەوا پێویستە ئەم هەڵە وکەم و کورتیانە نەهێلین و هەنگاوە پیرۆزەکانم بە دروستى و بە پلان بهاوێشین .

 

 

سيئۆڵ \ كۆرياى باشور

Aram_yaseen@yahoo.com