١٤\١\٢٠١١
لوبنان و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ک
به ناوی حیزبوڵا.

محه‌مه‌د حه‌کیمی
زیاتر له به‌شێکی کابینه‌ی سه‌عد حه‌ریری که سه‌ر به حیزبوڵان ده‌ستیان
له کار کێشایه‌وه و به‌و پێیه ده‌وڵه‌تی سه‌عد خۆبه‌خۆ هه‌ڵوه‌شایه‌وه
و ئه‌مه شتێکی چاوه روان کراو بوو که ئه‌ندامانی حیزبوڵا ده‌ست له کار
بکێشنه‌وه و ده‌وڵه‌تی سه‌عد تووشی کێشه‌ی جدی بکه‌ن و به‌و ئاراسته‌یه‌یدا
ببه‌ن و ئێستا لوبنان له به‌رده‌م شه‌ڕێکی ناو خۆدا وه‌ستاوه و ئه‌گه‌ری
هه‌ڵگرسانی شه‌ڕ زۆره له‌و وڵاته‌دا.ئه‌گه‌ر چی ئه‌و تاقمه‌ی له وه‌زیره‌کانی
تا هاتنه سه‌ر کاری کابینهێکی نوێ له سه‌ر کاره‌کانیان ده‌مێننه‌وه و
هه‌موو شت له لوبنان له راوهستاندایه و ئه‌و وڵاته تووشی تهنگهژهێکی
گه‌وره بووه به ناوی حیزبوڵا.
مه‌ترسیه‌کانی سه‌ر لوبنان تا دێت زۆرتر ده‌بێت و زۆربه‌ی پسپۆرانی
واری سیاسی له لوبنان هوشداریان داوه که لوبنان تووشی قه‌یران ده‌بێت و
ئه‌مه له‌و سه‌ر به‌نده‌دا دێت که رۆژی وتووێژی ناو‌کی ئێران نزیک بۆه‌ته‌وه
و به بروای من رژێمی تاران ده‌ستی پشت ئه‌م قه‌یرانه‌یه و کۆمه‌ڵگای
نێو نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ زۆر هۆشیار بێت له مهر ئه‌م پرسه ، هه‌ر چه‌ن
حیزبوڵا رایگه‌یاندوه که له به‌ر وڵامدانه‌وه‌ی دادگای ترۆری رفێق حه‌ریری
ئه‌ندامه‌کانیان ده‌ستیان له کار کێشاوه‌ته‌وه و حیزبوڵا له‌وه ده‌ترسێت
که سه‌عد حه‌ریری له گه‌ل دادگا نێو نه‌ته‌وه‌یی هاو کاری بکات و
حیزبوڵا ده‌ڵیت که ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌و دادگایه ناو بردنی ئێمه‌یه.
به بروای من هیچ کام له لایه‌نه ده‌رگیره‌کانی ئه‌م ناوه ناتوانن به
ئامانجێک بگه‌ن و لوبنان بۆ جارێکی تر تووشی تهنگهژهێکی بێ ئاکام و
حیزبوڵا ته‌نیا ئامانجی ئه‌وه‌یه که به کشانه‌وه‌ی ئه‌ندامنی له ده‌وڵه‌ت
ماوه‌ێک ده‌وڵه‌تێک بوونی نه‌بێت له لوبنان و تا ده‌وڵه‌تێک بوونی نه‌بێت
که رای دادگا به سه‌ر ئه‌و ڕێکخراوه ترۆریستیه‌دا بسه‌پێنێت.
به‌ڵام حیزبوڵا ئه وه‌ی له بیر چووه که دادگا نێو نه‌ته‌وه‌یی خۆی له
رێگهێکدایه که پێویستی به ده‌وڵه‌تی لوبنان نیه و به بروای من نه سه‌عد
به‌ڵکوو هه‌موو لوبنانیش ناتوانن له رای دادگا تاسیرێک دابنێن و ئه‌م
کاره‌ی حیزبوڵا به بروای من نه ته‌نیا هه‌له‌یه به‌ڵکوو سیاسه‌تی رژێمی
کۆماری ئیسلامیه که حیزبوڵای ناچار کردووه ئه‌و هه‌لوێسته وه‌ربگرێت و
به وه‌رگرتنی ئه‌و هه‌لوێسته حیزبوڵا که‌وته ناو ئه‌و واقعه‌ی که به‌ڵێ
ترۆری رفێق حه‌ریری کاری ئه‌و ڕێکخراوه‌یه.
هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا ئیسراییل ده‌ستووری ئاماده باشی به هه‌موو ئه‌و
هێزانه‌ی له سه‌ر سنووری لوبنان و فه‌له‌ستیندان دا و ئیسراییل له‌وه
ده‌ترسێت که له‌م ناوه‌دا به هۆی ته‌نگه‌ژه و بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌که
ئاڵۆز تر بکه‌ن هێرش بکه‌نه سه‌ر ئسراییل.
ئه‌گه‌ر چی حیزبوڵا بۆ دژایه‌تی کردنی ئامانجی دادگا خۆی له کابینه‌که
کێشاوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی که خۆیان تا ئێستا باسیان لێوه کردوه که ئه‌وه‌یه
که پای ئه‌وان له ترۆری رفێق حه‌ریری تێوه نهگڵێ و حیزبوڵا ده‌یه‌وێت
کونتڕۆڵێکی زۆر زیاتری ببێت له لوبنان و ئه‌مه
هه‌مووی سیاسه‌تی رژێمی تارانه و ه بروای من کێشه‌کانی ناو خۆی
لوبنان و پرسی لوبنان له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کان ده‌کرێت و هه‌ر وا که
پێشتر ئاماژه‌م پێ‌کرد ئێران به‌شێک ده‌بێت له‌م پرسه و داهاتوو ئه‌وه
دهسڵهمێنێت.
ئه‌گه‌ر چی زۆربه‌ی حکومه‌ته‌کان ئه‌م کرده‌وه‌ی
حیزبوڵایان ئیدانه کردوه و هه‌ر له‌م په‌یوه‌نده‌دا کلینتون وتی:
ئه‌وه‌ی له لوبنان روویداوه، له لایه‌ن تاقمێک له ئاژاوه گێرانی ناوه‌وه
و لایه‌نگرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان بوو.
چه‌ندین مانگه حیزبوڵا فشارێکی زۆری بۆ سه‌عد حه‌ریری هێنابوو که واز
له دادگاکه بێنێت، به‌ڵام سه‌عد حه‌ریری وتبووی که به هیچ شێوه‌ێک من
واز له‌و پرسه ناهێنم و با دادگا کاری خۆی بکات و دوای حیزبوڵا ته‌نیا
وڵاتێک که باسی له دادگای رفیق حه‌ریری کرد ئه‌ویش خامنه‌یی رێبه‌ری
رژێمی تاران بوو که زۆر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و دادگای کرد.
____________________
سه‌رچاوه‌کان:
دویچه وله، سی ئێن ئێن،
بی بی سی.
serko_azadi@yahoo.com
|