١٩\٣\٢٠١١
لوقمانی حاجی که‌ریم،
ته‌قه‌که‌ری پشت کۆمپانیای وشه.

تابلۆ حه‌سه‌ن
پێشه‌کی من خۆم ده‌ناسمه‌وه، که‌سێکی ئازادی سه‌ربه‌خۆ، کچی ئه‌و
بیروڕایه‌م که له کاتی نووسیندا سه‌رم گه‌رم ده‌کات، ئه‌گه‌ر رۆژێک
خوێنه‌ر هه‌ستی به‌لای ئه‌وه‌دا چوو که من بۆ حیزبێک ده‌نووسم ئه‌وا
به هه‌ڵه‌دا چووه، ره‌نگه لایه‌نگیری من ته‌نها و ته‌نها بۆ نیشتمان
و نه‌ته‌وه بێت له‌وه‌ش هه‌رگیز په‌شیمان نیم.
کاک لوقمانی حاجی که‌ریم له ماڵپه‌ری پێنووسه‌کان وتارێکی ده‌رباره‌ی
من نووسیوه له ژێر ناونیشانی ( تابلۆ حه‌سه‌ن ژنێکی حیزبنووس ) ،
دیاره هه‌ر له ناونیشانه‌که‌وه تا دوا وشه‌ی وتاره‌که‌ی که‌وتووه‌ته
نای گێژاوی هه‌ڵه‌وه، چونکه وه‌کو عه‌رزم کردن من سه‌ر به حیزب نیم
و ژنیش نیم، کچه کوردێکی خه‌ڵکی شاری سلێمانیم له‌وه‌تی هه‌نده‌رانم
وه‌کو نیشتمانی دووه‌م هه‌ڵبژاردووه سه‌رقاڵی خوێندن و خوێندنه‌وه‌م و
بریاریشم داوه تا هێزی چاوم مابێت ده‌ست له ملی زانکۆکانی ئه‌ڵمانیا
هه‌ڵنه‌گرم و زه‌واجی کاسۆلێکی له گه‌ڵدا ئیمزا بکه‌م، دیاریشه زه‌واجی
کاسۆلیکی جیابوونه‌وه و ته‌ڵاق ناناسێته‌وه .
له که‌سی حیزبی وایه هه‌موو که‌سێک حیزبیه، کاک لوقمانیش زه‌قترین
نموونه‌ی نووسه‌ری له قاڵبدراوی حیزبه، نموونه‌م بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه
که مرۆ گه‌ر به سه‌رتاپای نووسینه‌کانی ئه‌ودا پیاسه‌یه‌ک بکات تاقه
دێرێک به دیناکات که تێیدا یه‌ک له ده به مێژووی پارتی یان یه‌کێتی
یان حیزبێکیکه به‌دیبکات جگه له گردبوونه‌وه‌ی گرده‌که‌ی زه‌رگه‌ته
له سلێمانی، ئێمه کاتێک له وڵاتێکی دیموکراسی وه‌ک ئه‌ڵمانیا ده‌ژین
و ئاوێته‌ی کلتووری نووسینی نووسه‌رانی رۆژئاوا بووین ده‌زانین که هه‌ر
نووسه‌رێک هه‌رچه‌نده لایه‌نێکی سیاسیشی له پشته‌وه بێت به‌ڵام به
هیچ جۆرێک له نووسینه‌کانی خۆیدا سفر نادات به لایه‌نێکی به‌رامبه‌ر
، ڕه‌خنه‌گرتن له‌م وڵاتانای رۆژئاوا که داخه‌که‌م نووسه‌رانی کورد
هیچی لێوه فێر نه‌بوون پێکدێت له لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی، به ته‌رازوو
لایه‌نی باشه و خه‌راپه ده‌کێشن ئه‌وجا له کۆتاییدا به دێڕێک
حوکمێکی دادپه‌وه‌رانه ده‌ده‌ن ، ئاخر ناچێته عه‌قڵه‌وه که دوو
پارتی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵات به ده‌ستی خاوه‌ن ته‌جره‌به‌ی شه‌ست ساڵه
بایی دێرێکی ئه‌م نووسه‌رانه‌یان نه‌کردبێت ، پارتی و یه‌کێتی بمانه‌وێ
یان نا، پێمان خۆشبێت یان نا ، ده‌نگی زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردن له
باشووری کوردستان ، پارتیش به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی سه‌دان هه‌زار هه‌واداری
هه‌یه له بهشیکانی دیکه‌ی کوردستان .
کاک لوقمان له گه‌ڵ کۆرسی نووسه‌رانی گرده‌که ده‌ڵیت گوایه پارتی و
یه‌کێتی نوجهیفییان هێنایه به‌غدا و کردیان به سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی
نیشتمانی عێراق ،که‌چی به‌رێزیان که‌مێک خۆی ماندوو بکات و له ریزی
کۆرسه‌که دوورکه‌وێته‌وه ده‌زانێت که نوجه‌یفی سه‌ر به کوتله‌ی
عێراقیهیهو که زۆرترین ده‌نگیان هێنا له هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و
ته‌نها نوجه‌یفی خۆی سێ ئه‌وه‌نده‌ی لیستی گۆڕان و دوو ئه‌وه‌نده‌ی یه‌کێتی
و نزیکه‌ی نیوه‌ی ده‌نگی پارتی هێنا ، ئیتر ده‌بێت پارتی و یه‌کێتی چی
خێرێکیان به نوجه‌یفی کردبێت ، له کاتێکدا ده‌بوو عراقییه به پێی
ده‌نگه‌کانیان له هه‌ڵبژاردنه‌کان (91 کورسی ) پۆستی سه‌رۆکی حوکمه‌تیان
وه‌رگرتبا له عێراق به‌ڵام ئه‌وه موبادهرهکهی بارزانی بوو که
هێشتی له بورجی ئیستیحقاقی خۆیان په‌شیمان ببنه‌وه.
باسی ئه‌وه‌ت کردووه که من گوایه دژ به خۆپیشانده‌ران شتم نووسیبێت
، که‌چی ئه‌مه‌یان له راستیه‌وه زۆر دووره ، چونکه من یه‌که‌م که‌س
ده‌بووم له ریزی خۆپیشانده‌ران ئه‌گه‌ر گرده‌که و مه‌لاکانی ئیسلامی
سیاسی سواری کۆڵی خۆپیشانده‌ران نه‌بوونایه و له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی
حیزبی خۆیان، ئیسلامی سیاسی به هه‌موو مانایه‌که‌وه ده‌خوازن وڵاته‌که‌ی
ئێمه بگێرنه‌وه چاخی جه‌هاله‌ت وچاخی به‌ردین و کلتوری بیابان بدوورن
به باڵای وڵاتی چیای سه‌ربڵندی کوردستان بۆیه ئه‌وه نه خۆپیشاندانی
منه و نه هی جه‌ماوه‌ری مه‌ده‌نی کوردستانه، هه‌ر که‌سێکیش که سه‌ر
به گرده‌که و ئیسلامیه‌کان بن ئازادن له‌وه‌ی خۆپیشاندان بکه‌ن له‌و
شوێنه‌ی ده‌یانه‌وێ ، به‌ڵام با به ناوی منی کورده‌وه نوێژی سیاسی نه‌که‌ن
له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی که شه‌قاوێک له شوێنی
گردبوونهوهکهیانهوه دووره ، با به‌رده‌رکی سه‌را سلێمانی نه‌گۆڕن
به ناوی سیاسی تر که له هه‌مو عورف‌و عاده‌تێکی مه‌ده‌نییانه‌وه
دووره ، به‌رده‌رکی سه‌را ههربهردهرکی سه‌رایه ، خۆ ئه‌مه‌ش (
مدینە الپورە ) ی به‌غدا نیه که عه‌بولکه‌ریم قاسم به‌ردی بناخه‌ی
دانا‌و بۆ هه‌ژارانی باشوری عێراقی درووست کرد، که‌چی کاتێک سه‌دام جڵه‌وی
حوکمی گرته ده‌ست ناوه‌که‌ی گۆری بۆ ( مدینە ێدام ) و له دوای روخانی
رژێمه‌که‌ی سه‌دامیش موقته‌دای سه‌در هات و ناوی نا ( مدینە الێدر) ،
نا، نا ، سلێمانی پایته‌ختی روناکبیری کوردستانه ، ره‌نگه جه‌نابت نه‌تبیستووه
که له دوای ڕاپه‌ریندا یه‌کێتی ویستی ئه‌و سه‌رایه بروخێنێت و
بیکاته باڵه‌خانه و ریزه دوکان بۆ قازانجی حیزب و سه‌رانی حیزب به‌ڵام
کوردێکی باکووری کوردستانه‌که‌مان که ئاسه‌وارناسی به‌ناوبانگ عه‌بدولره‌قیب
یوسفه هه‌ر له به‌یانی زووه‌وه له به‌رده‌رکی سه‌را ئاماده بوو و
له گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی یه‌که‌م شۆڤڵ جه‌سته‌ی خۆی خسته ژێر تایه‌ی شۆڤڵ
و وتی ده‌بێت ئه‌م شۆڤڵه به سهرلاشهی منه‌وه بڕوات پێش ئه‌وه‌ی به‌ردێکی
ئه‌و سه‌رایه بروخێنێ، چونکه ئه‌وه به‌شێکی زیندووی مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌مه
، ئه‌دی نووسه‌ر و روناکبیر و فه‌یله‌سووفه‌کانی گرده‌که له کوێ بوون
له‌و ده‌مه‌دا، بۆ ده‌نگیان لێوه نه‌هات، یان ئه‌وان نازانن واتای
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی چیه ، یان هه‌وای ئه‌و ده‌مه‌ی یه‌کێتی فێنکی
پێدهبهخشیین . ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که نه‌خشه‌کێشانی روخاندنی سه‌رای
سلێمانی به ناوی نوێژهندکردنهوه هه‌ر سه‌رانی گرده‌که بوون که
ئێستا تانه شه‌ریکه‌کانی دوێنێیان ده‌ده‌ن.
ئه‌ی هاوڵاتی به‌رێز.
هیوادارم قوتابخانه‌یه‌کی نوێ بۆ ره‌خنه‌نووسی بکه‌ینه‌وه، ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی
تا ئێستا به ناوی ره‌خنه‌وه ره‌شکراونه‌ته‌وه توریدهینه زبڵکوانی
دونیای نووسین، من تۆم قبوڵ بێت تۆش منت قبوڵ بێت، تۆ ئازاد بیت له
نرخاندنی گۆڕان خه‌ڵکانی پارتی و یه‌کێتیش ئازاد بن له نرخاندنی پارتی
خۆیان ، نه تۆ خائین بیت و نه ئه‌وانیش جاشقه‌ڵه‌م، کوردستانیش به‌وانه‌وه
جوانه که کوردستانیان خۆش ده‌وێت.
هه‌موتان بژین بۆ کورد و کوردستان.
ماڵپه‌ڕی
تابلۆ حه‌سه‌ن
|