١۴\٥\٢٠١٠
ماچبارانی گوڵ.

حه‌مید عه‌زیز
ماچبارانی گوڵ
سه‌فا و سه‌یرانی بێستانی عه‌شقه
خۆشی ماچه‌کان گوڵ سه‌رسام ده‌کات
بێستان له‌خۆشی ماچ و گوڵه‌کان
ئه‌مشه‌و باخه‌وان چۆن سه‌رخۆش ده‌کات
عه‌شقی ئه‌به‌دی گوڵه‌که‌ی منه
ڕۆح به‌هه‌ناسه و گیان تێکه‌ڵ ده‌کات
خۆشه‌ویستیی ئه‌و هه‌موو جه‌سته‌می داگیرکردووه
له‌مێژه وێڵی گوڵێکی وابووم خوێنی له‌گیانما سه‌مای ڕۆح ده‌کات
ماچی گوڵ ئه‌مشه‌و به لێزمه بۆنی بارانیش ده‌گرێت
له‌جوانی گوڵم باران شه‌رم ئه‌کات
به هه‌ور ئه‌ڵێت باران ڕاگرێت چیدی دانه‌کات
په‌ڕه‌ی دڵه‌که‌م هه‌ڵنه‌وه‌رێنێ
ڕۆحی بارانیش چه‌نده سازگاره له بۆنی گوڵم خۆی بێده‌نگ ده‌کات
ماچبارانی گوڵ مانگی هه‌نگوینی ماچ و خونچه‌یه
من ماچم هێرش بۆ لێوی ده‌به‌م
له‌ژێر لێوه‌وه بۆڵه بۆڵێتی خونچه توڕه‌یه
به‌سه ئیتر ماچ وه‌ره و بمخه‌ره گه‌رمی دڵته‌وه
ئه‌و دڵه‌ی که‌وا شه‌که‌ته ئه‌مڕۆ
به چه‌ندین ساڵی نازی گوڵته‌وه
ماچبارانی گوڵ ڕۆژی تاریکی په‌پوله‌کانه
گوڵم له‌مه‌ودوا په‌پوله‌ی ناوێ
عاشق و شه‌یدای سه‌دای ماچانه
هه‌ناسه‌که‌ی من له‌باوه‌ش ده‌گرێ
ئه‌زانێ ئه‌مه دڵ و هه‌ناوی سۆزی ئاشقانه
ڕازی گوڵه‌که‌م نیازی پڕ به‌ختی ژیانی منه
منیش وێڵی بووم عه‌شقی شێتانه
حه‌مید عه‌وداڵه عه‌شقه‌که‌ی نه‌مرێت
که‌زانی نابێت ڕاز به هاوده‌می
بێ ئه‌و قه‌د ناژی ده‌ست و برد ده‌مرێت.
ماڵپه‌ڕی م. حه‌مید عه‌زیز
|