٣١\٧\٢٠١٠
مافه‌کانی ژنان
هێشتا هه‌ر رووکه‌شن و
نێوه‌رۆکێکی گۆج و بێ بڕستایان هه‌یه.

هێرۆ عه‌لی
گرنگه مرۆڤ له روانگه‌ی خۆیه‌وه هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تیی فه‌رامۆش
نه‌کا، له کات و ساته‌کاندا هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر کاره نه‌رێنییه‌کان
بکا.. به جۆرێک که نیشانه‌ی پرسیار بۆ روانینه خراپه‌کان دابنێ و به‌شێوازێکی
لێزان و شاره‌زاش له ره‌وشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان تێ‌بگا.
با هه‌میشه ووشه‌ی خۆپه‌رستیی له که‌سایه‌تییمان بکوژێنینه‌وه ،
چونکه له‌بیرمان نه‌چێ که هه‌ر مرۆڤێک خاوه‌ن هه‌سته، ئه‌گه‌رچی له
رووی تێگه‌یشتنه‌وه ژیان بۆ هزری مرۆڤ جیهانێکی ره‌نگاوڕه‌نگه.. به‌ڵام
هه‌ر ئه‌و ره‌نگاوڕه‌نگییه‌یه بۆته هۆی به‌رده‌وامیی ژیان و پابه‌ندبوونی
هه‌ریه‌که‌مان به کار و هزری خۆی و بڕیاردانی هه‌ر یه‌که‌مان له‌سه‌ر
شته‌کان و رازیبوون به چاره‌نووسمان.
مرۆڤ - نێر بێ یا مێ - گه‌ر بیه‌وێ هه‌ر کارێک بکا.. ده‌توانێ ئه‌نجامی
بدا جا ئه‌و کاره له لایه‌نی گفتاره‌وه بێ یان ره‌فتار، شێوه‌ی
کردنی کاره‌که‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر جودایی ئاستی هه‌ر که‌سێک که به‌گوێره‌ی
دیارکردنی ئامانجه‌کانی خۆی ره‌وتێکی تایبه‌تی بۆ ژیانی خۆی گرتۆته‌به‌ر.
با له سنووری بابه‌ته‌که لانه‌ده‌ین و بچینه سه‌ر چه‌قی باسه‌که که
مافه‌کانی ژنانه له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و له‌و رووه‌وه تێڕامان و
بیروبۆچوونه‌کانی خۆمان بخه‌ینه‌ڕوو:
ئه‌گه‌ر له رووی مافه‌وه ئاوڕێک له جیهانی ژنان بده‌ینه‌وه ده‌بینین
که به شێوه‌یه‌کی زۆر لێل و پڕ له ته‌مومژ ته‌ماشای ئه‌و بوونه‌وه‌ره
کراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژنان نیوه بگره سێ چاره‌گی پێکهێنه‌ری ژیانن
چ له رووی دایکایه‌تیی چ له رووی خۆشه‌ویستیی و ... هتد، که‌چی به
داخه‌وه تا ئێستا له چاوی پیاواندا به پله دوو ده‌خوێندرێنه‌وه و
توندوتیژیی جۆراوجۆر وه‌ک چه‌کێک به‌کارده‌هێنن بۆ تواندنه‌وه‌ی
تواناکانیان و سه‌رکوتکردنی هه‌ست و سۆزه جوانه‌کانیان.
نازانم تاکه‌ی نه‌توانین به شێوه‌یه‌کی رۆشن بیر له مافه‌کانی خۆمان
بکه‌ینه‌وه، تاکه‌ی ئه‌و ووشه و ده‌سته‌واژه ناحه‌زانه ره‌ش نه‌که‌ینه‌وه
که رۆژانه به‌انبه‌رمان ده‌گوترێنه‌وه و نرخێک بۆ ژنان ناهێڵنه‌وه،
بۆ نموونه ده‌ڵین: '' پرسیان پێ بکه‌ن به‌ڵام به گویێان مه‌که‌ن ''
واته کاتێک پیاو تووشی گرفتارییه‌ک ده‌بێ با پرس به ژن بکا به‌ڵام
گوێی پێ نه‌دا و هه‌ر خۆی بڕیارده‌ر بێ، ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی بێ رێزییه
به‌رانبه‌ر به ژنان ده‌کرێ.. که‌چی به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی وه‌رمانگرتووه
و رۆژانه به ملکه‌چیی جێبه‌جێی ده‌که‌ین. باشه تۆ که گوێ به قسه‌کانی
نه‌ده‌ی چۆن به هاوده‌می خۆتی ده‌زانی و ده‌توانی ژیانی هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵ
پێکبهێنی و خۆشه‌ویستییه‌ک له نێوانتان دروست ببێ!؟
سه‌رده‌مێکی دوور و درێژ گه‌رده‌لوولی نه‌زانیی و کۆله‌واریی به پێشه‌خۆی
دابووین و له هه‌ر جێیه‌ک ئاره‌زووی بکردایه فڕێی ده‌داین و ده‌بووایه
به ناچارییش ملکه‌چ باین.. چونکه هه‌ڵاتنمان لێی هیچ سوودێکی نه‌بوو
و به که‌شێکی ئاسووده‌ی نه‌ده‌گه‌یاندین، ژیانمان پڕ بوو له عه‌یبه
و مه‌که‌ی ده‌می که‌سه جاهیله‌کان، قوفلی ده‌رگای ده‌ربڕینمان ژه‌نگی
هه‌ڵهێنابوو و له بوونه‌وه‌ی بێ ئومێد بووین. ته‌نیا له‌پشت په‌رده‌وه
له جیهان راده‌ماین و له ده‌روه‌ی په‌رده‌ش مه‌رگ چاوه‌ڕوانی ده‌کردین.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش ژنان وره‌یان به‌رنه‌دا و به خۆڕاگریی خۆیان
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونیان له‌گه‌ڵ ئه‌و تراژیدیانه هوورده هوورده
بوونی خۆیان سه‌لماند، وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌ڕۆ ده‌یبینین ئێستا ژنان تا
راده‌یه‌ک ده‌توانن له رووی پیاوه چه‌وسێنه‌ر و پیاوسالاره‌کان بڵێن
(نا)، هه‌روا کۆمه‌ڵێک پرۆژه ده‌رباره‌ی مافی ژنان کاریان بۆ کراوه و
ده‌کرێ به‌ڵام هێشتا هه‌ر رووکه‌شن و نێوه‌ڕۆکێکی گۆج و بێ بڕستیان هه‌یه.
ئایاری ٢٠١٠
ehero81@yahoo.com
|