١\١٠\٢٠١٠ مافه‌کانی منداڵ.
ره‌زا شوان*
تا ئه‌مڕۆش وڵاته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان،که خۆیان به دادپه‌روه‌ر و دیمۆکرات و ئازادیخواز ده‌زانن،ماف و ڕه‌وا به دوو پێوه‌ری جیاواز ده‌پێون. دێینه سه‌ر بابه‌تی سه‌رباسه‌که‌مان، مافه‌کانی منداڵ..به‌داخه‌وه تا ئه‌مڕۆش به‌شی هه‌ره زۆری منداڵانی کوردمان، به هۆی کوێره‌وه‌ری و ژیانسه‌ختی و سه‌رکوتکردنه‌وه، نازانن مافه‌کانیان چین..؟ به‌ڵکو زۆری باوک و دایکان و مامۆستاکانیش،ئه‌وانیش نازانن که به‌نده‌کانی جاڕنامه‌ی مافه‌کانی منداڵ چین؟ یا ئه‌گه‌ر بشیانزانن،له‌وانه‌یه به هه‌ند و گرنگیان نه‌زانن. تا ئه‌مڕۆش حکومه‌تی کوردستان ئاوڕێکی پێویست و جدی له منداڵه‌کانمان نه‌داوه‌ته‌وه، ڕۆڵی گرنگی کوردیله‌کانمانیان له داهاتووی کورد و کوردستاندا له به‌رچاو نه‌گرتووه .. تا ئێستاش به هۆی گرانی و که‌م ده‌ستکورتی و نه‌بوونییه‌وه، منداڵێکی زۆرمان هه‌یه که له خوێندن دابڕاون ، یان هه‌ر نه‌نێراونه‌ته قوتابخانه، له‌و ته‌مه‌نه ناسکه‌دا ڕۆژ تا ئێواره له شه‌قام و بازاڕه‌کاندا، به نا چاری خه‌ریکی شت فرۆشتن و کارکردنن، تا هاوکاری له بژێوی خێزانه‌کانیاندا بکه‌ن..ئۆخه‌ی له تافی منداڵییان ناکه‌ن، نه تامی خۆشی ده‌زانن ونه ده‌زانن مافه‌کانیان چین..
من ئه‌م لانه‌کردنه‌وه و به‌دوادانه‌چوونه‌ی حکومه‌ت و ئاوڕنه‌دانه‌وه‌یان له‌و منداڵ و خێزانه هه‌ژارانه، به نه‌نگییه‌کی گه‌وره‌ی حکومه‌تی کوردستانی ده‌زانم..زۆر قسه و ڕه‌خنه‌ی تریشمان له باره‌ی به‌رجه‌سته‌نه‌کردنی مافه‌کانی منداڵه‌کانمانه‌وه هه‌یه، له داهاتوودا باسیان لێده‌که‌ین. ناشڵێین منداڵه‌کانمان به جارێ په‌راوێز کراون، به‌ڵام به‌شی زۆری مافه‌کانیان نه‌هاتوونه‌ته‌دی..هیوادارم که بێنه‌دی.. چونکه ئه‌رکێکی پێویستی سه‌رشانی حکومه‌ته، که پێویستییه‌کانی گه‌شه‌کردن و نه‌شونماکردنی له‌ش و بیر وهۆشوگۆش و هه‌ست و سۆزی منداڵه‌کانمان دابین بکات و زه‌مینه‌یه‌کی له‌باریان بۆ بڕه‌خسێنێ بۆ زیاتر گه‌شه‌کردنی به‌هره و تواناکانیان و بۆ قۆستنه‌وه و سوود وه‌رگرتن له حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانیان. له ساڵی ١٩٢٤دا، له‌و به‌یاننامه‌یه‌ی که له شاری«جنێڤ ـ سویسرا» ده‌رکرا، جه‌خت له‌سه‌ر دابین کردنی ماف و پێویستییه‌کانی منداڵ و بایه‌خێکی تایبه‌تی به پاراستنی منداڵ ده‌کات..
به‌پێی بڕیاری" ٤٤/٢٥"که له"٢٠/نۆڤه‌مبه‌ر/١٩٨٩ له لایه‌ن ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه که زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی له‌خۆگرتووه ده‌رچووه، لیستێکی زۆر دوورودێژی ده‌رباره‌ی مافه‌کانی منداڵ ده‌رکردووه، که بریتیه له "٥٤" مادده، هه‌ندێک له مادده‌کان له چه‌ند بڕگه‌یه‌ک پێکهاتوون..باسیش له جێبه‌جێکردنی ئه‌و مافانه و پاراستنی منداڵ ده‌کات..به‌پێی مادده‌ی" ٤٩" له ٢ ی/سێبته‌مبه‌ری/ ١٩٩٠دا ئه‌و مافانه‌ی منداڵ که‌وته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه..سه‌رجه‌م " ١٩١" وڵاتی ئه‌ندام، ئه‌م گه‌ڵاڵه‌نامه"ڕێکه‌وتننامه" یه‌یان مۆرکرد و،به‌ڵێنی پابه‌ندبوونی خۆیان نێشاندا، به ڕێزگرتن و پاراستن و جێبه‌جێکردنی مافه‌کانی منداڵ..ته‌نها وڵاتی «سۆمال»و«وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا»نه‌بێت، که تا ئه‌مڕۆش جاڕنامه‌ی مافه‌کانی منداڵیان مۆر نه‌کردووه.. ئه‌گه‌ر به درێژی و ته‌وای باس له ده‌قی هه‌موو مادده و بڕگه‌کانی جاڕنامه‌ی مافه‌کانی منداڵ بکه‌ین زۆری ده‌وێ..بۆیه لێره‌دا زۆر به کورتی و چڕی باسی به‌شێک له مافه‌کانی منداڵ ده‌که‌ین، هیوادارم له ده‌رفه‌تێکدا،ده‌قی هه‌موو مادده و بڕگه‌کانی جاڕنامه‌که‌ی مافه‌کانی منداڵ به کوردی له نامێلکه‌یه‌کدا بڵاوبکه‌مه‌وه. هه‌ندێک له مافه‌کانی منداڵ:
سێیه‌م/ نابێت به هۆی نه‌ته‌وه جیاوازی، ڕه‌نگی پێست، ڕه‌گه‌ز، زمان، ئایین، که‌م ئه‌ندامی، باری کۆمه‌ڵایه‌تی، سامان، یان به هۆی بیروڕای سیاسی باوک و دایک و خێزان، یا به‌خێوکه‌ری یاساییه‌وه، جیاوازی له نێوان منداڵاندا بکرێ.
چواره‌م/ منداڵ هه‌رکه له‌دایک ده‌بێت، ده‌بێ ناوێکی بۆ دابنرێت و ناونووس بکرێت، مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه که ناسنامه"نه‌ته‌وه‌نامه" وه‌ربگرێت..له سایه‌ی نازی دایک و باوکی‌دا به‌خێوبکرێت.
پێنجه‌م/ منداڵان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه، که به ئازادی و ئاشتی پێکه‌وه کۆببنه‌وه و کۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت.پێویستیشه ڕاگه‌یاندنه‌کان له خزمه‌تیاندا بێت و هانی به‌رهه‌مهێنان و چاپکردنی کتێبی منداڵانیش بدرێت.
شه‌شه‌م/ په‌روه‌رده و گه‌شه‌کردنی منداڵ، به هاوبه‌شی له ئه‌ستۆی دایک وباوک، یان به‌خێوکه‌ری یاسایی دایه.پێویستیشه به‌رژه‌وه‌ندی منداڵه‌که‌یان جێی بایه‌خی سه‌ره‌کییان بێت.
حه‌وته‌م/ پاراستنی منداڵ له هه‌موو توندوتیژی و خراپه و زیانپێگه‌یاندنی گیانی و هۆش، ناشبێ په‌راوێز بکرێت، یا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی ته‌وزیف بکرێت.
هه‌شته‌م/ ئه‌و منداڵه‌ی هه‌وڵی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی ده‌دات،به‌پێی یاسا و ڕێسای نێوده‌وڵه‌تی یا ناوخۆیی کارپێکراو، یان به په‌نابه‌ر وه‌رگیراوه، ئه‌و منداڵه به ته‌نها بێت یا له‌گه‌ڵ دایک و باوکی یان له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێکدابێت که گرتبێتیه خۆی، پێویسته بپارێزرێت و یارمه‌تی مرۆیی شیاوبدرێت.
نۆیه‌م/ منداڵێ که‌م ئه‌ندامی له‌ش یان هۆش(هه‌ر وه‌کو منداڵێکی ئاسایی) مافی ژیانی هه‌یه.پێویستیشه بارودۆخێکی له‌باری بۆ بڕه‌خسێنرێت و، زامنی ڕێز و شکۆداری و سه‌روه‌ری بکرێت. ڕابهێنرێت که پشت به خۆی ببه‌ستێت و، بشتوانێت به ئاسانی و کرده‌وه‌یی تێکه‌ڵی کۆمه‌ڵ بێت.
ده‌یه‌م/ پێویسته ته‌ندروستی منداڵ بپارێزرێت،ئه‌گه‌ر نه‌خۆش که‌وت و پێویست بکات، ببرێت بۆ لای پزیشک یا بۆ نه‌خۆشخانه.مافی چاره‌سه‌رکردن و کوتان و داوده‌رمانی پێویستی هه‌یه.
یانزه‌یه‌م/ هه‌موو منداڵێک مافی سوودوه‌رگرتنی له مافی زامنی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه.ئه‌گه‌ر پێویست بوو، پێویسته مووچه‌ی بدرێتێت،پێوستیشه باری ژیانی خێزانه‌که‌ی یا به‌خێوکه‌ره‌که‌ی له‌به‌رچاوبگیرێت.
دوانزه‌یه‌م/ هه‌موو منداڵێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، که گوزه‌رانی ژیانی له ئاستێکی شیاودابێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌شی و هۆشی و ده‌روونی و له ڕووی مه‌عنه‌وی و کومه‌ڵایه‌تیشه‌وه گه‌شه‌بکه‌ن.
سیانزه‌یه‌م/ هه‌موو منداڵێک مافی خوێندنی و چوونه قوتابخانه‌ی هه‌یه..پێویسته خوێندن به خۆڕایی بێ و خوێندنی بنه‌ڕه‌تیش به زۆربێت..بواری خوێندنیش بۆ هه‌موو منداڵان بڕه‌خسێنن..هه‌ر منداڵێکش ده‌سکورتی دارایی بوو، پێویسته به پاره یارمه‌تی بدرێت..هه‌وڵیش بدرێت دیارده‌ی وازهێنان و خۆدزینه‌وه له قوتابخانه که‌متربێت.
چوارده‌یه‌م/ پێویسته فێرکردن و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ ئاراسته‌کراوبێت، به ئاراسته‌ی گه‌شه‌کردنی که‌سایه‌تی منداڵ و به‌هره و توانا عه‌قلییه‌کانی تا ئه‌وپه‌ڕی توانا، گه‌شه‌کردنی ڕێزگرتن له مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان و بیروڕاکان..ده‌بێت منداڵ به جۆرێک ئاماده‌بکرێت، که له نێو کۆمه‌ڵێکی ئازاد دا هه‌ست به ئه‌رکه‌کانی خۆی بکات..به هه‌ستی له‌یه‌کگه‌یشتن و ئاشتی و لێبووردن و یه‌کسانی له نێوان هه‌رد و ڕه‌گه‌زدا و هاوڕێتی له نێوان هه‌موو گه‌لاندا په‌روه‌رده بکرێن، هه‌روه‌ها فێربکرێن که ڕێز له ژینگه‌ی سروشتی بگرن.
پانزه‌یه‌م/ له‌و وڵاتانه‌ی که فره‌نه‌ته‌وه‌ن،نابێت منداڵانی نه‌ته‌وه‌کانی تر له نه‌ته‌وه سه‌ره‌کییه‌که‌ی ئه‌و وڵاته جیابکرێنه‌وه و بێبه‌ش بکرێن له کو‌لتوور،یان نه‌هێڵن ئایین و ڕێوڕه‌سمه ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان بگێڕن، یا نه‌هێلن که به زمانی خۆیان بدوێن.
شانزه‌یه‌م/ هه‌موو منداڵێک مافی پشوودان و حه‌وانه‌وه و یاری کردن و پێکه‌نین وخه‌ون و خه‌یاڵ و ئه‌و چالاکییانه‌ی هه‌یه، که له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیدا ده‌گونجێن..بۆی هه‌یه به ئه‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه به‌شداری له ژیانی ڕۆشنبیری و هونه‌ری بکات.
حه‌ڤده‌یه‌م/ پێویسته منداڵ له چه‌وسانه‌وه بپارێزرێ و له پێناوی ده‌سکه‌وتی ئابووریدا به‌ز‌ۆر نه‌یخنه بن باری ئیشکردنه‌وه،که له‌وانه‌یه مه‌ترسیی بۆ هه‌بێت یا ته‌نگ به خوێندنه‌که‌ی هه‌ڵبچنێت، یاخۆ زیان به ته‌ندروستی و گه‌شه‌کردنی گیان و هۆش و ده‌روون وباری کومه‌ڵایه‌تی بگه‌یه‌نێت.
هه‌ژده‌یه‌م/ پاراستنی منداڵ له به‌رهه‌مهێنان و به‌کارهێنان و بازرگانیکردنی نابه‌جێ به مادده هۆشبه‌ره‌کان، یا هه‌ر مادده‌یه‌ک که کار له منداڵ بکات.
نۆزده‌یه‌م/ پاراستنی منداڵ له هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌کی سیکسی، یا به‌کارهێنانیان له‌و بوره‌دا.
بیسته‌م/ قه‌ده‌غه‌کردنی منداڵ ڕفاندن یا فرۆشتن یا بازرگانیکردن پێیانه‌وه، به هه‌ر شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان بێت یا بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت.
بیستویه‌که‌م/ نابێت منداڵ ئه‌شکه‌نجه بدرێت یا ڕه‌فتاری نابه‌جێی ده‌رهه‌ق بکرێت ، یا سزای قورسی نامرۆیی و کارگرانی به‌سه‌را بسه‌پێنرێت ، ناشبێ له سێداره بدرێت، یا به به‌ندکردنی به درێژایی ژیانی سزابدرێت ، له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی که ده‌یکات.
بیستودووه‌م/ پاراستن و چاودێریی منداڵ له کاتی شه‌ڕ و ئاژاوه‌دا.
بیستوسێیه‌م/ ئه‌و منداڵه‌ی که ده‌بێته قوربانی هه‌ر شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی پشتگوێخستن و به‌دڕه‌فتاری و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دان یان هه‌ر جۆرێکی تر له جۆره‌کانی دڵڕه‌قی و توندوتیژی،هانی که‌ییبوونه‌وه و ئاساییکردنه‌وه‌ی بدرێت که ڕێخۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ باشبوونه‌وه‌ی ته‌ندروستی و ئاساییبوونه‌وه‌ی ده‌روونی و تا به خۆشی و ڕێزیشه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ نێوماڵه‌که‌یان و، دووباره‌ش تێکه‌ڵ به کومه‌ڵه‌ڵه‌که‌ی ببێته‌وه.
بیستوچواره‌م/هه‌موو منداڵیک مافی ئه‌وی هه‌یه که خۆشیان بوێت و بایه‌خی پێبده‌ن له لایه‌ن که‌سوکار و خێزانه‌که‌یه‌وه،یان که‌سانێکی تر که جێی ئه‌وان ده‌گرنه‌وه.
بیستوپێنجه‌م/ هه‌موو منداڵێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، که به ئه‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه گوزارشت له ڕاو بۆچوونی خۆی بکات و ڕێزی ڕایه‌کانیشی بگرن و له‌و بڕیارانه‌ش که له ماڵه‌وه یا له قوتابخانه یا له هه‌رشوێنێکی تردا ده‌درێن و په‌یوه‌ندیان به ئه‌مه‌وه هه‌یه ، ده‌بێت منداڵ په‌راوێزنه‌کرێت و به شێک بێت له بڕیاردان.
______________________ * سه‌ر‌ۆکی کۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی کورد / نه‌رویج
|