٢١\٧\٢٠١٢
مافەکانی خۆت
بناسە.
وەرگێڕانی:
سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان
بۆ ھەموو ئەوانەی کە لە ئەڵمانیا کاردەکەن
- بە بوونی مۆڵەت یا بەبێ مۆڵەت
- ئەم مافانەیان ھەن:
- رێکەوتننامەی نووسراو (شوێنی کار، جۆری
کار، ماوەی کار، کرێی کار /
رادەی و جۆری کرێ، پشووی ساڵانە).
- مافی وەرگرتنی کرێی کار لە کاتی نەخۆشبووندا (لە پاش ٤ ھەفتەی
دەستپێکردنی کارەکەوە).
- کاتەکانی پشوودان (لایەنی زۆری ماوەی کار ٨ تا ١١ سات، بە
لایەنی کەمەوە ٣٠ خولەک پشوودان لە ٦ ساتەوە).
- بژاردنی ساتەکانی زیادەکاری (وەک پشوو یا بە پارە).
- پشووی ساڵانە بەتەواوی کرێوە (بەلایەنی
کەمەوە ٢٤ ڕۆژی کار بەکاتی تەواو، لە پاش ٤ ھەفتەی دەستپێکارکردنەوە).
- شوێنکاری پارێزراو(کەرەستەکانی خۆپاراستن، ئاساییشی کار).
- دابینکراوی بیمەی ڕووداوی سەر کار و ھاتوچۆ بۆ سەرکار و گەرانەوە لە
کارەوە بۆ ماڵ (Berufsgenossenschaft).
- پاراستنی لاوان (لە نێوان سات ٠٦ بەیانی -٢٠ ئێوارە، لایەنی زۆر ٨ تا
٩ سات لە ڕۆژێکدا، لە پاش ٤ و ٥ ساتەوە بەلایەنی کەمەوە ٣٠ خولەک پشوو).
- پاراستنی دایکان (٦ ھەفتە پێش و ٨ ھەفتە پاش منداڵبوون).
- پاراستن لە ھەڵاوارن و توندوتیژیی.
- تۆماری کار و مووچەی مانگانە (بە بەڵگەی نووسراوەوە).
- مافی دیتنی پەروەندەی خۆت (لەتەک ئەندامانی سەندیکا یا پارێزەر).
- دەرکردن بە نووسراو
(بەلەبەرچاوگرتنی ماوە دیریکراوەکان).
- بڕوانامەی کار دەستبەجێ پاش دەرکردن (لەتەک یا بەبێ ھەڵسەندگاندن).
- ئازادی سەندیکاکان (ئازادی رێکخراوبوون لە
٣ کەسەوە).
نیوەکاری (کاری ٤٠٠ ئۆرۆیی):
- بەھرەمەندی لە پشووی ساڵانە (بەپێی کارێکی تەواو کات).
- مافی خۆتۆمارکردن لەلای نێوەندی نیوەکار (Knappschaft).
کاری کاتی:
بە تەواویی
ریکەوتننامەی کارەکەت بخوێنەوە و لێی
وردبەرەوە.
چەند سات کارکردن؟
پێویستە لە کوێ کار بکەیت؟
کێ خەرجی ھاتوچۆکردن بۆ سەر کار دەدات؟
ئایا کۆمپانییەکە کەرەستەکانی پاراستن دابین دەکات؟
ئایا رێکەوتننامەی کاریی بە کۆمەل،
دیاریکراوی لایەنی کەمی کرێ یا یەکسانی لە بژاردنی کرێدا (کرێی یەکسان)
ھەیە؟
__________________________________________________
بۆ زانیاریی
پتر بڕواننە:
www.leiharbeit-abschaffen.de
بلاگ:
www.anarchistan.tk،
سایت:
www.anarchistan.co.cc
anarkistan@activist.com
|