٦\٤\٢٠١٨ ماڵێک بۆ ھەمووان.
ژیشک دەگەڕا بۆئەوەی ماڵێک بدۆزێتەوە ھەتابە ئاسودەیی تیایدا بژی، لەھەمان کاتدا سمۆرەیەکی بچوکیش بە غەمبارییەوە دەیگوت: - ئەوا زستان بەڕێوەیە پێویستە بە زووترین کات شوێنێک پەیدابکەم تا بمپارێزێت لە ھێرشی سەرما.
- بەڕاستی ئەمە جێگەیەکی نموونەییە بۆ ئەوەی
تیایدا بژیم. - ئۆخەی جێگەیەکی باشم دۆزییەوە بۆ ئەوەی تیایدا بژیم.
بۆیە لە ناو خۆیاندا کردیان بە پرتە و بۆڵە. - من ئەو درەختەم دۆزیوەتەوە مافی تۆنییە بیکەیتە ماڵ بۆ خۆت. سمۆرەش دەیوت: - نا. نا، من لەپێش تۆدا دۆزیمەوە ئەمە بە تەنھا منە. لەو کاتەدا دوو چۆلەکە لەسەر چڵێکی درەختەکەوە سەیریان دەکرد، یەکێکیان بەوی تریانی وت:
- بڕوانە ئەودووانە ھەریەکەیان دەیەوێت
بەزۆرەملێ خۆی بکاتە خاوەن ماڵ پێویستە دادوەر ئاگاداربکەین. - بوەستن.. پێویستە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەتان ببرێنە لای دادوەری دارستانەکەمان، پاشان ھەردووکیان برانە لای پەپووسڵێمانکە، کە دادوەری دارستان بوو.پێی وتن:
بۆچی بیر لە چارەسەرێکی تر ناکەنەوە؟؟ جگە
لەخۆ سەپاندن و یەکترنەویستن، ئەی بۆچی بیر لەوە ناکەنەوە کە
ھەردووکتان لە درەختەکەدا بژین و ھاوکاریی یەکتریش بن؟؟؟! - ئینجا چۆن؟ پەپووسڵێمانکە وتی:
- با سمۆرە ماڵێک لە بەرزایی سەر درەختەکە
دروست بکا.. تۆش ئەی ژیشک لە خوارەوە لەبەردەم درەختەکەدابە، پێتان
چۆنە؟؟؟ بە راستیی چارەسەرێکی زۆرباشە. سمۆرەش بەدەم پێکەنینەوە وتی:
- لەمەودوا دەبینە دوو دراوسێی نموونەیی.
|
|