ماڵی هه‌مووتان له شووشه‌یه! - وه‌ڵام به ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی ڕاگه‌یاندنی لیستی گۆڕان -
حه‌مه‌غه‌فور
له نێو ستارکتوورو پێکهاته‌ی ئایدیۆلۆژی‌و سیاسه‌ت‌و فه‌رهه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی ناسیونال- خێڵه‌کیی کوردی‌دا، ده‌سته‌واژه‌و ده‌ربڕینێک هه‌یه که پانتاییه‌کی زۆری له نه‌ریتی کێبه‌رکێی سیاسی نێوان حیزبه کوردیه‌کان‌و ڕه‌فتاری دواکه‌وتووانه‌و میلیشیایی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانیاندا داگیرکردووه. به مه‌به‌ست‌و بۆ ملدان به نه‌یارو ڕه‌وته موخالیف‌و دژه‌کانیان له کاتی پێویستدا هانای بۆ ئه‌به‌ن‌و ئه‌یهێننه به‌ره‌وه. مه‌به‌ستم له‌م ده‌ربڕینه‌یه که خۆی له‌م فۆرمۆڵه‌دا ئه‌نوێنێ؛ "ئه‌وانه‌ی ماڵیان له شووشه‌یه با به‌رد نه‌گرنه په‌نجه‌ره‌ی ماڵان!". سه‌رگوزشته‌ی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه حکمه‌تێکی تێدایه بۆیه به‌یناو به‌ین، له سه‌روبه‌ندی ده‌رکه‌وتن‌و ته‌قینه‌وه‌ی ناکۆکی‌و جیاوازیه‌کانی حیزب‌و باڵه‌کانی کوردایه‌تیدا، به‌های به‌رز ئه‌بێته‌وه‌و که‌سانێک که به‌هه‌ر هۆیه‌که‌وه توانیویانه بڕێک له ویژدان‌و متمانه‌ی خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌ر خۆیان نزیک بکه‌نه‌وه، له ژێر سێبه‌ری داوه‌ری ڕای گشتی‌و هه‌قانیه‌تی خواستی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له خراپه‌کاری‌و نه‌فره‌تکردن له سیاسه‌تی چه‌وت‌و دژه‌خه‌ڵکی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، وه له ته‌نیشت ڕاوه‌ستاوی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ریه‌وه خۆیان تێهه‌ڵکێش ئه‌که‌ن، زمانیان درێژ ئه‌بێ‌و ئه‌که‌ونه هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه کردن له هه‌ڤاڵه‌کانی دوێنێ‌و نه‌یاره‌کانی ئه‌مڕۆیان. گوایا ئه‌و جه‌نابانه خۆیان په‌رێزیان پاکه‌و ماڵیان له به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕه‌و بۆیه بێباکن‌و ئه‌توانن به هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی ڕه‌ش‌و ئه‌ستووری تاوانکاری هاوڕێکانی ئه‌وێ ڕۆژێی خۆیان له‌به‌رده‌م دام‌و ده‌زگای دادپه‌روه‌ری ئه‌م هێزو حیزبه گزیبازو ساخته‌کارانه‌دا، ماف‌و هه‌قی زه‌وتکراوی هاوڵاتیان بسێننه‌وه! ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌درۆیه‌کی شاخدار لێیان وه‌رنه‌گیرێ، ئه‌وه له گه‌ڕێک‌و گزیه‌کی سیاسی واوه‌تر نیه.
فه‌رمون سه‌رنجی ئه‌م به‌شه له ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بده‌ن‌و خۆتانن ببنه قازی‌و بزانن چۆن ئه‌م برابه‌شانه‌ی دوێنێی گه‌نده‌ڵی‌و ڕاووڕووت‌و به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت‌و داهاتی ووڵات، که خۆیان تا به‌ر له چه‌ند مانگێک به‌ردی گۆشه‌ی حیزبێک‌و ڕه‌وتێکی سه‌ره‌کی کوردایه‌تیان پێکدێنا، بزانن ئه‌م ئه‌ندازیارانه‌ی بیری "گۆڕان" وا ئێستا به‌نیازن له‌م ڕێگایه‌وه خۆیان بێبه‌ری که‌ن له دۆسێی شه‌خسی‌و حیزبی‌و به‌رپرسییان چ له حیزب‌و چ له حکومه‌تدا، له نواندنی ده‌ورو نه‌خشی به‌رچاویان له پشتی سه‌ر نانی مێژووی پڕله‌که‌و دژه خه‌ڵکی‌و پڕ ریسوایی هه‌ژده ساڵ‌و به‌ولاوه‌تری ئه‌زموونی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی‌و ئۆباڵی ئه‌و هه‌موو مه‌له‌فه‌و ئه‌و هه‌موو تاوانکاریانه هه‌مووی بده‌نه پاڵ براکانی دوێنێیان، خۆشیان وه‌کو به‌رزی بانان بۆی ده‌رچن، چۆن هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گؤڕانه ئه‌که‌ن که بۆنی سڕینه‌وه‌ی یه‌کتری لێ دێت به ئاگرو جه‌نگ‌و خوێنڕشتن، که دواتریش نغرۆبوونی هه‌موو شتێک‌و کاره‌سات‌و ماڵوێرانی بۆ هه‌موو لایه‌ک لێئه‌که‌وێته‌وه!
له ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی 3ئاب2009ی ڕاگه‌یاندنی لیستی گۆڕانه‌وه؛ "... ئومێدمان وایه كاروانی دادوه‌ریی له كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌ك پێش بكه‌وێ كه خه‌ڵكی كوردستان و فه‌رمانگه‌ی داواكاریی گشتی له سه‌ر مافی زه‌وتكراوی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ونه قسه، داوای ره‌وا تۆمار بكه‌ن سه‌باره‌ت به هه‌مو ئه‌و تاوان و پێشیلكاریی و ناعه‌داله‌تیانه‌ی ده‌ره‌هه‌ق به هاوڵاتیان كراوه، وه‌ك لێپێچینه‌وه له ده‌ستكێشی هێزه‌كانی رژێمی سه‌دام حسێن بۆ سه‌ر كوردستان له 31ی ئابی 1996 دا، په‌لكێشكردنی له‌شكری وڵاتانی دراوسێ بۆ سه‌ر كوردستان، مه‌له‌فی شه‌ری ناوخۆ و دانانی ئابڵوقه له‌سه‌ر پارێزگای سلێمانی له سه‌رده‌می ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه‌دا، به‌ره‌ڵاكردنی فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، پاراستنی تاوانباركراوانی دۆسیه‌ی ئه‌نفال، دزینی بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له لایه‌ن هه‌ردو حیزبه‌وه، تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوسان و دیارنه‌مانی سه‌دان ملیۆن دۆلار له پرۆژه وه‌همیه‌كان. هه‌روه‌ها لێپێچینه‌وه له فایلی ده‌سه‌ڵاتداران له ده‌زگای موخابه‌راتی سه‌رده‌می به‌عس و سه‌دان و هه‌زاران تاوانی تر كه له‌لایه‌ن حیزب یان به‌رپرسه‌كانه‌وه كراوه، به به‌ڵگه و دۆكیۆمێنتیشه‌وه لامان پارێزراون.
ئیمه وه‌ك پێشتر دوپاتمان كردۆته‌وه ده‌مانه‌وێت ململانێمان له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كانمان ململانێیه‌كی سیاسی و شارستانی بێت و كار بۆ دروستكردنی ئومێد و بنیاتنانی ئاینده ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ركابه‌ره‌كانمان بیانه‌وێت په‌نا بۆ تیرۆركردنی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ببه‌ن، ئه‌وا ده‌كه‌وینه هه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌له‌فی ئه‌وانه‌ی كه ماڵیان له شوشه‌یه و كه‌س حه‌سودی به مێژوی شه‌خسییان نابات. به‌شی ئه‌وه‌نده دۆكۆمینت و شایه‌تحاڵ هه‌ن كه ده‌توانین پێیان بدرێنه دادگا و مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانیان لێ بسه‌ندرێته‌وه." (هێڵه‌کان هی منه).
جێگای پێکه‌نینه که‌سانێک خۆیان به زرنگی‌و کارزانی‌و لێهاتوویی سیاسیانه‌ی خۆیان، ته‌مه‌نی لاویان به بنیاتنانی ئه‌و ماڵه سیاسیه شووشه‌ییانه خه‌رج کردبێ، که هه‌ڤاڵه‌کانی دوێنێیان ئێستا تیایدا دانیشتوون‌و هیچ فه‌رمانگه‌یه‌کی داواکاری گشتیش له ئارادا نیه ملی پێرسۆناڵه‌کانی خۆی لێ ته‌وق بێ‌و جورئه‌تی هێنانه سه‌ر زمانی ئه‌و تاوانانه‌ی هه‌بێ، ئه‌مڕۆ بێن‌و شه‌هامه‌ت بنوێنن‌و ببنه موحه‌مه‌دی مه‌هدی‌و دادپه‌روه‌ری ئه‌فسانه‌ی خوداوه‌ند له سه‌ر زه‌وی به‌رپابکه‌ن! چونکه ئه‌مه درۆیه‌کی شاخداره‌و یه‌که‌مین جاریش نیه خه‌ڵکی کوردستان گوێبیستی ئه‌م به‌ردابارانه ته‌بلیغاتیه‌ی ماڵه له شووشه‌کان ده‌بن!
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌وه ببوێرین که زاراوه‌ی "ململانێی سیاسی‌و شارستانی" له فه‌رهه‌نگی سیاسی ئه‌م سه‌رانه‌ی جوولانه‌وه‌ی ناسیونال-خێڵه‌کیی کوردی‌دا له‌سه‌ر ئاستی ڕای گشتی کوردستان، چه‌نده جێگای گاڵته‌جاڕیه‌و چه‌نده ئه‌توانن پێوه‌ی پابه‌ند بمێننه‌وه، یه‌ک حه‌قیقه‌ت به شێوه‌یه‌کی به‌رجه‌سته له‌م ته‌حه‌دایه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا له‌به‌ر ده‌م ڕای گشتیدا خۆی نیشان ئه‌دات، ئه‌ویش ڕاستی‌و واقعیه‌تی بوونی ئه‌رشیفی په‌روه‌نده‌ی ئه‌ستووری پڕ تاوان‌و دژه خه‌ڵکی‌و دژ به مرۆڤایه‌تی سه‌رانی جوولانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردیه، که به‌شێکی زۆری به‌ڵگه‌و دۆکومێنته‌کانی له‌به‌ر ده‌ستی نا ئه‌مینی ئه‌م حه‌ریف‌و نه‌یارو ڕکابه‌رانه‌ی نێو حیزبه‌کانی جوولانه‌وه‌ی کوردایه‌تیدایه، که هه‌ر جار ناجارێک کۆپیه‌که‌ی ده‌رئه‌کێشن بۆ به‌زاندنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، نه‌ک سکانداڵی لێپێچینه‌وه لێیان‌و سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌قی دزروی هاوڵاتیان. وه‌ره‌قه‌ی تێهه‌ڵکێشی قوماری نێوان ئه‌م ته‌زویرچی‌و ساخته‌کارو تاوانبارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان ئاشکرایه‌و که‌س سه‌ری ڕازیبوونیان بۆ ناله‌قێنێ! به تایبه‌ت که له مێژه جه‌ماوه‌ری شه‌ریفی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و ڕاستیه‌یان له‌لا یاکاڵابۆته‌وه که ماڵی هه‌ر هه‌موویان له شووشه‌یه‌و ڕۆژێک دادێ له دادگایه‌کی ئازاد‌و ئاشکراو جه‌ماوه‌ریدا دۆسێی ڕه‌شی ته‌واوی سه‌رانی یه‌کێتی‌و پارتی‌و هه‌موو لق‌و پۆپه‌کانی دیکه‌ی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی بخرێته به‌رده‌م لێکۆڵینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌وه.
12\8\2009 hamaxafoer@yahoo.com
|