مالیکی
ناڕه‌زایی عه‌ره‌به‌کان
له‌سه‌ر رێکه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکیه‌کان،
تووشی زێباری ده‌کا.

مه‌هدی کاوانی
ئه‌و گه‌له‌کۆمه‌کێیه‌ی له‌سه‌ر کوردان له‌خانه‌قین کرا به‌به‌رچاوی
مام جه‌لال و هۆشیار زێباری و ئه‌وانی تره‌وه، مالیکی بوو. ئه‌و
بانگێشانه‌ی که‌له‌سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم
ده‌کرێ ، ئیشاره‌تی ئه‌وه‌ی پێ ده‌درێ کهلهدهستوریش بچه‌سپێ ، هه‌مدیسان
مالیکیهدهیکات به‌بی ئه‌وه‌ی پرس یان حیساب بۆ به‌رپرسه‌کانی کورد له‌به‌غدا
بکا . که‌چی بۆ مۆرکردنی ڕێکه‌تننامه‌ی ئاسایش چونکهگیروگرفتی بۆ خۆی
له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌کان لێ ده‌که‌وێته‌وه‌و له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کا
عه‌ره‌به‌کان لێی له‌ڕق ڕاچن و دووبارهههڵی نهبژێرنهوهدهیهوێ
تووشی هۆشیار زێباری بکا. ئه‌گه‌ر بشگۆترێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زێباری وه‌زیری
دهرهوهیهبهڵام خۆ دهبوایهمالیکی ئاخاوتنی ڕۆژنامه‌وانی دابایهو
باسی لهلایهنهباشهکانی ڕێکه‌وتن نامهکهیکردبایه، به‌ڵام ئه‌و
به‌زیره‌کی ئه‌وه‌شی به‌هۆشیار زێباری کرد. باشهئهو وا ده‌کات کورده‌کان
بۆ خۆیان وه‌پێش ده‌ده‌ن و عه‌ره‌به‌کان زیاتر له‌خۆیان هار ده‌که‌ن .
ئایا ئه‌و ڕێکهتنهئاسایشیههیچ سووده‌کی کوردانی تیایه. ئه‌گه‌ر
تیایه‌تی بۆ سه‌رانی کورد به‌ئاشکه‌را له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری خۆیان
ناڵێن سووده‌کانی ڕێکه‌وتن نامهکهئهوهاو ئه‌وها بهقازانجمان ده‌که‌وێته‌وه.
عه‌ره‌به‌کان هه‌تا ئه‌و مافه‌شیان بهوکوردهکان نه‌دا کهڕێکهتن
نامهکهمادامهکینێ به‌زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی ده‌نوسرێته‌وه، دهبوایهزمانی
کوردیشی وه‌گه‌ر خسترابایه. ئه‌دی له‌ده‌ستور نهنوسراوهتهوهکهههردوو
زمانی عه‌ره‌بی و کوردی سهرهکینهو ده‌بێ هه‌موو به‌لگه‌نامه‌و
پڕۆتۆکۆله‌کان و شتی گرنگ به‌هه‌ردوو زمانهوهبێت.
هه‌ق وابوو که‌لایه‌نی کوردی وا بهپهرۆشهوهبهرهو پیری ڕێکه‌وتن
نامهکهدهچێت ،چوار قسه‌شی له‌مه‌ڕ پۆزه‌تیڤه‌کانی بۆ جه‌ماوه‌ری خۆی
باسی لێوهکردبایه . خۆ کورد هه‌ر ئهوجارهنیهکهڕووبهڕووی ڕێکێکهوتن
نامه‌ی له‌و بارانهبوبێتهوه. ئه‌وان مێژوویه‌کی نزیکی یه‌ک سه‌ده‌یان
له‌و جۆرهڕێکهتنانهبهڕێکردووه.
له‌پاش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م تورکیا ده‌ستی هه‌لگرت له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی
ولاتی موێلی کوردان بۆ سه‌ر تورکیا و بهدوایهوهتا وه‌کو ئێستا داخلی
هه‌موو ڕێکه‌وتن نامهئهقلیمیهکانی ناوچهکهبووهو مه‌رجی خۆشی، په‌ره‌نه‌سه‌ندنی
بزاڤی کوردی بووه. له‌کوێوه‌ده‌ست پێ بکه‌ین ئهوهههلدهگرێ که‌تێکڕای
ڕێکه‌وتن نامهئیقلیمیهکانی ناوچه‌که ، خالهگرنگهکهی بۆ ئهوهبووهکهوڵاتانی
ئه‌قلیمی له‌سه‌ر ئهوهڕێککهوتوون که‌ئه‌زموونی کوردی سنوردار بکه‌ن
و به‌قه‌ناعه‌تی خۆشمهوهئهو ڕێکه‌وتن نامه‌یه‌ش دریژهپیدهری ئه‌وانی
تره‌وه‌یه.
به‌شی هه‌ره‌زۆری لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی له‌مه‌ڕ دوا چاره‌نووسی په‌ره‌سه‌ندن
و نه‌سه‌ندنی کیانی کوردی په‌یوه‌ندی به‌و پێشڤهچونانهوهههیهکهئهزموونی
کوردی باکوور پێیهوهبهرهو پێشهوهببردرێت بهپیچهوانهوهئهزموونی
پارچه‌کانی تر له‌باشترین حاله‌تیدا به‌بێ په‌ره‌سه‌ندنی بزاڤی باکور
ئیحتیوا ده‌کرێ . له‌کۆرپه‌له‌ی مههابادو نسکۆی ١٩٧٤ یش هه‌ر هه‌مان
مانای دا‌و ئه‌زموونی ئێستاش کهتهمهنهکهی ١٧ ساڵی تێپه‌راندووه‌و
به‌رده‌وام له‌ناو نێوه‌ندێکی نادیار و مراوهحهکردن و سنوردارکردنی
کات به‌ڕێوه‌ده‌بات و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ئه‌گه‌ر ده‌وله‌تی یاسا‌و موئه‌سه‌سات
و کۆله‌گه‌کانی سه‌قامگیری نه‌ته‌وایه‌تی و بنیاتنانی بنکه‌یه‌کی
ئابووری به‌هێز دانهمهزێندرێن ، بهدوایهوهئهویش وه‌ک ئه‌زموونه‌کانی
پێشتر ئاسا له‌ناو ئه‌و هه‌موو دوژمنانه‌ی ئاوا بکرێ . مادامه‌کینێ ئه‌زموونی
باکوور پایه‌کانی خۆی قایم کردووهههق وانیهحکومهتی هه‌رێم ئه‌گه‌ر
کۆمه‌ک و هاوکاریشیان ناکات ، دژایه‌تیان بکات .
ئه‌گه‌ر به‌بزاڤی سیاسی و چه‌کداری جاران بگوترابایهلهبهر وشیاری
سیاسی یان لاوازی کورد‌و به‌هێزی ده‌وروبه‌ر یان هه‌رهۆکارێکی تر کهلهڕێگهیانهوهئهو
ههقهبهپاشهکشهی بزاڤی کوردی درابێت له‌به‌رده‌م ده‌وروبه‌ری ، به‌ڵام
خۆ ئێستا وانیه. له‌سه‌ره‌تاکانی هاتنی ئه‌مه‌ریکیه‌کان کورد به یه‌که‌م
دۆستی ئه‌مه‌ریکی ده‌خوێنرایه‌وه ، ئێران و سوریا ئێستاشیان له‌گه‌ڵ
دابێت خۆیان له‌ناو هه‌مان هاوکێشه‌کانی دژی ئه‌مه‌ریکی ده‌خوێندرێنه‌وه.
ئهنقهرهخوێندنهوهیهکی باشی نه‌دا ئه‌مه‌ریکیه‌کان له‌مه‌ڕ هاتنی
سوپایان بۆ عیڕاق ، ناکۆکی ته‌شکیله‌ی سیاسی هێزه
سیاسیهعهرهبهکانی عیراق و دژایه‌تی مه‌زهه‌بی نێوانیان ، خۆی گهیاندبووهلوتکهو
ئێستاش به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان به‌رده‌وامی به‌خۆوه‌گرتووه.
به‌ڵێ له‌کوێوه‌ده‌ست پێ بکه‌م ئهوهههلدهگرێ که‌خاڵه پۆزه‌تیڤه‌کان
له‌سه‌ر به‌رقه‌رار بوونی ده‌وله‌تی کوردی یان به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی ئه‌زموونی
کوردی له‌گۆڕێیه . عهرهبهسوننهکان له‌ڕێگه‌ی سوود وه‌رگرتن له‌توندوتیژی
نێوانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ قاعیده و ئیدی نه‌ک هه‌ر ته‌نیا بۆ ئه‌مه‌ریکیه‌کان
دژیان نه‌وه‌ستان، به‌لکو کاری ژێراوژێریشیان له‌گه‌ڵا ده‌کردن و بههۆیانهوهخۆیان
لهنهبوونهوههێنایهسهر بوون و کوردیش هه‌ر ده‌ڵێ په‌که‌که وپه‌ژاک
گیروگرفتمان بۆ دروست ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر واز له‌شه‌ڕی چه‌کدارانه‌یان
بێنن بار‌مان باشتر ده‌بێت . نازانم ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه‌زانێ
خوێندنه‌وه‌ی وه‌ها سه‌قه‌ته. یان لهوهبترسن نه‌وه‌کا به‌هۆیه‌وه
ئیمتیازه‌کانی شه‌خسی خۆیان له پاره‌ی نه‌وتی که‌رکوک له‌ده‌ست بده‌ن.
به‌ڕێز جه‌وهه‌ر نامق ڕاست ده‌کات که‌ده‌ڵێ بۆ ئه‌مه‌ریکا کورد کێشهنیهبهلکو
کارتی گوشاره. ئه‌گه‌ر وانیهبۆ ته‌نیا له‌و کاتانهسهرانی ئه‌مه‌ریکی
بانگێشه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن، کهگیرو گرفتیان له‌گه‌ڵ
حکومه‌تی به‌غدا هه‌یه و ئه‌مه‌که‌ی دوایش به‌ئاوازی ئه‌وان لێدوان ده‌دات
و بۆ ئه‌و جاره‌ش ده‌ڵێت ئێمهلهحالهتی ئامادهباشیداینهئهگهر
حکومه‌تی عیڕاق ئاماده‌نه‌بوو ئێمهقبولمانهئهمهریکیهکان بنکهسهربازیهکانیان
له‌کوردستان دانێن. مادامه‌کینێ کورد کێشه‌نیه، گوشاره، دهبوایهئهو
به‌ڕێزه‌ش وه‌ک ئه‌مه‌ریکیه‌کان ئاسا وای کردبایه. ده‌با چاوه‌ڕوانی
دانپیانانێکی ئه‌مه‌ریکیه‌کان بوایهلهسهر فیدڕالیزم و ماده‌ی ١٤٠ و
هی تر ئینجا ئه‌و لێدوانه‌ی کردبایه. به‌ڵێ ئه‌مه‌ریکیه‌کان ته‌نیا بۆ
ئهوهبهدوای ئه‌و به‌ڕێزه‌یان نارد تاوه‌کو حکومه‌تی عیڕاقی به‌کوردان
بترسێنن و ڕێکه‌وتن نامهکهمۆر که‌ن . کۆتایه‌که‌شی هه‌ر وه‌ها که‌وته‌وه.
ده‌بێ قازانجی کورد لهوسهردانهو ئه‌و بانگێشکردنه چی بووبێت ، له‌سه‌ر
ئه‌رزی واقیع هار کردنی عه‌ره‌به‌کان و هه‌وڵدانیان بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه،
ئه‌وه‌نیه دوا به‌دوای سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی بۆ واشنتۆن مالیکی له‌سه‌ر
که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم لێدوان ده‌دا و وتهبێژهکانیشی
لێدوان ده‌ده‌ن که‌ده‌بێ ئێمه‌له‌گه‌ڵ تورکیا‌و ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا
پڕۆژه‌گه‌لی وه‌ها داڕێژین له‌سه‌ر سنوره‌کان بۆ نه‌هێشتنی چالاکیه‌کانی
پارتی کرێکارانی کوردستان.
من بهپێچهوانهوهشتهکان ده‌بینم ، دهبوایهلایهنی کوردی به‌هه‌ر
بڕوبیانۆیهک بوایهجا له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد بوایهیان هی تر گیروگرفتی
له‌مه‌ڕ ئه‌و ڕێکه‌تن نامه‌یه هه‌تا به‌کاری ژێراو ژێریش بوایه،
دروست کردبایه. بۆ نمونه‌ئه‌گه‌ر کورده‌کان له‌سه‌ر هه‌ندێ کێشهناوخۆیهکان
و پهکهکهپێیان داگرتبایه، بهدوایهوهڕێکهتن نامهکهسهقام گیر
نه‌ده‌بوو له‌و کاته‌دا کورد هه‌م له‌لایه‌نی عیڕاقیهوهههم لایه‌نی
ئهمهریکیهوهدهخوێندرایهوهو زیاتر دهبووهکارتی گوشار کهحیسابی
بۆ بکرێ . ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆ خۆی نیهئهگینا ئه‌و نێوه‌نده‌ی که‌ئێستا
کورد له‌سه‌ری دروست بووهدهتوانی زۆر له‌سیاسه‌ته‌کانی ناوچهکهبهقازانجی
خۆیهوهبگۆڕێ . به‌ڵێ حکومه‌تی کوردی ئه‌گه‌ر به‌کاری ژیراو ژیریش بێت
خۆی بکاتهپاڵنهر بۆ بزاڤی باکورو ڕۆژهه‌ڵات بههۆیهوهکارتی گوشاری
خۆی به‌سه‌ر لایهنهئیقلیمیهکان به‌کار دێنێ نه‌ک ئه‌وان له‌دژیان ئه‌و
کاره‌بکه‌ن. ئه‌و ڕێکه‌وتن نامه‌یه‌ش به‌و سیغه‌ی به‌ناوی پاراستنی
ئاسایشی عیڕاق هه‌موو گوللهتۆپهکان ئاڕاسته‌ی کوردستان ده‌کات .
ئیمڕۆ به‌ناوی په‌که‌که‌ی ، دوێنێ به‌ناوی خانه‌قین ، سبه‌ی بۆ که‌رکوک
و شوێنی تر. بۆ حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکیش ڕێکه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی
عیڕاق بی پێ باشترهنهک حکومه‌تی کوردی و ئه‌گه‌ر هه‌ر ههلگهڕانهوهیهکیش
ڕووبدات کورده‌کان (ثوار تحت
طلب)ن.
١٩/١١/٢٠٠٨
mahdikawani@yahoo.co.uk
|