په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\١١\٢٠١٢

مالیکی و فێڵە گەورەکەی بەرانبەر کورد و عەرەبی سوونە!


محەمەد ئەحمەد      


بۆ جێگیرکردنی خۆی, مالیکی بەڵێنی زۆری بە بەرپرسانی کورد و عەرەبی سوونە داوە, بەڵام ھیچیانی جێبەجێ نەکرد, دوای جێبەجێ کردنی پیلانەکانی خۆی, زانرا مالیکی بەیازی دیکتاتۆرییەکی نوێیە لە عێراقدا.


ئەوەی ئەمرۆ لە گۆرەپانی سیاسی کوردستان و عێراقدا ئەبینرێت, ھۆکاری سەرەکی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراقە, ئەگەر بە بیرتان بێت, لە دوای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ٧/٣/٢٠١٠, بڕیار وابوو زۆرترین بەدەستھێنەری کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەوکەسە مافی دروستکردنی حکومەتی ئەبێت, بەڵام لە پاش ئاشکرا کردنی دەنگەکان, لیستی عێراقییەی کە سەرۆکەکەی ئەیاد عەلاوییە زۆرترین کورسی بەدەستھێنا لە ئەنجومەنی نوێنەران, مالیکی ھەستا بە دروستکردنی کێشە و بە بڕیارێکی ناکاو و لەژێر فشارێکی زۆر و لە دادگای ئیتیحادی, ھەستا بە ھەموارکردنی بڕیارێک کە دروستکردنی حکومەت مافی کوتلەی زۆرینەیە, و لە پێشوودا مافی لیستی زۆرینەیە, ئەمە بڕیارێک بوو کە نوری مالیکی وەکو حزبی دەعوە و حزبە شیعەکانی دیکە ھەستان بە دروستکردنی کوتلەی ( ھاوپەیمانی نیشتیمان ) و بەدەستھێنانی پاڵپشتی کورد لە دوای رێکەوتن نامە ١٩ خاڵێکەی ھەولێر.


لەپاش پشتگیری کردنی لیستی نیشتیمانی شیعە و لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی, نوری مالیکی وەکو سەرۆک وەزیران دەستنیشان کرا, جێی باسە لیستی ھاوپیمانی کوردستان رۆڵێکی سەرەکی ھەبوو لە کاندیدکردنی مالیکی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق.


ھەموو ئەو کێشانە زیاتر لە ٦ مانگی خایاند و لەو کاتەش بەبیرم دێت ووتارێکم نوسی بەناونیشانی (ئەختەبوتەکە بێنن بۆ عێراق).

ئەمە ئەکەم ئاسۆی دیکتاتۆری مالیکی بوو و کە لە دوابەدوای ئەوانەشدا لە کاتی دەستنیشانی کردنی ھەردوو وەزیری بەرگری و ناوخۆ تەنھا بە وەکالەت دانراون و تاکو ئێستا نوری مالیکی سەرپەرشتی ئەو دوو وەزارەتە ئەکات و لەپاش ئەوەیش خۆی وەک فەرماندەی ھیزەکانی عێراق جێگیر کرد.


بۆ رەزامەندی کردنی لیستی عێراقییە لە ھەمبەر دەستنیشان کردنی نوری مالیکی, بەڵێنی پێدانی پۆستی سەرۆکی (کۆنگرەی نیشتیمانی) بە ئەیاد عەلاوی سەرۆکی لیستەکە درا, بەڵام تاکو ئێستایش ئەو کۆنگرەیە دانەزرێنراوە و ھەر بڕیارێک بوو و درا.

ئەمە لەرووی کێشەکان مالیکی لەگەڵ عەرەبی سوونە, لەپاش عەرەبی سوونە, مالیکی ئەیەوێت پاشەقولی ھاوپەیمانە کوردەکانی خۆی بدات بۆ ئەوەی ئیتر ھەر خۆی فیلی ساحەکەبێت و خۆی بۆ ھەمیشە جێگیر بکات لەم عێراقە نوێیەدا, و بەبڕیارێکی عەسکەری مالیکی ھەستا بە دامەزراندنی پۆلیسی ئیتیحادی و رەوانەکردنیان بۆ ناوچە جێ ناکۆکەان و لە پاشاندا دروستکردنی ئۆپراسیۆنی دیجلە, ئۆپراسیۆنی دیجلە بە شێوەیەکی ئاشکرا سوکایەتی بە سەروەرێکانی گەلی کورد دەکات, لە رۆژی ١٦/١١/٢٠١٢ لە ئەنجامی شەڕێکی پۆلیسی ئیتیحادی لەگەڵ ھێزەکانی بازنەی حەمرین, ٢ پێشمەرگە بریندار بوو , لە بەرانبەردا ١٠ کەس لە میلیشیاکانی مالیکی برینداربوو, و ھاوڵاتییەکی کریکاری دانیشتووی دەوروبەری خورماتوو ژییانی لەدەستدا.


لەپاش ھەموو ئەم ناکۆکییانە, (عەبدول ئەمیر زەیدی) فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی دیجلە لە رێگەی راگەیاندنەکانەوە قسەی نەشیاوی دەکرد و ئەیەوت ھەموو بارەگا کوردەکانی خورماتوو چۆڵدەکەین, رۆژێک لە دوای لێدوانەکانی, زەیدی لەکاتێکدا ویستی بەرەو خورماتوو بێت, لەرێگەدا بەدوری ١٥ کم لە خورماتووەوە چون بۆ بارەگای لیوای ١٦ـی جەیشی عێراقی و نەیتوانی بیتە ناو شاری خورماتووەوە, لەپاش شکستھێنانی لە چونی بۆ خورماتوو داوای لە قایمقام و ئیدارەی شاری ناوبراو کرد سەردانی بارەگای لیوای ١٦ بکات بەمەبەستی لێکۆلێنەوە و بەدواداچون لە روداوەکان, بەڵام قایمقامی خورماتوو ئەو داوایەی رەتکردەوە چونکە زەیدی و ئۆپراسیۆنی دیجلە ھیچ دەسەڵاتێکیان بەسەر ئیدارەی شارەوە نییە, و لەپاش گەڕڕنەوەی زەیدیش بۆمبێکی چێنراو بە کاروانەکەیدا تەقییەوە.


لە پاشاندا فەرمانی ناردی ھێزی زیاتر درا بۆ ناردنی بۆ دوزخورماتوو و ئێستا زیاتر لە ٤٠ تانک لە شارەدێی عزێم جێگیر کراوە و لە سنوری پارێزگای ێەلاحەدین یشدا ھێ. رەوانەی خورماتوو کرا بەڵام لە نزیک گوندی (عجیل) ٦ تانکی جێشی عێراقی سوتێنران و جەیشەکە پاشە کشێیان کرد.


رۆژی ٢١/١١/٢٠١٢ زەیدی و ھاوەڵێکی ئەمجارە لەترسی تەقینەوە بۆمب بە کاروانەکەیاندا, بە فرۆکە ھاتنە خورماتوو بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەیک لە گەڵ لیوای ١٦ـی جێشی عێراقی, بەڵام پێش ئەوەی ئەو کۆبونەوەیە ئەنجام بدەن زەیدی و ھاوەڵەکانی گەڕڕنەوە بۆ شوێنی خۆیان.

جێی ئاماژەیە, بەدرێژایی دەسەڵاتدارەکانی عێراق, لە سەرەتادا بەڵێنی باش بە لایەنی کوردی دەدەن و لەپاش پشتگیری کردنی کورد, پشتیان لێ دەکەن و کێشەکە یاخەی خۆیان دەگرێتەوە.


خورماتوو
ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک