٧\٦\٢٠١٤ مالیکی و ترخێنە!
من هەمیشە ئاماژەم بەوە داوە کە هەڵبژاردن دیاردەیەکی شارستانییە نەک شەڕانگێزیی. بەڵام ئەوەی لە هەڵبژاردنی ٣٠/٤ بینیم نەک شەڕانگێزیی بوو بەڵکو پەتایەکی پڕ لە سووکایەتی کردن بوو، پیرۆزیی هەموو جوانییەکانی ئەم هەرێمەی تەنی. هۆکاریش بەڵێنە سپیەکانی نێو هەگبەی لایەنەکان بوو کە هەمیشە وەک هەتیو لە دوای هەڵبژاردنەکان دەمایەوە. ئەمەش بووە فاکتەرێک و میللەتی خستە سەر دوڕیانی بێ متمانەیی بەرامبەر لایەنەکان. لایەنەکانیش ناچار لەبری بەڵێنی بریقەدار کە بەهای نەمابوو لای میللەت کەوتنە سووکایەتی کردن بە یەکتر بۆ بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر. تاوای لێ هات پێوەرێکی دروست نەما بۆ سەرکەوتنی کاندیدەکان.. پڕۆفیسۆر و کەسە شیاوەکان لە چەلەحانێکاندا نغرۆ بوون. تەنها ئەو کاندیدانە نەبێ کە شارەزا بوون لە شێوازی لێدواندا و داخی دڵی میللەتیان لە ڕاگەیاندنەکانەوە هەڵدەڕشت و ئەوەی ناشیا و ناشرین بوو بە حکومەتیان دەوت. بەمە هێندێکیان توانیان دەنگێکی زۆری کاڵفامان بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن. بێ ئەوەی هیچ بەرنامەیەکیان هەبێ. تۆمەت تاشین لەو کەشە هەڵچوەدا بووە کارنامەی چاکسازیی و سەریان لە دەنگدەر شێواند و گاڵتەجارییان خوڵقاند. تا کار هاتە ئەوەی نەنەکانمان دەیانوت من دەنگ بەو کوڕە گەنجە ئەدەم زۆرێکیش لە گەنجان دەیانوت دەنگ بەو کچە قەشەنگە دەدەین. بێ هیچ پێوەرێک. هێندێک لە کاندیدەکان ئەوەندە سووکایەتیان پێ کرا لە چاوی هێندێکدا گەورە کران و لە چاوی هێندێکی تردا بوونە مایەی بەزەیی و دەنگی بەزەییان بەدەست هێنا.
لەم هەڵبژاردنەدا لەبری بەرنامە و پەیامی ڕۆشن ڤایرۆسی کوشتنی یەکڕێزیی و سڕینەوەی یەکترمان بینی. ئەوەی پێی دەڵێن پاراستنی ستراتیژی نەتەوەیی نەبینرا. ئەوەی زوڵمی گەورە و سووکایەتی پێ کرا حکومەتی هەرێم بوو، زۆربەی لایەنەکان شەریک بوون لەو ماڵەدا و لە هەمان کاتیش‌دا سەرزەنشتی ئەو ماڵەی خۆیان دەکرد بۆ بەدەستهێنانی چەند دەنگێک. هێندێک بوونە ئۆپۆزسیۆنی ساختە بۆ دزینی سۆزی هەژاران بە ساختە. لە کۆتاییدا دەڵێم به‌ڕێزان ده‌ست له خۆخه‌ڵه‌تاندن به‌رده‌ن شکست سیماى هه‌موو پرسه‌کانى کوردى ته‌نیوه. بڕۆن ئه‌و پرسه گرنگانه‌ى که په‌یوه‌ستن به چاره‌نووس و ئاینده و ئێستاى میللەتهکهمانهوه چاره‌سه‌ر بکه‌ن که چه‌ندین ساڵه به هه‌ڵواسراویی ماوه‌ته‌وه, وه‌ک کێشه‌ى که‌رکووک و نه‌وت و بودجه و پێشمه‌رگه و.. هتد.
وه‌ک ده‌زانین خولی پێشوو زیاتر له په‌نجا ئه‌ندام په‌رله‌مانمان هه‌بوو له ناوه‌ند به‌ڵام نه‌یانتوانى هیچ گوشارێک بخه‌نه سه‌ر حه‌زره‌تى مالیکى که ده‌توانرا به واژۆى ته‌نها ٢٠ په‌رله‌مانتار مالیکى له‌سه‌ر کێشه‌ى که‌رکووک بانگهێشتى په‌رله‌مان بکه‌ن. به‌ڵام نەیانکرد لەبری بانگهێشتکردن هێندێک لە پەرلەمانتارانمان لە بەغدا ماستی کوردیان بۆ مالێکی برد بە دیاریی. ئەندام پەرلەمانیك کە دەوترێ ئەو زەحمەتەکەی کێشاوە و ماستەکەی بردوە بۆ جەنابی مالیکی لە لێدوانێکیدا دەڵێ هێندێک هەن کە بەرپرسیارێتی باڵایان هەیە قسەی کۆبوونەوەکانی بەرپرسانی کورد لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەگەیێنە مالیکی. پێویستە پەرلەمانی نوێی هەرێم بەدواچوونێکی جدیی بکا و میللەت بە ماست بەر و سیخوڕەکان ئاشنا بکا.
لە کۆتاییدا دەڵێم لەم خولەدا ژمارەی ئەندام پەرلەمانەکانمان لە ناوەند زیادی کرد و گەیشتۆتە سەروو شەست. هیوادارین کاری جدیی بکەن. گەر بۆشیان نەکرا لەبری بردنی ماستی کوردی بۆ مالیکی ئەم جارە ترخێنەکەی من بکەنە دیاریی.
|