په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

مالکى و درێژەدان بەسیاسەتەکانى سەدام.


بەهرەوەر مەرزانى


گەلى کورد بەدرێژایى مێژووى لکاندنى باشوورى کوردستان بەعێراقەوە تا بەئەمڕۆ دەگات لەلایەن رژێمە یەک لەدواى یەکەکانییەوە بەدڕندانەترین شێوە چەوسێنراوەتەوەو هەوڵى سڕینەوەى ناسنامە نەتەوەییەکەى دراوە ، لەبەرامبەر ئەو هەموو زوڵم و ستەمەشدا گەلەکەمان لەخەبات و بەرخودان سڵى نەکردۆتەوەو روو بەرووى پێشکەوتووترین چەکى سەردەم و سوپاى پێشکەوتوو بۆتەوە لەپێناو پاراستنى کولتورو فەرهەنگ و پارێزگاریکردن لەناسنامە نەتەوەەییەکەى .


لەسەرەتاى سەدەى بیستەمەوە پشکى کورد لەعێراق دەیان کارەساتى وەک ئەنفال و کوشتنى بەکۆمەڵ و راگوێزانى دانیشتوانەکەى و رووخانى زیاتر لەچوار هەزار گوندى کوردستان و کیمیا بارانکردنى چەندین شارو شارۆچکەى بووە ، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هیچ کام لەرژێمەکانى ئەو وڵاتە نەیانتوانیوە چۆک بە ئیرادەى بەهێزى خەڵکى کوردستان دابدەن و لەشۆِش و بەرخودان لەپێناو رزگارى و سەربەخۆییدا ساردیان بکەنەوە .


لەدواى هاتنە سەردەسەڵاتى رژێمى بەعس لەعێراق ئەو رژێمە بەپێى بەرنامەو پیلانێکى نەخشە بۆ دارێژراو هەوڵى سڕینەوەى ناسنامەى نەتەوەیى گەلەکەمان و کوردستانى بوونى بەشێکى زۆرى خاکى نیشتمانەکەمانى دا بۆ ئەمەش لەشوێنى هەر ماڵە کوردێک دەیان ماڵە عەرەبى دەهێنایە ناوچە کورد نشینەکان و خەڵکى رەسەنى ئەو شوێنانەشى لەسەر زێدى باب و باپیرانى دەربەدەر کرد.


ئەمڕۆش دواى رووخانى ئەو رژێمەو هەڵبژاردنى پەرلەمان و حکومەت و پێکهێنانى قەوارەیەکى سیاسى دیموکراتى فیدرالى لەو وڵاتەدا مالکى هەمان رێچکەى سەدامى گرتووە سیاسەتەکانى ئەو پەیڕەو دەکات هەر لە لەمپەر خستنە پێش جێبەجێکردنى مادەە دەستووریەکان بەتایبەتیش مادەى 140 و یاساى نەوتو غاز و لەنوێترین کاردانەوەشى دەستى کردووە بە دەرکردنى ئەفسەرە کوردەکان و دوور خستەنەوەیان بۆ باشوورو ناوەڕاستى عێراق و اعتراف نەکردن بەبڕوانامەى ئەو ئەفسەرانەى لەکوردستان کۆلێژى سەربازییان تەواو کردووە ، بۆیە پیچویستە سەرکردایەتى سیاسى کوردستان هەرچى زووە بەتووندترین شێوە بەرپەرچى بەرپەرچى ئەو رەفتارانەى مالکى و حکومەتەکەى بداتەوە ئەگەر بەکشانەوە لەحکومەتیش بێ و هەڵوێست لەبەرامبەر ئەو رەفتارانەى مالکى وەربگرێت بۆ ئەوەى چیتر دەسکەوتەکانى گەلەکەمان و مافە نیشتمانى و نەتەوەییەکانمان نەبنە قوربانى سیاسەتى مالکى و شۆڤێنیەتى عەرەب و چیتریش لەبەرامبەر بەڵێنەکانى مالکى و حکومەتەکەى کات بەفیڕۆ نەدەین .

 


Bahrawar_s@yahoo.com