په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٢\٢٠١٢

ماڵی رێحان.

فەرهاد كەریم      

 

 

(دەمێکە بیر لەوە دەکەمەوە، رۆمانێک بنووسم و زۆربەی کارئەکتەرە دەستبەسەرەکانی رۆمانە کوردییەکان لە دەست نووسەرەکانیان ئازاد بکەم!)*


لە کورتە رۆمانی (ماڵی رەیحان)دا نووسەر دەقاودەق ئەو گوتەیەی خۆی سەلماندووە. لە دەستپێکی رۆمانەکەدا دەڵێ: (ئاوسم بە شتێک) وەکو قفلێکە. ئیتر با واز لەو کورتە رۆمانە بێنین، بەلام قفڵ نییه‌، بەلکو دەرگایەکە و پێمان دەڵێ: (فەرموون بۆ دونیای ئاوسبوونی منی پیاو) خۆی لە خۆیدا ئەو گۆتەیە سروشتی نییه‌، بەلام لەگەڵ خوێندنەوەی زیاتر هەستدەکەی هەموومان ئاوسین هەر یەکێکمان بە شتێک، (فاڵچییەک پێیوایە ئەو شتەی پێی ئاوسم مرۆڤێکە لە چەشنی باران و دنیا نقووم دەکات، فاڵچییەک پێیوایە شیعرێکە و دنیا دەکاتە باران) هتد... ئیتر هێندە بە زمانیکی شیعری نووسراوە، لە خوێندنەوەی گومانت لا دروست دەبێ شیعر دەخوێنیتەوە یان رۆمان. لە هەر بەشێک لەو کورتە رۆمانەدا رۆماننووس دەیسەلمێنی لە زمان باڵادەستە، لە شیعردا بلندە و رۆشەن هزریشە.


نووسەر هێندە بە سەلیقە و زەوقێکی جوانەوە رۆمانەکەی نووسیوە. بە کورتی و بە پوختییه‌وە. هەموومان لە ناو ئەو کورتە رۆمانەداین، هاولاتیانی ئێرە (ئەمەریکا) حەزیان زۆر لە سینەمایە، منیش و هاوسەرەکەشم، دوای دیتنی فیلمەکە قسەمان لە سەر فیلمەکە کردووە، ناوەرۆکی بابەتەکە و کارەکتەرەکان و کامیرا و دەرهێنەرەکە و هتد... هەر یەک لەو شتانە لاواز بێ کارێکی زۆر نێگەتیفانە دەکاتە ناوبانگ و دەرکەوتنی هەموو ستافەکە و بینەرێکی زۆریش لە دەست دەدەن تا دەگاتە ئاستی قه‌لۆش بوونیش. چونکە کۆمەلگاکە را و بۆچوون و خوێندنەوەیان هەیە و دەریدەبرن، ماڵی رێحان کە من بە رێحان دەلێم رەیحان لێرە پێی دەلێن (بەیزل) کە زۆر حەز لە خواردنی دەکەم رەنگە تا ئێستا بە پێوانەی باخێک رەیحانم خواردبێ. هەناسەم بۆنی رەیحانی گرتووە، ئەوەی کە زۆر سەرنجی راکێشاوم، تا کۆتایی رۆمانەکە هەست دەکەی لە ناو باخی رێحانی کافوریی دای، لە ناو ئەو باخەشدا بۆن و ده‌که‌ی و دەستی لێدەدەی و دەیخۆیی و تامی دەکەی، لە ناو (مالی رێحان)یشدا (سۆز،گەڕان، عیشق، سێکس، جەنگ، جەنگاوەر، پاشا، پوولەکیی، ونبوون، خۆدۆزینەوە، بیابان، رووخان، تێکشکان، راکردن، سەرکەوتن و سەروەری، خەون، شەراب، مەستی، مەستییه‌کی سەرمەدیی، نەمریی) ئاوێتەی ناو دیمەن و رووداوەکان دەبی.


کە رۆمانەکەم دەخوێندەوە هەرگیزاو هەرگیز بروام نەدەکرد ئەو رۆمانە نووسەرەکەی کوردە و یەکەم ئەزموونی رۆمان نوسینی بێ. وام هەست دەکرد رێحانەی ئەمەریکای باشورە. چونکە لە تێکهەلکێشانی دیمەنەکان و سادەیی و خاکیەتی نووسەرەکە و جیهانبینینه‌کەی بەو زمانە بوێرەی کە رەچاوی کۆمەلگای نەکردووە والاتر بڵێین گووی بە کلاوی کەس نەپێوایە. زۆر بە ئازادیی رۆمانەکە نووسراوە.. به‌ بێ سنگ دەرپەراندن و فشەفش و کەشخەلێدان بە سەر خوێنەرانەوە، چونکە زۆرینەی نووسەرانمان ناتوانین ئەو دەردە بشارنەوە، بەر لەوەی لێک دابرێین هەر کارێک لێرە دەستی بۆ ببەی دەبێ راهێنان بکەی یان لە بارەی بخوێنیتەوە و زانیاریی پەیدا بکەی، نووسەریش ئەرکەکەی بەجێهێناوە و سەلماندوویەتی، من کەسێکی هاوسەرگیرم گەر باوەرم پێدەکەن لێرە فێرە ماچ و رامووسان و خۆشەویستی و ئامێز بووم و زۆریشی ویست تا فێرە شتی جوان بم... لە هیچ فیلمێکی پۆرنۆ یا رووت هیچ دیمه‌نێکی سێکسییم هێندەی ئەو دیمه‌نه‌ سێکسییه‌‌ باڵا و جوانه‌‌ی رێحانەم نەدیوە.. هەر وەک سەیری فیلمێکی رووتی ئەزمووندار بکەی: (ئینجا بە یەک مژ هەناوی لەگەڵ راکێشام و رێحاناوی هەموو جەستەی رژاندە نێو دەمی، سەرم گرت و پاڵمدا. هەتا بنی لە دەمیدا بوو)... هتد، ئەوەی ئەو رۆمانە بخوێنێتەوە دەبێ خۆراگر بێ و نەیقەومێنێ. لێرە دەست بۆ شتەکانی تر نابەم تا رۆمانەکە چاپ دەکرێ ئەو کاتیش خوێندنەوەیەکی جدیانە و باسی گەروگونی کارەکتەرەکان و لەشولاری رێحانەکان دەکەین، دوا وتەمان:


(ئەگەر هاتو شیعر دەرچوو.. دەیخەمە رووبارە وشکەکانەوە، ئەگەر باران دەرچوو.. دەیدەمە باخچەکانی کۆشکێکەوە، کە دواتر چیرۆکەکانی دەبیستن)
____________________________________
* وتەیەکی نووسەری رۆمانەکە (هۆشەنگ محەمەد) خۆیەتی، کە لە بابەتی (کارئەکتەری ئازاد، لە بابەت یانزە خولەکی پاولۆ کۆیلۆ)وە. نووسییەتی و لە ماڵپەڕی رۆشەنبیریدا www.roshenbiry.com  بڵاوکراوەتەوە.
 

ماڵپه‌ڕی فه‌‌رهاد که‌ریم

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک