مام جه‌لال به ره‌خنه‌گران ده‌لێ سه‌گ، بیری نایه که خۆشی ره‌خنه‌گر بووه.
سه‌ردار پشده‌ری
بێجگه له‌وه‌ی که بۆخۆم له که‌ناڵی کور‌دسات چاوم له گفتووگۆکه‌ی مام جه‌لال کرد و له کۆتایی گفتووگۆکه‌دا دوو جار دوپاتی کرده‌وه‌و ووتی ره‌خنه‌ی ناڕه‌وای ره‌خنه‌گران وه‌ک ئه‌وه ته‌ماشا بکه‌ن که سه‌گ به مانگه‌شه‌و ده‌وه‌ڕێ، سایتی کوردستان ئه‌نیش بابه‌تێکی بڵاو کرده‌وه‌و له به‌به‌ته‌که‌دا ده‌ڵێ: له‌چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی كوردسات، شه‌وی چوارشه‌ممه (30/4/2008)، تاڵه‌بانی به‌ئاشكرا و به رۆژنامه‌نووسان و خوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ و ئازادی وت؛ ئه‌وەى رەخنه له من دەگرێت سه‌گه‌و به‌مانگه‌شه‌و دەوەڕێت.
منیش وه‌ک ره‌خنه‌گرێک به مافی خۆمی دازانم که ووڵامی مام جه‌لال بده‌مه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی پشده‌رم و پشده‌ریه‌کانیش له هه‌موو ناوچه‌یه‌ک زیاتر سه‌گیان راگرتوه، پێناسه‌سه‌یه‌کی باشم له‌سه‌ر سه‌گ هه‌یه، بۆیه با له پێشه‌وه باس له دابونه‌ریتی سه‌گ و مرۆڤه‌کان به‌رامبه‌ر به سه‌گی بۆ باس بکه‌م ئه‌مجار دێمه سه‌ر مل به مله‌ی خۆم و خۆی.
سه‌گ یه‌کێکه له‌و ئاژه‌ڵانه‌ی که مرۆڤ پاراستویه‌تی بۆ به‌کارهێنانی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی یان وه‌ک هه‌واڵێک بۆ کات به‌سه‌ر بردن، له‌ناو هه‌موو دینه‌کان دا ئاینی ئیسلام زۆر به بێ ڕێزی ته‌ماشای سه‌گ ده‌کات، مام جه‌لالیش چونکه کوڕه شێخه بۆیه وا له وته‌کانیدا به چاوێکی سوک ته‌ماشای سه‌گی کردوه.
بێجگه له ره‌گه‌زو شێوه، له‌ره‌وشتیشدا سه‌گ دوو جۆری هه‌یه، به‌شێکێ وه‌ک به‌کرێگیراوێک هه‌ڵسوله‌وت ده‌کات و کێ نانی بداتێ و په‌تی له‌مل بکات و رایکێشی بۆ ئه‌و ده‌وه‌ڕێ و پاسه‌وانی ئه‌و ده‌کات و کلکی بۆ راده‌وه‌شێنێ، به‌شه‌که‌ی تریش ئازاده‌و نۆکه‌ری قبوڵ ناکات و بۆخۆی ده‌وه‌ڕێ.
به پێی ووته‌که‌ی مام جه‌لال بێت ره‌خنه گرانی کۆن و تازه بریتین له‌و دوو جۆره سه‌گه، من وه‌ک ره‌خنه‌گرێک خۆم له‌ناو سه‌گه ئازاده‌کان دا ده‌بینمه‌وه چونکه تاکو ئێستا نۆکه‌ری که‌سم نه‌کردوه‌و کلک راوه‌شاندن و سه‌مام بۆ که‌س نه‌کردوه.
ئه‌گه‌ر مام جه‌لال خه‌ڵکی هه‌ولێر بایه له وته‌که‌ی توڕه نه‌ده‌بووم، چونکه هه‌ولێریه‌کان به خه‌ڵکی زیره‌ک ده‌ڵێن سه‌گ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که مام جه‌لال دایکی مه‌نگوڕێکی نه‌ناسراوه‌و خێڵی مه‌نگوڕیش له ئێمه‌وه نزیکن، ده‌زانم مام جه‌لال به چ مانایه‌که‌وه ئه‌و قسه‌یه ده‌کات.
جه‌نابی مام جه‌لال، چ جیاوازیه‌ک له نێوانی خۆت و من دا ده‌بینیه‌وه له دوێنێی تۆ له‌گه‌ڵ مه‌لامسته‌فای بارزانی و ئه‌مڕۆی من له‌گه‌ڵ تۆدا ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟، تۆ دوێنێ له به‌رامبه‌ر مه‌لا مسته‌فا راوه‌ستابووی و هه‌زاران وشه‌ی ناشیرینت پێ ده‌وت و به ره‌خنه‌شت له قه‌ڵه‌م ده‌دا، ئێمه ئه‌مڕۆ وشه‌ی ناشیرین به‌کار ناهێنین و ته‌نها ره‌خنه ده‌گرین، تۆ بۆ به ئێمه ده‌ڵێی ئه‌و ره‌خنه گرانه سه‌گن و به‌مانگه‌شه‌و ده‌وه‌ڕن، ئه‌ی ره‌خنه‌که‌ی دوێنێی تۆ بۆ تاریکه شه‌و بوو ؟؟؟؟؟؟؟؟؟.
جه‌نابی مام جه‌لال خۆ ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌و وشه ناشیرنه‌کانی که به مه‌لا مسته‌فات ده‌وت حساب نه‌که‌ین، ده‌توانین هه‌زارها داستان له‌سه‌ر ره‌خنه‌و وشه‌کانت بنوسینه‌وه که به رژێمه‌کانی عێراق، ئێران، تورکیا‌و سوریات ده‌وت و ده‌تکرد به‌سه‌گ و له دوایشدا باوه‌شت پێدا ده‌کردن، خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش خاترت بگرین، بۆخۆت باشت به بیردێ چیت به ئیستعماری ئه‌مه‌ریکی و به‌ریتانی ده‌گۆت و ئێستاش شه‌پکه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر ده‌نێی و سه‌مایان بۆ ده‌که‌ی، هه‌ر کاتێک ئه‌و ره‌وشتانه‌ت له ئێمه دی مافت پێ ده‌ده‌ین که ئه‌و ووشانه به‌رامبه‌ر به ره‌خنه‌گران به‌کار بهێنی.
له کۆتاییدا به جه‌نابی مام جه‌لال ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر ره‌خنه به وه‌ڕین حساب بکه‌ی، ئه‌وا ره‌خنه‌کانی پێشوی خۆتت به بیر بێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی تۆ به مه‌لا مسته‌فای بارزانیت وتوه ئێمه ئه‌وه‌مان به تۆ نه‌وتووه، خۆشت باش ده‌زانی که ئێمه باوه‌شمان به هیچ داگیرکه‌رێک دا نه‌کردوه‌و وه‌ک تۆش ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان به به‌شێک له عێراق نازانین و عێراقیش به به‌شێک له نیشتمانی عه‌ره‌ب حساب ناکه‌ین، دڵنیاشت ده‌که‌ین که ره‌خنه‌کانی ئێمه بۆ به‌ده‌ستهێنانی کورسی و دۆلار له‌سه‌ر یه‌ک دانان نابێ.
1-5-2008
|