٢٠\١١\٢٠١٠
مام جەلال لە ناو
کەش و هەوای نادیاری کوردی و عێراقی دووبارە
بووەوە سەرۆک کۆمار.

مەهدی کاوانی
نازانین ، مادەی ١٤٠ و پڕۆژە ١٩ خالیەکەی لیستی کوردستانی ، بە چێ
دەگات. لیستی مالیکی و عیڕاقیش لە پاڵی و بە تەم و مژاوی وبە قسەو بێ
پڕۆتۆکۆل ، دانیان بە زۆر لە خالەکانی ناوەو بۆ واری کرداریش نازانرێ
بەچێ دەگاو ناگا و بزوتنەوەی گۆڕانیش لە ناو هاوکێشە کوردیەکە دەرهات و
بە دوایەوە ، کارە ژێراو ژێرەکان ئاسان نیە بتوانی سەرەدەری لێ بکەی کە
لە کوێ دەمەیینەوە . ئەوە دەزانم دووبارە بوونەوەی مام جەلال بە
سەرکۆمار کەمی بە معادەلەی کوردیەو گوشاری ئەمەریکیەکانیش نەی خوارد.
ڕاگەیاندنی پارتی بەشی هەرەزۆری قسەکانیان بۆ ئەو شوێنە کورت
کردۆتەوەکە تەنیا دەستپێشخەریەکەی بەڕێز مەسعود بارزانی ، بووە مایەی
پێک هێنانی حکومەت کە ماوەی ٨ مانگ بوو لە ناو قەیران دابووەو بەو
هەموو هەول وتەقەلا ئەمەریکی و وڵاتانی ئەقلیمی و دەستپێشخەریەکەی
سعودیەش ، هیچی لێ نەکەوتەوە . بەڕێز مام جەلالیش لە لێدوانەکانی ئەوەی
سەلماندو گوتی من کاندیدی مەسعود بارزانیم.
لە سەر مەسەلەی پۆستی سەرۆک وەزیران ماوەی چەند مانگێک دەبوو ساغ ببۆوە
کە بە ئیتفاقی ئەمەریکی و ئێرانی بۆ نوری مالیکی بەڕێکراو مەسەلەکەش
زیاتر لە بەر تەوازناتی سیاسی و ئەقلیمی ناوچەکەوە بوو .ئەو پرسیارەی
کە لێرەو لەوێ خۆی قیت دەکاتەوە کە دەبێ بۆ ئەو پۆستە بەر عەلاوی
نەکەوتبێ بەو ٩٠ کورسیەشیەوەو ناوبراویش هەموو هەول وتەقەلاکانی خۆی بۆ
ئەو شوێنە دەبرد کە پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێ و نسابی قانوونی پێک
هێنانی حکومەتیشی بۆ خۆی پێبوو . ئێستاش نەی توانی پۆستی سەرۆک کۆمار
بۆ خۆی مسۆگەر بکات . گرێ کۆرە زۆرن و کردنەوەشیان وا بەو ئاسانیە نیە
. ئەمەریکیەکان ئەگەر ڕەزامەندی مەسعود بارزانیان مسۆگەر کردبایە ،
پۆستەکە دەبووە هی عەلاوی . پرسیاری تر ئەگەر بکرێ وبگوترێ هۆکار چی
بوو کە بارزانی ملی بۆ ئەو داوایەی ئەمەریکی نەنا ، لە بەر کورد بوو ،
ڕاگرتنی تەوازناتی سیاسی ناوخۆ بوو کە بە بەرژەوەندی ئەوان کۆتایی بێت
و بە تەواوەتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیانەوەو
بەکاری بهێنن بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەیان لە گەڵ نەیارەکانیان بە
تایبەتی گۆڕان و تەواوی بەرەی ئۆپۆزسیۆن . یان گوشاری ئێران بوو وەک
عەرەب گوتەنی بعد خرابە حلاوە . لێرەدا ئەگەر هەردوو دبلۆماسیەتی
ئەمەریکی و ئێرانی لە سەر دانانی تەشکیلەی حکومەت شی بکەینەوە ، بە
بۆچوونی خۆم دبلۆماسیەتی ئێرانی زیاتر سەرکەوتنی بەدەست هێناو لە
ڕێگاشیەوە حکومەتی دادێی عیراق پێیەوە دەکەوێتە ناو کۆمەڵە قەیرانێکەوە
بە مەلەفی ئەمنیشەوە . ئەمەریکیەکان بۆیە مالیکیان بەڕیکرد تاوەکو
ڕژێمی ئێران کێشەیان بۆ دروست نەکەن و بەهۆیەوە لە ئەفگانستان هەندەک
بەرەو پێش چوون بە قازانجیان وەپێش خەن . ئەگەر حکومەتە نوێیەکەی عیراق
بە تەوافقی لەرزۆک کارەکان بەڕیوە بەرێت و ئاسایشی ناوچەکەش بەبارێکی
خراپتردا بڕوات ، مادام وایە ئەمەریکیەکان لە بەڕێکردنی مالیکی و زیاد
کردنی بەشی ئێرانیەکان لە کێکەکەی عیڕاقی، بەرهەمێکی ئەو تۆی بۆیان لێ
ناکەویتەوە . سەرباری ئەوەشەوە مسداقیەتی سوننەش لە دەست دەدەن و ئەو
زەمینەیە ساز دەکەن کە دبلۆماسیەتی ئێرانی لە دوا جارداو زۆر لە
سوننەکانیش لە ناو خێمەکەی خۆیان کۆ کەنەوە . هەرچەندی بیر بکەیتەوەو
نەکەیتەوە ، لە دوا جاردا میشکت بۆ ئەو ئاقارە دەوەستێ کە ئێرانیەکان
بوون لە پشت پەردەی نەبوونی عەلاوی بە سەرۆک کۆمار وەک کە نەیان هێشت و
بە دانپیانانی عەلاویش کە ببێتە سەرەک وەزیران . پۆستە سەرۆک
کۆماریەکەی مام جەلالیش هەر دەبێ بە گلۆپی سەوزی ئەوانەوە بێت و ڕێشی
تێ دەچی چونکە بە شاهێدی لێدوانەکانی بەو دوایەی ڕاگەیاندنی پارتیش کە
گرژیان لە سەر مەلەفی موستەفا بارزانی خوا لێ خۆش بوو ئەو مۆرکەی پێوە
دیار بوو کە ئێران ویەکیەتی نێوانیان ڕێکەو سەفەرەکەی بەڕێز نیچیروان
بارزانیش بۆ ئێران زیاتر بۆ ئەو مەبەستە بوو کە پارتی ئامادەیە بۆ
دووبارە تەتبیع و گوێ ڕایەلی کردنی ئێران و نزیک بوونەوەی لیستی
کوردستانیش بەبێ بزوتنەوەی گۆڕان لە مالیکی و بەڕی کردنی مام جەلال بۆ
پۆستی سەرۆک کۆمار هەر ئەو مانایەی دەگەیاند . ئەوەی دەمینێتەوە دوای
پێک هێنانی حکومەتی عیڕاقە.
لە سەر مەلەفی عیڕاقی ، پێم وایە سونەکانی لە سەر کورد هارتر دەکات و
لەوانەیە هەولی لەمەو دوای تۆڕی تیڕۆڕستی ، چر کردنەوەی کارە
تیڕۆریستیەکانیان زیاتر بەغداو کەرکوک بگرێتەوە و لە ڕێگەیەوە هیجرەی
پێچەوانە ، واتە بەجێ هێشتنی کوردەکان لە ناوچە جێ ناکۆکەکان بەردەوامی
بە خۆوە ببینێ و لە میانەیدا تەوازناتی نەتەوەیی بە زەرەری کوردان
بکەوێتەوەولە بەغداش کارە تیڕۆڕستیەکان لە دژی شیعەکانەوە بێت . بۆ
لەمەودواش و بە بۆچوونی خۆم کوردەکان لە تەوازناتی ناوچە زیاتر بە خەتی
شیعی و ئێران دەخوێندرێنەوە تا ئەمەریکی . تیمی سوننیش کە سعودیەو
ئەردەن وتورکیا و ئەمەریکا تا ڕادەیەک بە پاڵیانەوەیە لە ناو
تەحالوفاتی شیعی وکوردی و پالپشتی ئێرانی و بێدەنگی ئەمەریکی بێ بڕشتر
دەبن . لە سەر مەلەفی مادەی ١٤٠ و ١٩ خالەکەی لیستە کوردستانیەکانیش
پێم وانیە چەنسی کورد لە حکومەتەکەی پێشتر باشتر بێت . ڕەنگە ناو ناوە
و بۆ ڕاگرتنی سۆزی کوردی دەسەڵاتی کوردی هەندەک خۆ سۆرکردنەوە بکات ،
بەڵام تەنیا بۆ ڕاگەیاندنەو حکومەتی عیڕاقیش بۆ ڕاگرتنی ئەو سۆزە
هەندەک پۆشتەکردن بداتە ناو ئەو ناڕەزاییە.
ئەگەر لە سەر مەلەفی کوردیش قسە بکەین واتە باری ناوخۆیان بە بۆچوونی
خۆم دوو بۆچوون لە میانەیدا سەر هەڵدەدەنەوە . دیارە تەڕەفی گفتوگۆکەر
لە نێوانی پارتی و بەرەی ئۆپۆزسیۆن بە تایبەتی بزوتنەوەی گۆڕان دەبێت و
یەکیەتیش تەماشا دەکا . بۆچوونێکیان خۆی لەوەوە ببینێتەوە کە بۆ لەمەو
دوا یەکیەتی و بە بوونی مام جەلال بۆ سەرکۆمار مەلەفەکان هەر هەمووی لە
تەڕەفی خۆیەوە تەسلیم بە پارتی بکاو پارتیش ئەو ترسەی لا ڕەویتەوە کە
یەکیەتی و گۆڕان لە دژیان یەک بگرن جا لەو حالەتە ئەوان واتە پارتی لە
حالەتێکی موریح دابن و بڵێن مادامەکینی ئەرزشی یەک بوونەوەی گۆڕان و
یەکیەتی دوورخراوەتەوە کەواتە گۆڕان نابنە مەترسیەکی ئەو تۆ بەسەریان و
وا بە مێشکیان خول بخواتەوە کە ئەو پڕۆژەگەلیانەی بزوتنەوەی گۆڕان
زیاتر پڕۆژەگەلی چاکسازین و پارتیش قازانجی لێوە دەکات و بۆ لەمەودوا
ئەوانیش بەجێبەجێ کردنی هەندێ لەو پڕۆژانە بێ دەنگ دەکەین و بڵێن
مادامەکینێ خۆمان سەرکردایەتی حکومەت و وەزعی کوردی دەکەین ، چاکسازی
بە زەرەری ئێمە کۆتایی نایەت . ئەوەی لە هەفتەنامەی هاولاتیش بڵاو
کراوەتەوە لە سەر کۆنگرەی پارتی هەندەک نوێ خوازی و چڕکردنەوەی
دەسەڵاتەکان لە بن دەستی مەسعودو نێچیرو مەسرور وتەواوی بنە ماڵە ،
ئەوە دەگەیەنی کە پارتی نیازی بێت هەندەک گۆڕانکاری لە قازانجی هێنانە
پێشەوەی گەنجەکان و وەلاوە نانی پیرەکان ، کارو کاردانەوە بکات و بە
نزیک کردنەوەی نێچیریش لە مەسعودو مەسرور زەمینەی کوتلەو کوتلەکاری هەر
وجودی نەمێنێ لە ناویان . حالەتی دووەمیش و بە یارمەتی یەکیەتی و
دابڕانی خەتی ئاینی لە بەرەی ئۆپۆزسیۆن بیانەوێ نەفەس بە تەواوەتی لە
بزوتنەوەی گۆڕان ببڕن و پەشیوی لە کوردستان و بڕوا نەبوون بە ئۆپۆزسیۆن
بخەنە ناو میشک و دەروونی خەلکەوە بەڵام و بە مێشکی خۆم کەفەکە زیاتر
بەلای بۆچوونی یەکەمەوە هەیەو هەولی بەرتەسک کردنەوەی ئۆپۆزسیۆنیش
نامرێندرێ . لە مەسەلەی باری یەکیەتی و ناوخۆی ڕیزەکانیان لەو چوار
ساڵەی حوکمی سەرۆک کۆماری تاڵەبانی لە نێوان مەترەقی پارتی و سندانی
بزوتنەوەی گۆڕان بەلایەکدا دەکەوێت و بە بۆچونی خۆم ئەوانو
کارتێکردنەکەیان لە ناو گۆڕەپانەکە هەر بە قەدەری قەوارەی ئێستای پارتی
کۆمەنیستی لێ دێتەوەو ئایندەی ڕووبەڕووبونەوەکانیش زیاتر لە نێوانی
پارتی وبەرەی ئۆپۆزسیۆن بە تایبەتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەبێت.
پێشم خۆشنیە ئەو لێدوانانە بچێتە خانەی ئەوەی کە حەز بەوە نەکەم مام
جەلال دووبارە بۆ پۆستی سەرکۆمار هەڵبژێردرێتەوە ، چونک لێدوانەکەم
زیاتر وەک بێلایەنێک سەیری ڕووداوەکان و شی کردنەوەیان دەکەم و چەندی
ڕاست دەردەچی ناچی ئەوە مەسەلەیەکی ترەومام جەلالیش سەرکۆمار بێت یان
نا ، سەنگایی خۆی لە ناو بزاڤی نەتەوایەتی کورد فراوانیەکی پێوە دیارە
بەڵام من حەزم دەکرد ئەو سەنگایە لە ڕیگای یەکڕیزی کوردو هاوکێشە
مێژوویەکانی بوایەو یەکیەتیش پێیەوە هەندەک عافیەی مێژووی
بگێردرابایەوە نەک ببێتە مایەی بای بای کردن لە مێژوو. وە لە هەموو
حالەتەکانیش پیرۆزبایی لێ دەکەم .
١١\١١\٢٠١٠
ماڵپهڕی مههدی كاوانی
|