مامه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌نێون تیرۆریسبوونی په‌که‌که و تاڵیبان دا !!؟
قادر نادر
ماوه‌یه‌که کۆمه‌ڵێک گۆڕانی مه‌ترسیدار ، چۆته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه ،وه‌ک خۆدزینه‌وه و جێ به‌جێ نه‌کردنی به‌غدا ، له‌وبه‌نده ده‌ستوریانه‌ی که‌له به‌رژه‌وه‌ندی کورد نزیکه ، وه‌ک ماده‌ی 140 به‌کاته زیاده‌کانیشیه‌وه، مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ کورد وه‌ک پاشکۆ له‌ده‌سه‌ڵات و هێرشکردنه سه‌رناوچه کوردستانیه‌کانی دیاله و ده‌رکردنی هێزی پێشمه‌رگه، داگرتنی ئالای کوردستان،داخستنی باره‌گای پارته کوردستانیه‌کان ، سوکایه‌تی پێکردن به کورد ی ناوچه‌که ،له‌گه‌ل سزادان و جێگۆڕکی ئه‌فسه‌ره پله داره‌کانی کورد .... .که ئه‌گه‌ر به‌شێكی ئه‌م تاوانانه ، له‌ئه‌ستۆی پله‌یه‌کی بارزانی وتاله‌بانی بێت ، ئه‌وا به‌شێکیشی ، مه‌ترسی عێراقی (هیوا و ئاشتی) دیارده‌خات !!؟ که ئه‌گه‌ر به‌په‌له هه‌ڵویستی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌و جدی له‌به‌رامبه‌ر وه‌رنه‌گیرێت، ئه‌وا ئاشبه‌تاڵێکی تر له‌داخوازیه‌کانی کورد به‌ڕێوه‌یه .
له‌ته‌ک ئه‌م شکستانه ، له ڕۆژی 3/10 .هێزێکی گه‌ریلای پ‌ک‌ک توانی گورزێکی سه‌ربازی له سوپای تورکیا بدات ، که تورکیا، به‌سوپا و ده‌وڵه‌ته‌وه که‌وتۆته حاڵه‌تێکی نائاسایی و سه‌ت باره ئاسا هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ده‌کاته‌وه !!! و که‌متر له 24 کاتژمێر!! (سه‌رۆکایه‌تی کۆمار ، هه‌رێمی کوردستان ، حکومه‌تی کوردستان ) ئیدانه‌ی ئه‌و چالاکیه‌یان کرد . گه‌رچی له‌ناو تورکیاش ئه‌نجام دراوه !! . پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ی له‌به‌رامبه‌رده‌یان پێشێلکاری سیاسی و ده‌وڵه‌تیانه‌ی تورکیا ، له‌تۆپباران ،هێرشی سوپایی ...بۆ نوزه‌یی زۆر به‌ئاسته‌م گوێ بیست ده‌بین !!؟
ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌پێی لێدوانه‌کانی ( نێچیرڤان بارزانی بۆ ... عیماد ئه‌حمه‌د ...ئه‌وه نیشانده‌دات ، هه‌نگاوه‌کانی به جاش بوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو پارته وه‌ک نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له ئارا دایه.
ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌کی جدی له‌سیاسه‌تی چه‌واشه‌کاری و مامه‌ڵه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی ،له‌شوێن بانگ هێشته بریقه‌داره‌کانی ،ئه‌مریکا بگرین!! ، تورکیایه‌ک که به بیری فاشستانه‌ی که‌مالیزم به‌ڕێوه ده‌چێت و 85 ساڵه له‌به‌رامبه‌ر کورد وڵاتێكی تیرۆریسته ، که‌چی ره‌خنه‌یه‌کی جدی لێ ناگرێت !!! بۆ دڵ ڕاگرتنی منداڵه به‌نازه‌که‌شی له‌ناوچه‌که (تورکیا) ، په‌که‌که به تیرۆریست و تورکیاش له‌به‌ره‌ی دژه تیرۆر ده‌ناسێنی !!.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوو حکومه‌تی ئه‌فغانستان که هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریکایه و به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌و داوای ئاشته‌وایی له تاڵیبان کرده‌وه ، هه‌روا هاناشی بۆ سعودیه‌و پاکستان بردوه ، تا فشار بخه‌نه سه‌ری ، ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ بکات ،چونکه تاڵیبان ره‌ت کردبۆوه ؟ په‌یمانی ناتۆش پشتگیری له‌و دانوساندنه ده‌کات و تاسه‌ره‌نجام تاله‌بانیش له‌م ڕۆژانه رای گه‌یاند که ئاماده‌یه گفتۆگۆ بکات ؟ پرسیار ئه‌وه‌یه تالیبان له‌دوای قاعیده ،گه‌وره‌ترین هێزی تیرۆریستیه له جیهان ، ئه‌مه‌ریکاش ، جاڕی شه‌ڕی له‌به‌رامبه‌ر دا و هه‌زاران کیلۆمه‌تری دژی بڕی تا ڕوخاندی ، که‌چی ئێستا فشار ده‌خه‌نه سه‌ر ولاتان تا ئاشته‌واییان له‌گه‌ڵ بکات !!؟ په‌که‌که‌ش که هێزێکی ئازادیخوازه و به‌شێک له ئازار‌و داخوازیه‌کانی کوردی باکوری پێیه وه‌ک زمان ناساندن و لێبوردنێکی گشتی بۆ ئه‌ندامانی و بواردان به‌خه‌باتی سیاسی و جه‌ماوه‌ری ئه‌و پارته و کۆمه‌لێک داخوازی تری نه‌ته‌وه‌یی ، پێج جار ، یه‌کلایه‌نانه ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاندوه . که‌چی تورکیا سه‌رباری فشاره ناوخۆ‌و جیهانیه‌کانیش له‌سه‌ری ، ته‌نانه‌ت دان به‌بوونی کورد له‌ده‌ستوری ولاته‌که‌ش‌ی نانێت و ئاماده‌ش نیه گفتوگۆ و لێبوردن بۆ پ‌ک‌ک ده‌ربکات !!! . ماوه‌ته‌وه بڵێم با هه‌ر تاڵه‌بانی و به‌رهه‌م سالح ،تورکیا به ولاتێکی نمونه‌یی دیموکراتی له ناوچه‌که بناسێنن !!؟ به‌ڵام ره‌فتاره‌کانی ، ئه‌وه نیشان ده‌دات که لوتکه‌ی ولاتێکی به‌ربه‌ری و دابڕاو ودواکه‌وتووه له جیهانی مه‌ده‌نی و ئاشتیه‌وایی و دژه‌کورد .
|