په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٧\٢٠٢١

مامەی چیڕۆکفرۆش.


رەزا ساڵح        


مـام فەرهـاد لە گونـدێکی گـەورەی کوردستاندا، لەگەڵ خـێزانەکەیـدا بە خۆشی دەژیـان. پیـاوێـکی چیڕۆکخـوانی روخـۆش و قـسەخـۆش بـوو. هەمـووان خـۆشـیان دەویـسـت. تا رادەیـەکـیش دەیتـوانی بە کـوردی بخـوێـنێـتەوە و بنـووسـیـت.

مام فەرهـاد هـەر لە منـداڵییەوە هـۆگری چیڕۆک بـوو. لە داپیـرە و باپیـرە و لە ژنان و پیـاوانی گـونـدەکەیان و لە گـونـدە نـزیکەکـانی گـونـدەکەیـانەوە، بە دەیـان حـیکـایەت و چیڕۆکی فـۆلکـلۆری و میللیی رەسەنی کوردیی لێیان وەرگرت. زۆر جار بە خۆشییەوە ئـەو چیڕۆکـانەی بۆ منـداڵانی گـونـدەکەیـان دەگـێڕانەوە و خـۆشیی دەخـستە دڵـیانەوە.

مام فەرهـاد و پوورە گوڵچـینی خـێزانی. کچـێک و کوڕێکی جـوان و زیرەکـیان هەبـوو. لە قوتابخانەی گونـدەکەیاندا، قۆناغی خوێندنی سەرەتاییان تەواوکرد. بەڵام قوتابخانەی ناوەنـدیی لە گـونـدەکەیان نەبـوو، تـا درێـژە بە خـوێنـدن بـدەن. لـە پێـناوی ئـەوەی کە کچـەکە و کوڕەکەیـان درێـژە بە خـوێنـدن بـدەن. مانگا و بـزن و مەڕەکـانی فـرۆشتن و لە شاری سلێمانی خانـوویەکی کـڕی. ماڵـیان باریکـرد و لە سلـێمانی نیشتەجێ بـوون.

کچـەکە و کوڕەکـەیان، لە قوتابخـانەی ناوەنـدی وەرگـیران و درێـژەیان بە خوێنـدن دا.

مام فەرهـاد ماوەیەک بە دوای کاردا گەرا، بەڵام هـیچ کارێکی دەست نەکـەوت. کەوتە بیـرکـردنـەوە، کە دەبـێت کـارێک بکـات بـۆ دابـینکـردنی بژیـۆی ژیـانی خـێزانەکەیـان.

پوورە گـوڵچـین: پیاوەکە خەرجیمان بەرەو کەمی دەڕوات، پێویست کارێک بدۆزیتەوە.
مـام فەرهـاد: بیـرم لە کارێـک کـردۆتـەوە.. بە نیـازم لە بەیـانییەوە تاقـیی بکەمەوە.
پوورە گوڵچـین: بیرت لە چی کـارێک کـردۆتـەوە؟
مام فەرهـاد: بیرم لەوە کردۆتەوە کە رۆژی چەنـد چیڕۆکێک لە چیرۆکەکانم بفرۆشم؟
پوورە گوڵچـین ـ بە پێکەنینەوە: چیڕۆکەکانت دەفـرۆشیت؟ جا کێ چیڕۆکت لێدەکڕێت؟
مام فەرهـاد: بە منـداڵانی گەڕەکانی شار دەیانـفـرۆشـم.

دوای نیـوەڕۆی رۆژی دوایی مـام فەرهـاد، چـووە کـۆڵانێکی قەڵـەباڵـغی گەڕەکـێکی سلـێمانی. منـداڵانـێکی زۆر لە دەرەوە بـوون، چەنـد ژنێکـیش لەبەردەم دەرگاکانیان دانیشـتبوون و ئاگـایان لە منـداڵەکـانیـان بـوو.

مام فەرهـاد بە دەنگـێکی بـەرز: چیڕۆک.. چیڕۆک.. چیڕۆکی خـۆش دەفـرۆشـم.
ژنـێک: مامـەکە تیـرۆک دەفـرۆشـیـت.. ئـەی کـوان تـیرۆکەکـانـت؟
مام فەرهـاد: نا خـۆشـکە گیـان.. تـیرۆک نا.. چیڕۆک و حـیکایـەت دەفـرۆشــم.
منـداڵان لـێی کـۆبـوونـەوە: مامـە گیـان کـوان چیڕۆکەکـانـت؟
مام فەرهـاد دەستی بـرد بۆ سـەری و وتی: رۆڵـەکـانـم، چیڕۆکەکـانـم لـێرەدان.

منداڵەکـان بە کوڵ دەستیان بە قـاقـای پێکەنین کـرد. پێشتر گوێیـان لە شتی وا نەبـبوو.

مام فەرهـاد: گەر هەریەکەتـان بچـن لەلای دایکانتـان. کەمێک پـارە بێنن و چیرۆکێکـم لـێبکـڕن. زۆر زیـاتـر پێـدەکەنـن.

منـداڵەکـان چـوون و لەلای دایکـانیـان پارەیـان هـێنا و دایـان بـە مـام فـەرهـاد و لە دەوریـدا دانیشـتن و جـوان گـۆیـیـان لـێـیگـرت.

مام فەرهـاد چیڕۆکێکی کـۆمیـدیی خۆشی بۆ گـێڕانەوە. منـداڵەکان زۆر زۆر پێکەنین.

منـداڵەکـان: مامـەی چیڕۆکـفـرۆش، سبەیـنێـش وەرەوە چیڕۆکێکی تـرت لێـدەکـڕین.

مام فەرهـاد ئەو رۆژە لە سێ کۆڵانی ئەو گەڕەکەدا، سێ چیرۆکی بە منداڵان فرۆشت و پـارەیـەکی بـاشی دەسکـەوت. لـەو رۆژەشـەوە منـداڵان بـە " مامـەی چیڕۆکـفـرۆش" نـاویـان دەبـرد.


هاتەوە بۆ ماڵەوە و پارەکەی دا بە پـوورە گـوڵچـین و وتی: گـوڵچـین خـان ئـەم پارەیـە وەربگـرە، بەیـانی بازاڕییـەکی بـاش بـکە.
پـوورە گـوڵچـین: فەرهـاد گیـان، ئـەم پارەیـەت لە کـوێ بـوو؟
مام فەرهـاد: ئەی نەموت چیرۆکەکانم دەفـرۆشم. ئەمە پارەی فـرۆشتنی سێ چیرۆکمە.

لەو رۆژەوە کە مـام فەرهـاد، رووی لە هـەر کۆڵانێک دەکـرد، منـداڵان بەخـۆشیـیەوە، بانگـیـان دەکـرد: وەرە ورە مامـەی چیڕۆکـفـرۆش، چیڕۆکـت لێـدەکـڕیـن.

لە ماوەی ساڵێکـدا، مام فەرهـاد پارەیەکی باشی دەستکەوت. پەرتووکخانەیەکی باشی دانا. لەگەڵ چاپخانەیەکێـشدا رێکـەوت. هەرجارەی چەند چیڕۆکێکی لە چیڕۆکەکـانی چاپ دەکرد و بڵاوی دەکردنەوە. لە ماوەیەکی کەمـدا دەفرۆشران. پەرتووکخانەکەشی فـراوانـتر کـرد. پەرتـووكـڕێـکی زۆر بـوون بـە ئـاشـنای. کچـەکەی و کـوڕەکـەشی لە زانکـۆ سلـێمانیـدا وەرگـیران.


٢٠٢١ - سوێد
ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک