په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٩\٢٠١٤

مامۆستایانى کوردستان باجى نەبوونى رێکخراوێکى سەربەخۆ دەدەن.


نەجم محەمەد     

 

ساڵانێکى دوورو درێژە مامۆستایانى کوردستان لەهەلومەرج ودۆخێکى زۆرسەخت و نالەباردژوارداژیان دەگوزەرێنن کەتیایدا دووچارى گەلێ بێ مافى و ستەم وقەیران بوونەتەوە وڕۆژ بەڕۆژ ئەم بێ مافى وستەم وقەیرانانە ڕوولە زیادبوون وهەڵکشاندان ولەبەرابەریشدا وەزارەتى پەروەردەو ڕێکخراوى مامۆستایان بێدەنگى وبێ هەڵوێستیان هەڵبژاردووە.


دیارە ڕێکخراوى مامۆستایان ڕێکخراوێکى پیشەیى وڕاستەقینەى مامۆستایان نەبووەبەڵکو ڕێکخراوێکى حیزبى بووە وهەمیشە بەدواى بەرژەوەندیە حیزبی وشەخسى وگروپگەرایی خۆیەوە بووە وڕۆژێک لەڕۆژان لەئاست ئەو هەمووە بێ مافى و نەهامەتیەى مامۆستایان نەهاتۆتە سەرشەقام و نەبوەتەفشارى جدى بۆسەردەسەڵات تاداواکارى ومافەکانى مامۆستایانى کوردستان جێ بەجێ ودەستەبەربکات لەوەتەى هەیە ئەم ڕێکخراوە دڵدارى کردووە لەگەڵ دەسەڵات وحیزبدا ونەیویستووە حیزب ودەسەڵات لێ ى بڕەنجى وهەمیشە هەوڵى ڕازیکردنى حیزب ودەسەڵاتى داوە نەک ڕازیکردنى مامۆستایان.


بەرپرسانى ئەم ڕێکخراوە هێندەى خەمى کورسى وبەرژەوەندى وئیمتیازات ودەسەڵاتیان بووە هێندە خەمى مامۆستایان نەبووە وئەگەر ناڕەزاى وئیعترازێکى مامۆستایان هەبووبێ ئەم ڕێکخراوە هەوڵى داوە پێش دەسەڵات وپۆلیس و ئاسایش سەرکوتى بکات وسەرکوتى کردووە ویان ساردى کردۆتەوە و بەلاڕێى دا بردوە ولەئامانجەکەى خۆى دوورخستۆتەوە ، بەکورتى زۆرجار ئەم ڕێکخراوە ڕۆڵى پۆلیس ودەزگاى سەرکوتگەرى بینیوە وهەمیشە بەئیعازو کۆنترۆڵى حیزب و دەسەڵات حەرەکەتى کردووە وهەڵوێستى وەرگرتووە وهەندێ جاربوەتەڕاپۆرت نووس لەسەر مامۆستایان ئەم ڕێکخراوە ڕۆژێک لەڕۆژان نەیویستووە ببێتە نوێنەرى ڕاستەقینەو واقیعى وڕادیکاڵى مامۆستایانى کوردستان هەمیشە پاشکۆو دەستەمۆى حیزب ودەسەڵات بووە.


لەچەند ساڵى ڕابووردوودا شەقامى کوردستان شاهیدى چەندین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى ڕێکخراوە جۆربەجۆرەکانى کوردستان بووەبەڵام ئەم ڕێکخراوە ڕێکخراوێکى بێدەنگ وبێ هەڵوێست و دەستەمۆ وشەرمن بووە و وجودى لەشەقامدا نەبووە بەبیانووى جۆراوجۆرو بێ بنەماوە خۆى دزیوەتەوە لە بەرپرسیاریەتیەکانى لە ئاست مامۆستایانى کوردستانداهەربۆیە مامۆستایانى کوردستان باجى ئەم بێ دەنگى وبێ هەڵویستى ودەستەمۆییەى ئەم ڕیکخراوە یان داوە لەچەند ساڵى ڕابووردوودا چەندین پێشێلکارى بەرابەر مافەکانى مامۆستایان کراوە وچەندین ستەم بەرامبەرمامۆستایان کراوە بەڵام ئەم ڕێکخراوە هەربێ دەنگ ودەم نووقاوبووە ئەوەتا بۆماوەى چەند مانگێکە مووچەى مامۆستایان بەدوومانگ زیاتر نادرێ ودوادەکەوێ کەچى ئەم ڕێکخراوە بچوکترین نوزەى لێ نایەت ومامۆستایان نایەنێتە سەرشەقام وپێشڕەویان ناکات ونابێتە فشار بۆسەردەسەڵات هەمووقسەیەکى لەبارەى دواکەوتنى موچە ئەوەیە کە بەمامۆستایانى کوردستان دەڵێ دان بەخۆتاندا بگرن ،من پێم وایە بەشەش مانگ وساڵیش مووچە دوابکەوێ ئەم ڕێکخراوە هەربێ دەنگى هەڵدەژێرێت وباجى ئەم هەموو بێ دەنگى بێ هەڵویستى و ئەم ڕێکخراوە مامۆستایانى کوردستان دەى دەن.


ئەگەرچى لەئێستایا کۆمەڵێ مامۆستاى ئۆپۆزیسیۆن چونەتە ناو ئەو ڕێکخراوە وە بە ووتەى خۆیان گوایە دەیانەوێ گۆڕانکارى بکەن و ڕێکخراوەکە بخەنە سەر سکەى خۆى ،من پێم وایە ئەمانیش ناتوانن ئەو کارە بکەن ئەمانیش شەڕى مامۆستایان ناکەن بەڵکو شەڕى بەرژەوەندى حیزبى وشەڕى سیاسى و پۆست و کورسى و ئیمتیازات دەکەن و ئەمانیش وەک ئەوان پاشکۆى حیزبەکانیانن و بە ئیعازو کۆنترۆڵى حیزبەکانیان دەجوڵێنەوە و هەڵویست وەردەگرن هەربۆیە نابێت مامۆستایانى کوردستان فریوى قسەکانیان بخۆن ئەمانە هاتۆن سوارى ناڕەزاییەکانى مامۆستایان بن تالەوێوە بتوانن جێگەوپێگەى خۆیان لە وڕێکخراوەدا قایم بکەن.


هەربۆیە دەبێت مامۆستایان ڕیزى خۆیان لەوڕێکخراوە جیاکەنەوە وهیچ هیواو ئومێدو خەونێک نەبەستنەوە بەوڕێکخراوە وە وتەنیا ڕێگا چارەئەوەیە لەدەرەوەى ئەم ڕێکخراوەدا مامۆستایانى کوردستان ڕێکخراوێکى سەربەخۆ دروست بکەن و لەدەوورى یەک کۆبنەوە و نەبنە پاشکۆى هیچ حیزب و گروپێک سەربەخۆو ئازادانە کارى خۆیان بکەن و لەبەرابەر داخوازى ومافەکانى مامۆستایاندا ئازایانە بێنە مەیدان و دەست بدەنە خەبات و فشارووناڕەزایەتى بەردەوامى جۆراوجۆرى هێمنانە و شارستانیەتى ومەدەنى وبچوکترین مساوەمەنەکەن لە ئاست داخوازیەکانى مامۆستایاندا وببنە ڕێکخراوێکى زیندوو وجدى و واقیعى وڕادیکاڵى مامۆستایانى کوردستان وببنە نوێنەرى ڕاستەقینەى مامۆستایان بەم جۆرە مامۆستایان ڕزگاریان دەبێت لە سەختى ونەهامەتیى وبێ مافیەکان وچیتر باجى بێ دەنگى وبێ هەڵویستى وحیزبى بوونى یەکێتى مامۆستایان نادەن وکۆتاى دێت بەپاشکۆبوون و بەجیاکارى وپێدانى ئیمتیازات لەسەربنچینەى ئینتماى سیاسى وحیزبى هەربۆیە تاڕۆژێ زووتر مامۆستایانى کوردستان ڕێکخراوى سەربەخۆى خۆیان دروست بکە ن زووترڕزگاریان دەبێت لە بێ مافى ونەهامە تیەکان.

 

ماڵپه‌ڕی نه‌جم محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک