مانگانەی کاکە
نەوشیروانیش بە ئەندازەی پێنج ساڵی سەرۆکی هیندستانە.
عەلی مەحمود محەمەد
● بزووتنەوە یان لیستی گۆڕان کە خوا
نەبێت تا ئەم چرکە ساتە کەس نازانێت چییە،لە ژێرەوە هەندێک خزم و
ئەحباب بەڕێوەی دەبەن و بازنەی مەحکەمیان بەدەور ناوەندی بڕیاردانیا
درووستکردووە،بە ئاشکراش گوایە بزووتنەوەیەکی جەماوەرییە و خۆرسکانە
نەش و نمای کردووە لە خوارەوە بۆ سەرەوە هەڵکشاوە،لە سمینارێکدا لە
هۆڵەندا کە5کۆنە کادیری یەکێتی بەڕێوەیان برد،دوانیان کۆنە سەرکردایەتی
بوون،ئیدعاش دەکەن و دەڵێن زۆربەیان خەڵکانی ناڕازی و کۆنە
بێلایەنەکانن،وەلێ سمینار بەڕێوەبردنێکیش بە دەرەوەی خۆیان بەڕەوا
نابینن، لەوێدا کاک سەفین مەلا قەرە گۆتی: ینک کۆمپانیایەکە لساحبیهی
جەلال تاڵەبانی وە عائیلەتیهی،هەر خۆشی وتی: سکاڵامان دژ بە تاڵەبانی
تۆمار کردووە بۆ وەرگرتنەوەی یەکێتی،بەڵام تەنها بۆ ڕاگەیاندنە دەزانین
هیچ ئەنجامێکی نابێت، برا کە دەزانن ینک موڵکی تاڵەبانییە ئەدی میلەت
لۆ بەسکاڵاوە خەریکە کەن،نازانم ئێوە تەنها شەریکە بەشی داراییەکەین
یان گەندەڵیەکەشی!،ئەرێ سیاسەتکردن لۆ گەلە کەن یان ئیعلام؟.
● فەرهاد سەنگاوی لیستێکی سەربەخۆ بۆ
کەرکووک دروست دەکات،ئیشی بە سلێمانی نەما،باڵاخانەکەی فرۆشت،ئەوجا
دەورو پشتی کەرکووکیەتی،قوڕ بەسەرت قەرەهەنجیر هاکا پێتیەوە دا،لیستی
فەرهاد سەنگاوی لە کەرکووک بیباتەوە،پەیمان بێت منیش نفووسەکەم لەو
شارە بگوازمەوە.
● هەواڵ: ڕێبازی کۆسرەت ڕەسوڵ نابێتە
وەزیر،بەخوا مادام چاوەڕانی پارویەکی چەورترە لەناو حیزب.
● عەدنان ئیبراهیم مەنسور،ناسراو بە
ئاسۆ،گەنجێکی دیندار لە ئاوایی دەرماناو سەربازی هەڵاوتوو بوو،ئەوەندە
لە بنا گوێی خوێندم لە دین هەڵم گەڕاندەوە،ئێستا لە نامەیەکدا بۆ
کۆمەڵەی موچە وەرگرەکان ببورن"پێشمەرگە دێرینەکان"داوای مافی خۆی لە
خانەنشینی دەکات،گوایە مانگانەی تەنها37000دینارە،برا گلەیی چی
دەکەیت،من ئەوەشم نییە،کەچی یەکێک دەڵێت2زەوی لوش داوە یەکێکی دی دەڵێت
دوو ملیۆن موچەیەتی،چاک نییە کرێی سەرێکی سەفەرەکەت بۆ دەگێڕنەوە!.
● سەرۆکی تاجیکستان کچەکەی
دامەزراند،کردی بە جێگیری وەزیری دەرەوە،کچی سەرۆکی ئۆزبەکستانیش هەمان
پلەی هەیە،لە کازاخستانیش کچی سەرۆک پارتی سیاسی خۆی هەیەو لەگەڵ
پارتەکەی باوکی یەکی گرتەوە،ئەوەی باشە بەرپرسانی ئێمە ئەوەندە
پێشکەوتوو نین جارێ نۆرەی کچەکانیان نەهاتووە،دەسا ئەو برپرسیاریەتیەی
ئێستا لە مناڵەکانیان زیادە ئەوەش بۆ دەستو پێوەندەکانیان نامایەوە.
● ستاندارد: ئێران لە گۆڕانکاریەکان
کوردستان ڕۆِڵی ئیجابی هەبووە،بەڕاستی زۆر ئیجابیە،لە
کوشتنی750پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات ئیجابیتر لە کوێندەرێ هەیە،بەس ئەوە ماوە
مەدالیای کوردایەتیشی پێشکەش بکەن.
● باران بارین زیانی زۆری بە دوکانەکانی
هەولێر گەیاند: ئەمە دوبەیە بەرگەی دوو دڵۆپ باران ناگرێت،دەکا
"پایتەختی بەنگەلادیش"بوایا وەک کەشتی سەر ئاوە کەوت،نازانین دوعا بۆ
وشکە ساڵی بکەین،تا قایمقام و پارێزگارەکان بودجەکەی قوت بدەن؟،یان لە
دوبەیەکەی کوردستان ئاوی باران هەڵمان گرێت!.
● مەلا بەختیار لە هۆڵەندا:نەوشیروان
مستەفا مانگانە5+1دەفتەر دۆلاری وەرگرتووە،وەڵا برا ئەگەر بارزانی
مانگانەی بە ئەندازەی ساڵێکی جۆرج بووشی وەرگرتبێت،ئەوا کاکە نەوەش بە
قەدەر ساڵێکی فلادمیر پۆتینی حاسڵ کردووە،گەلۆ دەزانن موچەی مانگانەی
کاکە نەوشیروان بە ئەندازەی5ساڵی سەرۆکی هیندستانە؟،هەمووشیان خۆیان
لێمان کردووە بە غاندی و نەهرۆی کوردان.
● عادل بەرواری پەرلەمانتاری ئێراقی
لەسەر لیستی پدک: شانەکانی بەعس لە شهش وڵات دەستیان بە چالاکی
کردۆتەوە،برا لەناو پەرلەمانی ئێراقیش خۆت ئاسایی چالاکن،مەگەر لەبیرت
نەماوە ناوت لە لیستی ئەنفالچییەکانە؟،ئافەریم پارتی بۆ خۆت و
پەرلەمانتارت.
● ڕۆژانە کاک سەلام عەبدوڵا وێنەی قوڕ
بەسەرەکانی خانەقین بڵاو دەکاتەوە،بە ژیانی ئەوان بێت خانەقین
مۆزەمبیقە،بە فیرعەوناوەکەی گردەکەی کاکە عیماد ئەحمەدیش بێت
جنێفە،کاکم لە سەیداوە فتار لەگەڵ هەژاران دەکات،لە خانەقینیش
فیرعەوناوە ئاوا دەکات.
● تاڵەبانی واز لە دژایەتی مالکی
دەهێنێت: لە ترسی دێوەزمەی گۆڕانە،دەنا تا خوا سەری بدات پێیەکی لە
گوڵمەزا دەبێت.
● پەیامنێر: قەزافی بە نهێنی بە دوای
پۆستا بۆ کوڕەکەی دەگەڕێت،باش نییە ئەو بە نهێنی دەگەڕێت خۆتان بە
ئاشکرا هەموو پۆستەکانتان بەسەر بنەماڵەکان تاپۆ کرد،بەرپرسیارێتی
سیادی لە ناو پارتی بە تەسکیەی جەمەدانییە.
● هەوڵی چڕ هەیە لێپرسینەوە لە ئاشتی
هەورامی بکرێت: لێپرسینەوەی چی برا،داوجۆنزیش بکڕێت نەک دی ئێن
ئۆ،لاپتۆپی وزارەتی نەوت تەنها لای ئەو دەمێنێت،کوردستان ئەو هەموو
نەوتەی تێدا بێت،کاک نێچیرڤان چۆن دەستبەرداری ئەو وزارەتە دەبێت.
|