مانگی داهاتوو ٦٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێکدا له کێلگه‌ی
(تاوکی)یه‌وه ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه.

نووسین و وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه: دارا ئه‌حمه‌د
په‌ندێکی کوردی
هه‌یه ده‌ڵێ ( ئه‌گه‌ر خوا غه‌زه‌ب له مێروو بگرێ باڵی لێده‌ڕسکێنێ)،
هه‌رچه‌نده ئه‌و په‌نده له هه‌ناوی سیسته‌مێکی کۆنه‌په‌رستانه‌ی
دینیی هه‌ڵقوڵاوه به‌ڵام گوزارشتێکی جوانی له‌خۆگرتووه؛ هه‌روه‌ک
ئه‌وه‌ی که کیژێکی له‌راده‌به‌ر جوان جۆره‌ها کێشه و گرفتی بۆ
دروستده‌کرێ له‌نێو ئه‌و کۆمه‌لگه نێرسالارییه‌ی خۆمان، که‌سێکی
سه‌رڕاست و خۆنه‌ویست هه‌موو ژیانی هه‌ر ده‌رده‌سه‌ریی و نه‌هامه‌تیی
ده‌بێ، شوێنێکی دلگیر و به‌هاریی ده‌بێته پێخوستی رێبواره
خۆپه‌رسته‌کان و وێرانی ده‌که‌ن و … هتد.
ئه‌و خاکه‌ی ئێمه‌ش که به‌رێکه‌وت هێنده به‌پیت و پڕ له نه‌وت و
کانزاکانی تر و ئاو هه‌وای سازگار بووه بۆته غه‌زه‌بێک بۆ
دانیشتوانه‌که‌ی.. له‌وه‌ته‌ی هه‌یه له هه‌موو مێژووی خۆی خۆشی و
ئاسووده‌یی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه و به‌رده‌وام داگیرکه‌ران و
ده‌سه‌ڵاته چه‌وسێنه‌ره‌کانی میلله‌تانی ده‌وروبه‌ر شه‌ڕوشۆڕ و
کاره‌ساتی گه‌وره گه‌وره‌یان له‌سه‌ر دروستکردووه و له هه‌موو
رووێکه‌وه له‌وپه‌ڕی دواکه‌وتنیاندا هێشتۆته‌وه تا گه‌یشت به‌وه‌ی
که به هاوکاریی ووڵاته دیموکراسییه‌کان له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێکدا
ته‌نیا له شارۆچکه‌یه‌کیدا پێنج هه‌زار که‌س به‌یه‌که‌وه به چه‌کی
کیمیایی له‌نێوببه‌ن.
هه‌رچۆنێک بوو له کۆتاییدا له‌پاش ئه‌و هه‌موو به‌ناو شوڕشی
نه‌ته‌واته‌تیی و نیشتمانییه‌ی که سه‌رۆک خێل و لۆژیکی ده‌ربه‌گیی
سه‌رپه‌رشتیان ده‌کرد ئیدی ئاپۆڕه‌ی گه‌ل له ووزه‌یدا نه‌ما و له
راپه‌ڕینێکی سه‌رتاسه‌ریی و له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته بۆ یه‌که‌مین جار
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خاکی کوردستانی باشووری له‌و رژێمه گۆربه‌گۆڕه
پاک کرده‌وه که جگه له‌وه‌ی پلانی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لانی
کوردستانی گرتبووه به‌ر و له هه‌رچی داهاتی نه‌وت و سامانی ئه‌و
ووڵاته هه‌یه بێبه‌شی کردبوون ته‌نیا ئه‌و به‌شه نه‌بێ که به تۆپ
و فڕۆکه چه‌کی کیمیاویی ده‌دا بۆ کۆمه‌لکوژکردنیان.
به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ره‌نجام ئه‌و هێزه کۆنه‌په‌رست و
سوپاسالارانه‌ی خۆمان بارودۆخه‌که‌یان قۆسته‌وه و حکومه‌تێکی
عه‌نتیکه و بێسه‌روبه‌ریان دانا که له قووتووی هیچ عه‌تارێک په‌یدۆز
ناکرێ ، هه‌ژده ساڵه له‌پاش ئه‌و هه‌موو کاره‌سات و ماڵوێرانییه‌ی
به‌سه‌ر خه‌ڵکیاندا هێنا هه‌ر هه‌رێێ گه‌وره گه‌وره به میلله‌ت
ده‌ده‌ن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ساڵه و به به‌راورد به‌و
گشته قوربانیدانه‌ی خه‌ڵک و به‌راورد به‌و هه‌موو پێشکه‌وتن
گوڕانکارییانه‌ی جیهان شتێکی ئه‌تۆیان نه‌کرد که خه‌ڵک تۆزێک لێیان
رازی بێ.. هه‌روه‌ک مه‌سعود بارازانی له‌و رۆژانه له په‌رله‌مان خۆی
دانی پێدا نا و گوتی پێم سه‌یره که له شوێنێک له میدیا باسی ئه‌و
خۆڵبارانه ناکه‌ن که خه‌تای حکومه‌ته! ئه‌و وایده‌زانی ئه‌و
قسه‌یه‌ی زۆر گرنگ و پڕ واتا و پڕ له حیکمه‌ته که‌چی زۆر به خراپیی
به‌سه‌رخۆیدا شکایه‌وه چونکه ئه‌و میدیایه‌ی ئه‌و باسی کرد میدیای
ده‌نگی ئازادی گه‌له و له‌خۆڕانییه جه‌ماوه‌ر ئاوه‌ها هه‌موو شتێکی
خراپ ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی حکومه‌ت، بێگومان میدیای ئازاد هه‌ڵه نییه
ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆڵبارانه‌ش بخاته ئه‌ستۆی حکومه‌ت چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و
هه‌موو سامانه‌ی گه‌ڵ که به‌ناوسه‌رکرده‌کان بۆ خۆیان له‌نێو
بانکه‌کانیان داناوه له کوردستان خه‌رج بکرابا ئه‌وا ئێستا کوردستان
یه‌ک پارچه که‌سک و پڕ له گۆم و ده‌ریاچه و ئاودێرییه‌کی مۆدێرن
ده‌بوو و نه هیشکه‌ساڵیی و نه تۆزباران کاریان لێده‌کرد و ئه‌گه‌ر
هه‌موو خه‌ڵکیش وه‌ک پیاوانی ده‌سه‌ڵات خاوه‌ن کۆشک باڵه‌خانه و
گوزه‌رانێکی باش بوونایه ئه‌وا باکیان به‌و کاره‌ساته سرووشتییانه
نه‌ده‌بوو، هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ی که ئه‌و ئه‌و قسه‌یه‌ی کرد که‌ناڵێکی
یه‌کێتی که وه‌ک که‌ناڵێکی پارت و ده‌سه‌ڵات هه‌ندێک جار له‌ژێر
پاڵه‌په‌ستۆی میدیای ئازاد ناچار ده‌بێ هه‌ندێک گه‌نده‌ڵیی بۆ
له‌خشته‌بردنی میلله‌ت پیشان بدا منداڵێکی ده پازده ساڵیی پیشاندا
که له‌سه‌ر شه‌قام کاری ئه‌وه‌بوو له خۆلبارانه‌که ده‌مامکی
ده‌فرۆشت - ئه‌وه باسی ئه‌وه هه‌ر ناکه‌ین که مندالێک له‌و
ته‌مه‌نه بۆ ئه‌و کاره بکا چونکه ئه‌وه به‌گوێی حکومه‌تدا ناچێ -
به په‌شۆکاوییه‌وه ناڕه‌زایی خۆی له کاره‌که‌ی ده‌رده‌بڕی و پاشان
به دڵ و ده‌رونێکی زۆر پاک و سپی گوتی بۆ ده‌مامک به‌پاره بێ ..
هه‌قه به‌خۆڕایی به‌سه‌ر خه‌لکیدا دابه‌شی بکه‌ن... که‌چی یه‌کسه‌ر
دیمه‌نه‌که‌یان بڕی و نه‌یانهێشت قسه‌که‌ی ته‌واو بکا ، به‌لێ ئه‌وه
حکومه‌ته‌که‌مانه که ته‌نانه‌ت ناتوانێ ده‌مامک بۆ کاتی تۆزباران
ئاماده بکا.. که‌چی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر میدیای ئازاد !!!!
با بێنه‌وه سه‌ر باسه‌که‌ی خۆمان: هه‌ر له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی
کۆنه‌په‌رستانه‌ی ناوخۆوه حکومه‌ت باس له نه‌وت ده‌کا و به‌رده‌وام
ده‌ڵێن ئه‌وه‌نده بیره نه‌وته دۆزراوه و هێنده گرێبه‌ستمان
کردووه و هه‌ر بزانه کوردستان به بن پاره‌ی نه‌وت بکه‌وێ و ببێته
پێشکه‌وتووترین و خۆشگوزه‌رانترین وڵات له ناوچه‌که - ئێمه ناڵێن
به‌ڵێ ده‌رهێننانی نه‌وت و فرۆشتنی هێنده ئاسانه له‌و بارودۆخه‌ی که
ئێوه بۆ کوردستانتان دروستکردووه و ده‌سه‌ڵاتی مێزه‌ربه‌سه‌ر و
شۆڤێنیسته‌کانی عێراقیش هینده به ئاسانیی ملکه‌چ نابن بۆ ئه‌وه‌ی
کوردستان بتوانی وه‌ک مافێکی خۆی نه‌وت بفرۆشێ - به‌ڵام خۆ ئێوه
ئه‌وا چه‌ندین ساڵه هه‌ر پاره‌ی ئه‌و نه‌وته‌یه که به ملیار وه‌ک
به‌شی خه‌ڵکی کوردستان له بودجه‌ی حکومه‌تی به‌غدا وه‌ریده‌گرن و
برابه‌شانه له‌نێوان سه‌رکرده و بنکرده‌کانی خۆتان ده‌یبه‌شنه‌وه
که‌چی تا ئێستاش میلله‌تتان له کاره‌بای به‌رده‌وام و ئاوی پاک و
سوته‌مه‌نیی و ساده‌ترین خزمه‌تگوزارییه‌کانی ژیانێکی ساده بێبه‌ش
کردووه و ته‌نانه‌ت له‌و تۆزبارانه ده‌مامکتان به خۆڕایی بۆ خه‌ڵک
به ره‌وا نه‌بینی ، باشه ئێمه‌ش پێمان چاکه ئه‌گه‌ر حکومه‌تی
هه‌رێم بتوانێ مێزه‌ربه‌سه‌ر و شۆڤێنییه‌کانی به‌غدا ملکه‌چ بکا و
نه‌وت و کانزاکانی خۆی به خۆی وه‌به‌ربهێنێ و ئه‌وکات ده‌ستخۆشیشی
لێده‌که‌ین چونکه هیچ نه‌بێ وه‌ک حکومه‌ته دڕنده‌که‌ی سه‌دام ناتوانن
به‌و شێوه‌یه به چه‌ک و چۆڵی بده‌ن و میلله‌تی پێ قڕ بکه‌ن.. هیچ
نه‌بێ له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی هۆشیاریی ئێستای خه‌ڵک هه‌ندێکی که‌می هه‌ر
بۆ میلله‌ت خه‌رج ده‌که‌ن، به‌ڵام خه‌ڵک هیچ ئومێدێکی به ئێوه
نه‌ماوه که به‌پێی ئه‌و هه‌موو سامانه‌ی له‌به‌ردستتاندایه یان
سبه‌ینێ به‌هۆی فرۆشتنی سامانی نه‌وت - که بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن و
هیواداریشین روو بدا - بتوانن به‌پێی قوربانییه‌کان قه‌ره‌بووی ئه‌و
خه‌ڵکه تاسه‌رئێسک ماندوو و دڵپڕه بکه‌نه‌وه و به‌پێێ ساده‌ترین
مافه‌کانی مرۆڤ که خه‌ڵک له وڵاته به‌ناوپێشکه‌وتووه‌کان هه‌یانه
خه‌ڵکی کوردستان بێبه‌ش نه‌که‌ن و وڵاتی ئێمه‌ش وه‌ک هی ئه‌وان هه‌ندێک
بوژانه‌وه به‌خۆوه ببینێ به‌کورتیی ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵک
پێبه‌پێ بجێته پێش و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان و دامه‌زرانی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیش له هه‌نگاونان نه‌وه‌ستێ و نه‌بێته
خه‌ون.. چونکه ئه‌وه نین و ئه‌وه‌ش نابن
!
فه‌رموون ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قی وه‌رگێردراوی
ووتارێکی (بی بی سی)یه که ده‌رباره‌ی ده‌رهێنان و به‌ستنی گرێبه‌ست و
فرۆشتنی نه‌وتی کوردستانه له‌لایه‌ن حکومه‌تی کوردستان و کێشه‌کانی
له‌ته‌ک حکومه‌تی به‌غدا:
کوردستانی عێراق له'' مانگی داهاتوو '' ده‌ست به ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی
نه‌وت ده‌کا.
حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستانی عێراق رایگه‌یاند مانگی داهاتوو ده‌ست ده‌کا به
ناردنی نه‌وت.
به‌ڵام
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیی گومانی له‌و پلانه هه‌یه و ئه‌وه‌شی ره‌ت
کرده‌وه که رێگای به حکومه‌تی کوردستان دابێ بۆڕییه نه‌وتییه‌کانی
نیشتیمانیی به‌کاربێنێ.
وه‌زیری سامانه
سروشتییه‌کانی حکومه‌تی کوردستان - ئاشتی هه‌ورامی - راگه‌یاندراوێکی
ده‌رکردووه که تێدا هاتووه ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی خاو له‌کێلگه‌ی(تاوکی) له یه‌کی مانگی داهاتوو به
بڕی
٦٠
هه‌زار به‌رمیل له رۆژێکدا وه‌ک قۆناغی یه‌که‌م ده‌ست‌پێده‌کا.
هه‌روا
قسه‌که‌رێک به ناوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق - عاسم جیهاد - لای
خۆیه‌وه گوتی وه‌زاره‌ت رێگا نادا نه‌وت له کێلگه‌کانی ناوچه‌ی
کوردستان بنێردرێته ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌شی ره‌تکرده‌وه که
رێکه‌وتننامه‌یه‌ک هه‌بێ رێگا بدا نه‌وتی کوردی له رێگای بۆڕییه‌کانی
هێڵی نیشتمانیی بنێردرێته ده‌ره‌وه.
حکومه‌تی
کوردستان روونیکرده‌وه به گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه نه‌وت
ده‌نێرێته ده‌ره‌وه که له ده‌ستووری فیدرالیی عێراقییدا هاتووه.
حکومه‌ت له
به‌غدا ده‌ڵێ کورده‌کان مافی ئه‌وه‌یان نییه به‌بێ ره‌زامه‌ندیی
ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی گرێبه‌ستان واژۆ بکه‌ن یان مۆر بکه‌ن، به‌ڵام
کورده‌کان ئه‌وه ره‌ت ده‌که‌نه‌وه.
وا
لێکده‌درێته‌وه ئه‌و ململانێیه‌ی نێوان هه‌ردوولاش یه‌کێک بێ له‌و
هۆیانه‌ی که په‌رله‌مانی عێراقیی ره‌زامه‌ندیی خۆی له‌سه‌ر یاسای
سامانی نه‌وتیی عیراقیی ره‌ت بکاته‌وه.
ئه‌و یاسا
پێشنیارکراوه چونیێتیی دابه‌شکردنی داهاتی نه‌وت و گازی عێراقیی
له‌خۆده‌گرێ.
حکومه‌تی
کوردستان پێش زیاتر له ساڵێک کۆمه‌ڵێک گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ کۆمپانیا
جیهانییه‌کانی نه‌وت و گاز واژۆکردووه . هه‌روا گرێبه‌سته
کۆنه‌کانیشی هه‌موار کردووه.
ئامانجی ئه‌و
گرێبه‌ستانه‌ش بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت بووه له
کێلگه‌کانی هه‌رێم له چه‌ند هه‌زار به‌رمیلێکه‌وه بۆ ملیۆنێك به‌رمیل
له رۆژێکدا بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ.
کۆمپانیای
''رلاینس''ی هیندیی و کۆمپانیای ''ئێم ئۆ ئێف''ی ئوسترالیی و کۆمپانیای
''ئێم ئۆ ئێڵ''ی هه‌نگاریی له‌و کۆمپانیانه‌ن که گرێبه‌ستی نوێیان
واژۆ کردووه.
هه‌ر
کۆمپانیایه‌ک که به‌دوای نه‌وتدا ده‌گه‌رێ
١٥٪ ی
قازانج بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر کێلگه‌یه‌کی نه‌وت وه‌ده‌ستده‌هێنێ.
____________________________________
(BBC - bbcarabic.com)
سه‌رچاوه:
شه‌ممه
-
٩\٥\٢٠٠٩
http://news.bbc.co.uk/hi/arabic/business/newsid_8041000/8041788.stm
|