٢٣\١٠\٢٠١١
مانگرتنی
٣٢ ههزار کرێکاری بەشی مێتاڵ و
تەکنۆلۆژیی فینلەند دەستیپێکرد.

سۆران زەکی
دوای بەئاکام نەگەیشتنی گفتوگۆی گرێبەستی گشتیی لە نێوان یەکیەتی
خاوەنکاران و یەکیەتی کرێکارانی میتاڵ کە بە بەشداریی ڕاوێژکاری
تایبەتیی دەوڵەت بەڕێوەچوو، یەکیەتی کرێکارانی مێتاڵ و یەکیەتی
کرێکاران و کارمەندانی "پڕۆ" مانگرتنێکی هاوبەشیان ڕاگەیاند، کە ٤٤
کۆمپانی بەشی مێتاڵ و تەکنۆلۆژی ئەم وڵاتە دەگرێتەوە. مانگرتنەکە
کاتژمێر ٦ ی سەر لەبەیانی ٢١ی نۆڤهمبهر دەستی پێکرد. هۆکاری سەرەکی
ئەم مانگرتنە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە:
• یەکیەتی خاوەنکاران ئامادە نییە ئاستی
موچەی کرێکاران بە ڕێژەیەکی گونجاو زیاد بکات.
• یەکیەتی خاوەنکاران هەوڵ دەدات
ئاسانکاریی زیاتر بکات بۆ لەسەرکار دەرکردنی کرێکاران.
• یەکیەتی خاوەنکاران ئامادە نییە
داخوازی سێ ڕۆژ خوێندن لە کاتی کاردا بۆ کرێکاران بسەلمێنێت، ئەگەر چی
نوێنەری دەوڵەت بەڵێنی ئەوەشی داوە کە لە بری دابینکردنی مافی سێ ڕۆژ
خوێندن، ڕێژەی باجی خاوەنکاران کەمکاتەوە.
• یەکیەتی خاوەنکاران هەوڵی ئەوەیە کە
گرێبەستی گشتیی نەمێنێ و ئەم گرێبەستە لە ئاستی ناوچەیی و تەنانەت لە
ئاستی کرێکار و خاوەنکاردا جێبەجێ بکرێت.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکیەتیە کرێکارییە کان ڕایانگەیاند کە ئەگەر بە
داخوازیەکانیان نەگەن، لە ٧ی نۆڤهمبهرەوە قۆناغی دووەمی مانگرتنەکە
دەستپێدەکات و کرێکارانی ٤٤ کۆمپانی تریش بە مانگرتووانەوە پەیوەست
دەبن.
شایانی باسە کە ئەمڕۆ یەکیەتی کرێکاران و کارمەندانی بەشی تایبەتی "ئێرتۆ"
ش پشتگیریی خۆی لەم مانگرتنە دەربڕی و ڕایگەیاند کە هیچ ئەندامێکی ئەو
یەکیەتیە کە کاری بەکرێ دەکات، ناتووانێت وەک کرێگرتەی سەردەمی مانگرتن
لەو کۆمپانیانە کاربکات کە کرێکارانی لە حاڵی مانگرتندان.
سەرکەوتن بۆ کرێکارانی مانگرتوو.
______________________________
زانیاریی زیاتر لە ساتی یەکیەتی کریکارانی
مێتاڵ:
http://www.metalliliitto.fi/web/fi/etusivu
٢٢\١٠\٢٠١١
ماڵپهڕی سۆران
زهکی
|