٢٦\٩\٢٠١٢
مانگرتنی
گشتیی لە هیندوستان
لە نارەزایەتی دژ
بە پلانی چاکسازیی لە سێکتەری بازرگانی.
وەرگێڕانی: سالار حەمەسەعید
حیزبەکانی
ئۆپۆزیسۆن و سەندیکا کرێکاریەکانی هیندوستان رۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو
(٢٠ی ئەیلوول) دەستیان دایە مانگرتنی گشتی لە ناڕەزایەتی بە پلانی
حکومەت بە کردنەوەی سێکتەری بازرگانی تاک فرۆشی (مفرد)
لە بەرامبەر زنجیرەیەک سوپەرمارکێتی
گەورەی جیهانی و هەندێ ریفۆرمی (چاکسازی) تر
لەوسێکتەرەدا. راپۆرتەکان ئاماژەدەکەن کە کرێکارانی نارازی ڕێگریان
کردوە لە شەمەندەفەرەکانی ڕێگەی ئاسنینی ویلایەتی (ئۆتار برادیش)
و (بیهار). ڕووکان کە یەکێکە لە هاوپەیمانە سەرەکیەکانی حکومەت
ئیئتلافی کە حوکمی ووڵات دەکات دەستی لە حکومەت کێشاوەتەوە لە
ناڕەزایەتی بەم پلانە.
چاودێرەکان دەڵێن ە ئێستادا زۆرینەی ئیئتلاف لە پەرلەمان لە مەترسی
دانیە . حیزبی ئۆپۆزیسیۆنی سەرەکی (بەهاراتیا جاناتا) داوای مانگرتنی
گشتی ڕۆژی پێنج شەممەی کردوە و هاوپەیمانەکانی و حیزبە شیوعیەکان
هاتوون بەدەنگی داواکەیەوە و هەربۆیە دەستیانکردوە بە داخستنی
قوتابخانەکان و سەنتەرەکانی کەسب وکار و هۆکانی گواستنەوە لە چەند
شارێکدا.
ئیستگەکانی تەلەفیزیۆن ناڕەزایەتیەکانی شارەکانی بانتا، ئەلائاباد،
فراناسای باکووری هیندوستان بڵاوکردۆتەوە. ڕاپۆرتەکان هەروەها
ڕادەگەیەنن کە زۆربەی کەسب و کارەکانی شاری کەلکەتتەی ڕۆژهەڵات داخراوە
و هۆکانی هاتووچۆ دووچاری بشێوی بووە بەڵام ویلایەتی کارناتای باشوور
کە حیزبی (بەهاراتیا جاناتا) حوکمی دەکات، لە هاتنەدەنگیان بە داوای
مانگرتنەکەوە داخراوە و ڕێگەوبانەکان چۆڵ بووە و قوتابخانە و ئوتێل و
دامەزراوە بازرگانیەکان داخراون.
لا بانگالۆری پایتەختی ویلایەتیش تەواوی کۆمپانیاکان داخراون و ئەوی
شایەنی باسە سەدان کۆمپانیای تەکنیکی وەک (ئەی بی ئێم) و مایکرۆسۆفت
لەنێویاندا هەیە. قسەکەرێکی بی بی سی هۆکاری داخستنی ئەم کۆمپانیا و
شەریکانە دەگەڕێنێتەوە بۆ فاکتۆری ترس و دەڵێ "داوامان لە کرێکارەکان
کرد کە لە ماڵەوە بمێننەوە و شەممە کاردەکەین لە جیاتی ئەمڕۆ". یەکیەتی
سەندیکاکانی هێندوستان ڕایگەیاند کە چاوەڕوانی ٥٠ ملیۆن کەس دەکەین لەم
ناڕەزایەتیانەدا بەشداریبکات وە پلانی خۆپیشاندانی گەورە لە نیودەلهی و
هەندێ شاری تری هیندوستان دا کراوە. پەیامنێری بی بی سی لە دەلهی دەڵێ:
گەورەیی و ئەندازەی نارەزایەتیەکان پیشانیدەدات ئایا حکومەت دەتوانی
ئەم پلانە جێبەجێ بکات بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە .حکومەت رایگەیاندوەکە
دیزڵ بە ڕێژەی ١٤٪ زیاددەکات و
سوپرمارکێتە گەورەی جیهانی وەک (ووڵمارت و تێسکۆ) بە پیشنیاری حکومەت
دەتونن لە ٥١٪ سەهمەکانی بازرگانی
تاکفرۆشی بکڕنەوە.
_______________________________________
سەرچاوە:
http://www.bbc.co.uk/arabic/business/2012/09/120920_india_strike_supermarket_reform.shtml
ئەیلولی
٢٠١٢
|