په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\١\٢٠١٠

مانگرتنی پەنابەران دەستیپێکرد.

ده‌شتی جه‌مال

 

زیندانی برۆک هاوس له‌ به‌ریتانیا.

ده‌بێ په‌نابه‌ران گوناهیان چی بێ ژیانیان له‌و زیندانه ‌ببه‌نه‌سه‌ر!؟

ده‌بێ سامانی خه‌ڵکیان دزی بێ یان کاری تیرۆریان ئه‌نجام دابێ!؟

 

ناسر لەگرتووخانەی برۆک هاوسەوە بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" لەدۆینێەوە مانگرتنمان دەستپێکردەوە تا ئێستا 123 پەنابەر بە مانگرتنەکەمانەوە پەیوەستبوون".


ناسر ئەوەشی ووت "ئێمە زیاتر لە 35 پەنابەری عێراقیین وە ئەوانی تر پەنابەری ئەفغانی و ئێرانی و سوماڵی و جەزائیرو جامایکایوو و ووڵاتانی ترن".


ناسر ووتی "من نزیک بە 10 ساڵە لەبەریتانیا ژیاندەکەم خێزان و منداڵم هەیە، و خەڵکی ناسریەم ،دوای ئەوەی دیپۆرتی بەغداکراینەوە بە هەوڵێکی بێ ووچان گەِرێنراینەوە و تا ئێستا منیان لەم گرتووخانەیەدا ڕاگرتووە بێ لێپرسینەوە".


ناسر سەبارەت بەداواکاریەکانیان ووتی"داوادەکەین ئازادمان بکەن و سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران ڕابگرن ".


لە ڕاگەیاندنێکی فیدراسیۆندا دژ بەدیپۆرتی پەنابەرانی عێراقی هاتووە"داوا لە حکومەتی بەریتانیا دەکرێت کە دیپۆرتی پەنابەرانی عێراقی ڕابوەستێت".


شایەنی باسە ئەو ڕاگەیاندنە تا ئێستا 23 رێکخراوی پەنابەری و ئینسانی و 4 ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا ئیمزایان لێداوە دژ بە ناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی.


بۆ زانیاری زیاتر سەردانی سایتی فیدراسیۆن بکەن:
www.federationifir.com

International Federation of Iraqi Refugees-IFIR

www.csdiraq.com
Tele:07856032991
Fax:08712664391