په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\١١\٢٠١٢

مانیفێستی هیومانیزمی نەرویجیی ٢٠٠٦!

                                                                                                                                               

ریچارد نوردمان                                                                                                 وەرگێڕانی لە نەرویجییەوە: نەهرۆ


هیومانیزم بریتی یە لە فەلسەفەی ژیان کە مرۆڤ لە سەنتراڵ دائەنێ و دووپاتی کەسایەتی و بەهاکانی مرۆڤ دەکاتەوە وەک سەربەخۆبوون و حەسانەو ئەرزشی خودی.


لە نەرویج ئەوە فەلسەفەی ژیانەو بە هیومانیزم ناسراوە، هیومانیزم تێگەیشتنی واقعبینانەیە سەبارەت بە ئەخلاق و روانینی مرۆڤ کە پشت دەبەستی بە هەست و ئەزموون، عەقلانیەت و بیرکردنەوەی رەخنەگرانەو یەکدڵی و بەزەیی، سەنتراڵی هیومانیزم ئەوەیە مرۆڤ دەبێ هەمیشە وەک ئامانجی خۆدی خۆی مامەڵەی لەگەڵ دا بکرێ.


هیومانیزم وەک تێروانینی مرۆڤ لەبەیاننامەی مافی مرۆڤ وەک دەستەواژە هاتۆتە کایەوە " تێکرای مرۆڤەکان بەئازادی لە دایکبوون، وەک یەک بەهاو مافیان هەیە، هەروەها هەست و ویژدانیان هەیە و دەبێ بەروحێکی برایانە مامەڵە لەگەڵ یەکدا بکەن".


هیومانیزم لەهەمان ترادیشیونی ئازادی بیرکردنەوە سەرچاوەی وەرگرتووە کە بوو هوی هاتنە کایەی زانستی مۆدیرن، ترادیشیونێک کە ئیلهامی وەرگرتووە لە زۆربەی بیرمەندان و هونەرمەندانی جیهان، ئەوانەی کە هاندەری گرنگ بوون بۆ دیمۆکراسی و مافەکانی مرۆڤ.


هیومانیزم نووسراوێک نییە بۆ هەمیشە بە کەڵک بێت هەروەها خۆی بە هەقیقەتێک نازانی کە لە سەرەوەی رەخنە بێت، بەهاکانی بابەتگەلێکن بەردەوام رەنگدانەوەی رەخنەی لەسەرە.
هیومانیزم وا دەروانی کە بەها مۆراڵیەکان پابەندن بە سروشتی مرۆڤ و ئەزمونەکانیەوە کە تێگەیشتن و رەچاو کردنی هەیە بۆ کەسانی دی وەک بنەمایەک.


ئێمە توانایەکی سروشتیمان هەیە لە حاڵەتی خەڵکانی تر بژین، ئەم دەستەواژەیەش لە رێگای ویژدانەوە گوزارشتی لێدەکرێ کە وامان لێدەکا کائناتی بە مۆراڵ بین.


خۆمان بەلیپرسراو دەزانین بەرانبەر بە رەفتارو هەڵبژاردنمان، لە نێوان یەکتر، هەروەها بەرانبەر بە نەوەی ئایندە.


ئێمە دەبێ پێکەوە لەگەڵ خەڵکانی دی ئیش بکەین بۆ خاڵە هاوبەشە باشەکان، شان بدەینە بەر بەرپرسیاریەتی بۆ بەتەنگەوەهاتنی سروشت و ژینگە.


تاک پیویستی بە پارێزگاری هەیە، بۆیە پیویستمان بە نۆرم و یاسایە کە ئینسانەکان بەو پێیە لە نیوان خۆیان رەفتار بکەن، ئەم نۆرم و یاسایانە لە رێزو تێروانینەوە سەرچاوەی وەرگرتووە.


بوون، ماناو پێناسەی پێشوەختی بۆ دانەنراوە، ئێمە ئازادین لە خۆڵقاندنی ماناو دوزینەوەی ئامانج بۆ ژیانمان.


کۆمەڵگا لێپرسراوە سەبارەت بەهەق دادان بە تاکەکان بۆ ئەوەی بتوانن بەشێوەیەکی راست بژین، ژیانێکی پربایەخ و مانادار پشت بەستوو بە تێروانینی خۆیان.


کۆمەڵگا لە رێگای تەقس و سروتەوە رووداوە گرنگەکان پر دەکاتەوە لە ژیانی تاکەکان دا، لە پراکتیزەکردنی هیومانیزم دا تەقسەکان بەشێکی گرنگن بۆ زۆربە.


هیومانیزم ئەشێ ئیلهام لە سروشت و کەلتوری جۆراوجۆری ئینسانی وەرگرێ کە خوڵقاوەو دەخوڵقی.


هیومانیزم دان بەو هونەرانەدا دەنێ کە وەک مانایەکە بۆ پێشکەوتنی کەسایەتی و رەزامەندی و پاراستنی تواناکان بە مەبەستی گۆرینی ژیانمان.


هیومانیزم ئاماژەی بۆ بەهاکان کردووە لە روانگەی سەرنج دان و پرسیارکردنەوە، دڵنیایی مەعریفی دەشێ لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێ وەک پروسەیەکی بەردەوام لەژێر چاودێری و هەڵسەنگاندن و وردبینی بێ.


زانستە تیئوریەکان و ئەنجامەکانیان راستییەک نیین بۆ هەمیشە بە کەڵک بن، دەبێ بخرێنە ژێر پشکنینی وردو هەڵسەنگاندنەوە.


لێکۆڵینەوەی ئازاد، تێگەیشتنێکی بناغەیی بۆ دوزینەوەی چارەسەر بۆ گرفتەکان و ئەو رووبەرووبوونەوانەی دووچاری مرۆڤایەتی دەبن.


تەکنۆلۆژیاو زانست سامانن بۆ دروست کردنی ژیانی باشتر، بەڵام دەبێ بە وریاییەوە بەکار بهێنرێ، زانست میتۆدەکانمان پێدەبەخشێ، ئێمە هەموومان بەرپرسیارین لە بەرانبەر بەردەوامبوونی ئامانجەکانمان.


هیومانیزم بەشێوەیەکی بناغەیی دەروانێتە دیموکراسی و مافەکانی تاک، عەقلانیەتیش هۆی پەیدابوونی بەهاکانە.


ئێمە خۆمان دوور ئەگرین لە توتالیتاری ئاینی و ئایدولۆژی سیاسی و خۆئامادەکردن بۆ کارێکی پێش وەخت.


هیومانیزم ئەدائێک نیە دەربارەی خوداکان یان دەسەڵاتەکانی تری سەرەوەی سروشت بەڵام دووپاتی ئەرزش و بەهاکان دەکاتەوەو رێز لە هەڵبژادنی ئینسانەکان دەگرێ دەربارەی فەلسەفەی ژیانیان و سینگ فراوانی یی هەیە لەبەرانبەر ناوەرۆکی فەلسەفەی ژیانیان، هیومانیزم هەوڵ ئەدا بۆ رەخسانی ئازادی تێروانینی ژیان کە ئەمەش ئازاد بوون لە دەستی ئاین دەگرێتەوە.
____________________________________________
سەرچاوە: لە پەرتووکی هیومانیزم وەرگیراوە، لە نووسینی ریچارد نوردمان.

 

نەرویج
ماڵپەڕی نەهرۆ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک