٢٠\٦\٢٠١١
مانیفێستی
پەناگرتووانی ئیسپانی لەبەردەم سەفارەتی
ئیسپانیا لە لەندەن
بۆ پشتیوانیی
لە بزووتنەوەی "دیموکراسی
راستەقینە هەرئێستا"!

وەرگێرانی: ئاراس رەشید
گروپێکی خەڵکی ئیسپانیاین کە لەبەردەم
سەفارەتی ئیسپانیا لە لەندەن کۆبووینەتەوە.
به‌یاننامه(
مانیفێست).
ئێمه خه‌ڵکی ئاسایین. ئێمه وه‌ک ئێوه‌ین،
خه‌ڵکانێکین هه‌موو به‌یانیه‌ک له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستین بۆ خوێندن، کار
یاخود به‌دوای کاردا ده‌گه‌ڕێین.خه‌ڵکانێکین خاوه‌ن خێزان و هاوڕێین.
خه‌ڵکانێکین رۆژانه هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین بۆ دابینکردنی دواڕۆژێکی
باشتر بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رمان. هه‌ندێک له ئێمه خۆمان به پێشکه‌وتوخواز
ده‌زانین‌و هه‌ندێکی دیکە‌مان پارێزکار( کۆنسێرڤەتیڤ). هه‌ندێکمان
ئیماندارین و هه‌ندێکی دیکه‌شمان ئاتەئیست. هه‌ندێکمان ئایدیۆ‌لۆجی
ڕۆشنمان هه‌یه، هه‌ندێکی دیکه سیاسین، به‌ڵام ئێمه هه‌موومان ناڕازی‌و
توڕه‌ین به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخە سیاسی‌و ئابووری و گوزه‌رانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی
که له ده‌وروبه‌رماندا ده‌گوزه‌رێت له : گه‌نده‌ڵی سیاسه‌تمه‌داران،
خاوه‌نکاران و خاوه‌ن بانکه‌کان ،ئێمه‌یان بێ هوده و بێ هیوا هێشتۆته‌وه،
بێئه‌وه‌ی ده‌نگمان هه‌بێت.
ئه‌م هه‌لومه‌رجه بوەتە شتێکی ئاسایی: ئازاری ڕۆژانه‌و بێ هیوابوون.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه هێزمان یه‌کخه‌ین ،ده‌توانین ئه‌م هه‌لومه‌رجه
بگۆڕین و ئێستا کاتیه‌تی بۆ گۆڕان، کاتیه‌تی بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی
باشتر به‌یه‌که‌وه. بۆیه، لێبڕاوانه ده‌بێ پێداگری له‌سه‌ر ئەمانە
بکەین:
• ئه‌وله‌ویاتی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتوو ده‌بێ بریتی بێ له یه‌کسانی،
پێشکه‌وتن، هاوپشتی، ئازادی، سەقامگیری، ڕۆشنبیری، ئاوه‌دانکردنه‌وه،
خۆشگوزه‌رانی و ئاسوده‌یی خه‌ڵک.
• ئه‌مانه ڕاستیه‌کن که نابێ ده‌ستیان لێ بدرێت و ده‌بێ کۆمه‌ڵگا
پابه‌ندبێ پێ یانه‌وه: مافی خانوبەرەو نیشته‌جێبوون، کار، ڕۆشنبیری،
ته‌ندروستی، خوێندن، به‌شداریکردن له سیاسه‌ت و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی
ئاستی ڕۆشنبیری ئازادانەی تاکه‌که‌س و به‌هره‌مه‌ندبوون له ژیانێکی ته‌ندروست
و به‌ختیار.
• هه‌لومه‌رجی ئێستای وڵات و حکومه‌ته‌که‌ی و سیسته‌مه ئابووریه‌که‌ی
ئه‌م مافانه ناخاته به‌رچاو. به‌زۆر ڕێگه به‌ربه‌ستی بۆپێشکه‌وتنی
مرۆڤایه‌تی دروستکردوه.
• دیموکراسیه‌ت بۆ خه‌ڵکه‌و موڵکی خەڵکە( دیمۆس=خه‌ڵک،کراتوس= حوکم)
به‌مانای حکومه‌ت پێکهاتوه له هه‌ریه‌کێک له ئێمه. سه‌رەڕای ئه‌وه
له ئیسپانیا، زۆربه‌ی چینی سیاسه‌تمه‌داران گوێ له قسه‌ی ئێمه ناگرن.
له سه‌ر سیاسه‌تمه‌داران پێویست ده‌کات که ده‌نگی ئێمه بگه‌یه‌نن به
ده‌زگاکان‌و ئاسانکاری بکرێ بۆ به‌شداریکردنی هاووڵاتیان له سیاسه‌تدا
له ڕێگه‌ی که‌ناڵه ڕاسته‌وخۆکانەوە که ده‌بێته هۆی گه‌یاندنی
سودێکی گه‌وره‌تر به‌به‌شێکی فراوانتری کۆمه‌ڵگا، نه‌وه‌ک ببێته هۆی
ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی زیاتریان له‌سه‌رحسابی ئێمه‌و قه‌تیس بمێنێته‌وه بۆ
هێزه ئابووریه گه‌وره دیکتاتۆره‌کان له‌ڕێگه‌ی سیستەمی دووحیزبی کە
لەلایەن دوو پارتی (PSOE وە PP)* ه‌وه سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرێ.
• هەڵپەی ده‌سه‌ڵات و هێشتنه‌وه‌ی له‌ده‌ست چەند کەسێکدا نایه‌کسانی‌و
سته‌م و دڵەڕاوکێ ی دروست کردوه، که توندوتیژی لێ ده‌که‌وێته‌وەو
ئێمه رەتی دەکەینەوە. مۆدێلێکی ئابووری کۆن‌و نائاسایی کە بەشێوەیەکی
بەردەوام سوتەمەنی ئەو ئامێرە کۆمەڵایەتیە دابین دەکات کە بەسوتانی خۆی
که‌مینه‌یەک ده‌وڵه‌مه‌ند دەکات‌و باقی خەڵکیش بەرەو هەژاری تا ئاستی
داڕمان پاڵ پێوە دەنێت.
• ئاوات‌و مه‌به‌ست له نیزامی ئێستا که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه‌یه، نه‌وه‌ک
پێشکه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵگا. به‌فیڕۆبردنی سه‌رچاوه‌کان،
تێکدانی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌و دروستکردنی بێکاری‌و بەکاربەرانێکی نابه‌ختیار.
• هاووڵاتیان وه‌کو( گێڕی) ده‌زگایه‌ک سەیردەکرێن کە بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی
که‌مینه‌یه‌ک که گوێناده‌ن به‌پێویستیه‌کانی ئێمه دروستکراون. ئێمه
مرۆڤە بێ پێناسەکانین، به‌ڵام به‌بێ ئێمه هیچ شتێک نیە، چونکه ئێمه
دنیا ده‌چه‌رخێنین.
• ئەگەر ئێمە وەکو کۆمه‌ڵگا ،چارەنوسمان نەدەینە دەست ئابووری ڕووت(
مجرد) که هیچ سوودی بۆ زوربه‌ی خه‌ڵک نیە، ئێمه ده‌توانین ئه‌و
ئازار‌و نارەحەتیانە کۆتایی پێ بێنین کە گیرۆده‌ی بووین.
• ئێمه پێویستمان به‌شۆڕشێکی ئه‌خلاقی هه‌یه.له جیاتی ئەوەی پاره
له‌سه‌روی ئینسانه‌کانەوە دابنێین، ده‌بێ پاره بگێڕینەوە بۆ خزمه‌تکردنی
ئینسان. ئێمه ئینسانین نەک کاڵا. من ئه‌و کاڵایه نیم که بکڕدرێم، کێ
بمکڕێت‌و لە کێ بکڕدرێم!؟
له‌به‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ،من تووڕه‌م.
پێموایە ده‌توانم بیگۆڕم.
پێموایە ده‌توانم نەخشم هەبێ.
ده‌زانم پێکەوە دەتوانین. پێموایە دەتوانم رۆڵم
هەبێ.
دەزانم پێکەوە دەتوانین.
_________________________________________
سه‌رچاوه:
http://www.tumblr.com/tagged/real+democracy+now+for+spain+manifesto
ماڵپه‌ڕی ئاراس ره‌شید
|