٢١\٧\٢٠١٠
(ماره‌ڕه‌ش)ی
دوێنێ و شوێنبزرکراوه‌کانی ئه‌مڕۆ.

سه‌عید عارف باپیر
له کۆتایی شه‌سته‌کان و سه‌ره‌تای حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا ،
جگه له سینه‌ما و ڕادیۆ ، ته‌له‌فزیۆنیش تاک و ته‌را له ماڵێکی
ده‌وڵه‌مه‌ندی گه‌ڕه‌کدا په‌یدابوو بوو ، هێشتا زۆری مابوو جێگه‌ی
سینه‌ما له ژیانی شاردا پڕ بکاته‌وه ، جگه له وانه و قسه‌و باسی
ناوخۆ له کۆڕهسهرهتاییهکان دا ، شتێکی وه‌ها نه‌بوو پێوه‌ی
سه‌رقاڵ بین ، بۆیه له شه‌وانی هاوین له بن ڕوناکی گڵۆپی
دارتهلێکیگهرهکدا ، مێردمنداڵ و تازه‌پێگه‌یشتوه‌کان ،
کۆده‌بوینه‌وه به گێڕانه‌وه‌ی باس وچێرۆکهکانی که له‌گه‌وره‌کانی
خۆمان بیست بوو ، کاته دره‌نگه‌کانی شه‌ومان پێ به‌سه‌رده‌برد ، که
زوربه‌ی ده‌رباره‌ی جۆرێکی ئازایه‌تی و قاره‌مانێتی بوون . له‌وانه
باس و خواس و چیرۆکی کوڕی ده‌مانچه له باخه‌ڵ و شه‌قاوه
وکارکوشتهکانی شار بوون .
سه‌رده‌مێک بووشۆڕشی ئه‌یلول جێکه‌وته‌یه‌کی له کۆمه‌ڵگادا پێک
هێنابوو ،خه‌ریکی چنینه‌وه‌ی هه‌ندێک له ده‌ست که‌وته‌کانی خۆی بوو .
ئه‌وانه ، هه‌موو کوڕهههڵکهوتووهکانی شۆڕش بوون . هه‌رچه‌نده
زوربه یان بهپاشناوی دایکیانه‌وه ، یان به پاشناوێکی تره‌وه ناو
بانگیان ده‌رکرد بوو ، که‌سی ڕاسته‌قینه‌ی شاره‌که‌بوون ، وه‌لێ
به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌فسانه‌یی ، له دره‌نگانی ئه‌و شه‌وانه‌دا کار‌و
سه‌ربورده‌ی ئه‌وانه‌مان ده‌گێڕایه‌وه و به‌راورد مان ده‌کردن ، به
کوڕی ئازای فیلمه سینه‌ماییه‌کانی ڕۆژ و ده‌بوونه درێژکراوه‌ی
یه‌کتری . له ناخی خۆمان دا خۆزگه‌مان به ئازایه‌تی و جهربهزهکاری
ئه‌وان ده‌برد .
(ماره‌ڕه‌ش) گێڕانه‌وه‌یه‌کی ئه‌و کاته بوو ، ناوی ئه‌و دێیه‌ی
شارباژێڕ نه‌بوو که‌له بناری زنجیره چیای( قه یوان)دایه ، به‌ڵکو
نازناوی که‌سایه‌تیه‌کی تایبه‌ت بوو ، له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلول دا
، باسی لێ هاتویی و زرنگیه‌که‌ی ده‌کرا ، له کاری کوشتن و شوین
بزرکردنی زیندانی و تاوانبارانی شۆڕش دا . تاوانباره‌کان ، ئه‌و دیل و
گیراوانهبوون ، که ده‌زگای دادپرسی شۆڕش پاش بڕیاری خۆی ، دهیسپاردن
به‌م پێشمه‌رگه تایبه‌تیه ، بۆ ئه‌وه‌ی بیانبات بۆ زیندانێک ، له
شوێنێکی دوور تر .
ئه‌وه ده‌سپێکی نمایشێکی مه‌رگبار بوو ،فه‌سڵه‌کانی تری شانۆنامه‌که
تراژیدی بوون ، به کوشتن و شوێنبزرکردنی قوربانیه‌که کۆتایی ده‌هات .
وه‌کو نمایشنامه‌یه‌کی سونه‌تی ، کاره‌کته‌ره‌کانی چه‌سپاو بوون ،
ته‌نها که‌سایه‌تی قوربانی تیا ده‌گۆڕا .
به‌و جۆره‌بوو :
پاش وه‌رگرتنی زیندانیه‌که ، له به‌رپرسه تایبه‌تیه‌که‌ی خۆ ،
پێکه‌وه ده‌که‌وتنه ڕێ به‌ره‌و زیندانه دووره‌که .
به تاقه زه‌لامی ده‌گه‌یشته شوێنی دیاری کراو . کاتێک ده‌چوه
به‌رده‌می به‌رپرسی زیندانه‌که و پرسی به‌ندیه‌که‌ی ، لێ ده‌کرد .
له‌پرس و ڕۆسی نێوانیان دا ، چیرۆکێکی سازکراوی بۆ ده‌گێرایه‌وه ، که
چۆن له ڕێگا ڕه‌شمارێکی گه‌وره و عه‌جایب به زیندانیهکهوهی
داوه‌وه له‌جێدا مردووه ، ئه‌میش له به‌ر ته‌نیا باڵی له‌و شوێنه‌دا
به‌جێی هێشتووه .
ئیتر ووردیانهکه ، به پێکه‌نێکی زه‌رده‌وه پێشوازی له‌م
پهیکبهره سه‌مه‌ره دیوه ده‌کرد ، به‌بێ لیکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زیاتر ،
مه‌سره‌فی ڕیگای بهزیادهیهکهوه بۆ دهبژێررایهوه ، چونکه له‌و
ده‌زگایه‌دا ، ئه‌و که‌سه خۆی په‌ڕله‌ی نهێنی مه‌رگی زیندانیهکهبوو
.
لێره‌وه نازناوی(ماره‌ڕه‌ش )جێگه‌ی ناوی ڕاسته‌قینه ی گرتۆته‌وه ،
وه‌کو ئامرازێکی مه‌رگ بووه به ناسنامه‌ی پهیکبهره تایبه‌تیه‌که
.
ئیتر ئه‌مه چه‌ندی ڕاست بوو یان هه‌ڵبه‌ستراو ، ئه‌ده‌بیاتی
گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه ده‌یزانێت .
وه‌لێ له‌شه‌سته‌کان و سه‌ره‌تای شۆڕش دا که‌سایه‌تی (ماره‌ڕه‌ش) و
غافڵکوژان وکوڕی ده‌مانچه له باخه‌ڵ وشهقاوهکانی شار ،
به‌که‌سایه‌تی شۆڕشگێڕ‌و پێشمه‌رگه‌ی تایبه‌ت ده‌ژمێرران . ئه‌وانه
بوون ، کۆمه‌ڵگایان له ناپاک و تاوانباران پاک ده‌کرده‌وه و په‌یامی
ڕزگاریان ده‌گه‌یاند ، وه‌لێ دواتر ده‌رکه‌وت زۆر لهقوربانیهکانیان
که‌سانی بێوه‌ی و یان خه‌باتکاری حیزب و لایه‌نی تر بوون ، یان به‌دوای
دا ئه‌و ئامرازی مه‌رگانه ، خۆشیان بونه قوربانی شۆڕش و له‌گۆمی
خوێنی ڕژێنراوی قوربانیه‌کانیان دا خنکان و سه‌ریان تیا چوو ،له
په‌له پرۆزه‌ی پێگه‌یاندنی شێو شامی شۆڕش دا ،که‌س وه‌کو تاوان سه‌نگ
و سوکیان له‌و کارانه‌دا نه‌ده‌کردو به زوو پێگه‌یاندنی شۆڕ‌شیان
ده‌ژمارد .
هه‌نوکه و له ئه‌مڕۆی ته‌بایی سه‌رۆکه‌کانیان دا ، هه‌ردو لای جه‌لاد
و قوربانیه‌کان له یه‌کلیستی ده‌زگای شه‌هیدانی شۆڕش دا ناونوس کراون
و به‌هه‌ندێک جاش و ناپاکیشهوه ، ئێستا که‌سێکی نزیکی ئه‌وان
شه‌هیدانه‌که‌یان وه‌رده‌گرێت .
به‌ڵام له ڕاستیدا (ماره‌ڕه‌ش) و هاوشێوه‌کانی که‌سایه‌تیه‌ک بوون له
جۆری ــ ماس مێرده‌ر ــ (*) و
سایکۆپاته‌کان ، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری تایبه‌ت نه‌کرابان ، ده‌بوایه
کۆمه‌ڵگا له‌وان بپارێزرایه ، زیاتر له قوربانیه‌کانیان .
له کاتێک دا که‌سایه‌تی سایکۆپاتی مه‌ترسیداری ئه‌وان له ده‌ری شۆڕش
دا دروست بوون ، به‌ڵام شۆڕش ئه‌وانه‌ی به‌ده‌روی یه‌زدانی خۆی ده‌زانی
و کرا بوون به کوڕی تاقانه و نازکێشراو ، له‌پێناوی به‌جێگه‌یاندنی
کاره تایبه‌ته‌کانی ده‌زگای پاکسازی شۆڕشدا . شۆڕش پاش دۆزینه‌وه‌ی
ئه‌وان ، هه‌ڵی گرتبونه‌وه و به‌رخۆی نابون و که‌سایه‌تی سامناکی لی
سازاندوون .
(ماره ڕه‌ش) وه‌کو که‌سایه‌تیه‌کی خۆڕسکی تاوانکار ، به
ڕاسته‌قینه‌یه‌کی بون یا نه‌بوون ،له دوێنێ و رابوردویهکدا باس
ده‌کرا .
وه‌لێ ئه‌مڕۆ له ده‌ره‌نجامی نادیار‌و ته‌ماوی شوین بزرکراوه‌کانی
شه‌ڕی ناوخۆوه ، ده‌گه‌ین به وێنه‌یه‌کی تری نزیک به‌ڕاستی ، وه‌کو
ئه‌وه‌ی دهزگانهێنیهکانی پاکسازی و په‌رستاری حیزب خۆیان بوو بێتن
به مامری کڕکه‌وتو له سه‌ر هێلکه به‌جێ ماوه‌کانی(ماره‌ڕه‌ش)ی
دوێنێ . یان وه‌کو فابریکێک بوون به دایه‌نگای به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و
توخم وتورهمانهی تاوان . له بارۆ (**)
و قه‌ڵاکانی شۆڕش دا ده‌پارێزرێن بۆ کاتی داهاتنی وه‌رزه‌کانی تاوان .
چونکه له‌مڕۆدا ( شوێنبزرکراوهکان)ی شه‌ڕی ناوخۆ ، ڕه‌نگبێ
به‌شێوازێکی تێکه‌ڵ له‌شێوازی کۆنی ( ماره‌ڕه‌ش) و ڤامپیره نوێکان
له‌ناو برا ىێتن .
به ڵام له‌ترسی ئه‌تک و گه‌مه ناشیرینه‌کانی مردن ، له زمان بڕین ،
سه‌ر به بلۆم پانکردنه‌وه ، فڕیدانه ناوبیری قوڵ و چه‌په‌ک ،
هه‌ڵدێرانی له ڕکه‌و به رزایی خه‌ره‌نده‌کانی چیای هه‌زار به‌هه‌زار
و به‌زینده‌به‌چاڵ کردنیان له‌گۆڕی نادیار‌و بێ کێل و نیشاندا ، شوین
بزر کراون .
ئه‌و کارانه حیزبه‌کانی توشی شهرمهندهییهک کردووه ، هه‌رگیز جووت
نایه‌ته‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌تمۆسفیری ته‌بایی و به‌نده‌کانی هاوپه‌یمانی
ستراتیژی ئێستای ئه‌و حیزبانه‌دا .
ئاشکرا کردنی چاره‌نوسی ئه‌وانه ، هه‌ناسه‌ی بهیهکداچوی ئه‌و
حیزبانه بۆگه‌ن ده‌کات ، که ئێستا له‌سه‌ر سه‌رینی سامانی نیشتمان
سه‌ریان به‌یه‌که‌وه ناوه .
یاخود ڕاستی چاره‌نوسه تاڵه کانیان ، مه‌ترسی ده‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
حیزب و ژیانی ئه‌و جه‌لادو ڤامپیرانهی له بارۆ و قه‌ڵاکانی حیزب دا
ده‌پارێزرێن بۆ کاری زه‌رور تر له داهاتو یه‌کدا ، بۆ خستنه‌وه‌ی ترس
و تۆقاندن و ده‌مداخستن و فراندن و کوشتنی که‌سانی ناحه‌ز و
دوژمنه‌کانی حیزب و ڕۆژنامه‌نوسی زماندرێژو چه‌توونه‌کان ،ئه‌وانه‌ی
سنوری سورو ئایکۆنه پیرۆزه‌کانی حیزب ده‌شکێنن و خه‌ڵک فێری دانگڕی و
بوێری ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر گه وره ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی حیزب .
جگه له‌مانه ، چی تر ، ڕێگره بۆ وه‌ڵامی ڕاست دانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک
خێزانی نیگه‌ران و نائارامی شوێنبرزکراوهکان .
ئه‌وان بۆ دڵنیایی خۆیان ، داوای قوڵاغی پاش مه‌رگه‌ی وونبووهکانیان
ده‌که‌نه‌وه ، زیاتر له‌وه‌ی سۆراغێک بکه‌ن ، له ژیان و مانه‌وه‌ی
ئازیزه‌کانیان .
دیاره حیزب ، نهێنی ژیانی ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌کو ڤامپیرێکی ناو تاریکی
، کاری تایبه‌تی له‌ناوبردنیان بۆ ده‌که‌ن ، به‌نرخ تره ، له قوڵاغ
دانه‌وه‌ی شوێنبزرکراوه‌کانی خۆی . ئه‌و قوربانیانه تازه ڕۆیشتون و
کاریان ته‌واو بووه . وه‌لێ ئه‌مان زیندوون و هێشتا له خزمه‌ته
تایبه‌تیه‌کانی حیزب دا ، جێگه‌یان زۆر دیار و گرنگتره.
حیزب له ته‌ماوی کردنی ئه‌مڕۆی چاره‌نوسی شوێنبزرکراوه‌کانی خۆیان دا
، مه‌عده‌نی بیر کردنه‌وه‌ی خۆیمان به‌و جۆره پیشان ئه‌دات :
{چل ساڵی ته‌مه‌ن زۆر له‌حیکایه‌تی کوردی دا به‌کاردێت ، به‌ڵام وا چل
ساڵی حیکایه‌ت زیاتریش به‌سه‌ر حیزبی کوردی دا تێپه‌ڕی هێشتا
بیکردنه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ی نمایشنامه مه‌رگباره‌کانی
(ماره‌ڕه‌ش)دا ده‌خولێته‌وه!!}
__________________________________________
* ماس
مێرده‌ر - به‌که‌سێک ده‌گوترێت ، کوشتن
بووه به خولیای ، وه‌کو ئالودهبویهک له‌پاڵ کوشتن دا ، هه‌ڵچونه
ده‌رونییه‌کانی خامۆش ده‌کاته‌وه . ووشه‌ی (پیاوکوژ) یان (کارکوشته)ی
کوردی پڕ به پێست نیه بۆ (ماس مێرده‌ر ).
** بارۆ
- جۆرێکه له دوژ و کاخی نهێنی سه‌رچیای
سه‌خته‌کان و ناو دارستان و شوێنی چه‌په‌ک و تاریک که بۆ تاوانی
ترسناک به‌کارده‌هێنرێت . له رۆژهه‌ڵات دا له‌شێوازی قه‌ڵای ــ ئالموت
ــ ی (حسن سه‌باح)ی سه‌رکرده‌ی مه‌زهه‌بی تیپه باتنیه‌کان . له دنیای
ڕۆژئاوادا ، وه‌کو قه‌ڵاو کۆشکه‌کانی (کۆنت دراکۆلا)ی دژبانی
عوسمانیه‌کان ، له ترانسلڤانیا ی ووڵاتی ڕۆمانیا ، له هه‌رێمی بۆ
هیمیاو باڵکان دا .
11\7\2010
saidaraf@hotmail.com
|