٢٨\١٠\٢٠١٢
مارکسیزم و به‌رۆژئاوایکردنى
رۆژهه‌ڵات.

عەبدولوەهاب مسیری
وه‌رگێڕانى له فارسییه‌وه: بڵند رۆسته‌م
ئه‌و زانسته مرۆییانه‌ى له رۆژئاوا سه‌ریانهه‌ڵداوه، له تێڕوانینی
رۆژئاوا خۆى بۆ دونیا و ئه‌زموونى له‌مێژینه‌ى مرۆڤى رۆژئاوایى سه‌رچاوه‌یان
گرتووه.
له رۆژئاوادا مرۆڤ پێیوایه ئه‌و تیڕوانینه جیهانییه بۆ هه‌موو سه‌رده‌م
و شوێنێک گونجاوه، ئه‌مه‌ش ((به‌سه‌نته‌ربوونى رۆژئاوا))ى پێده‌ڵێن و
وه‌رگێڕانى ته‌واوى ده‌سته‌واژه‌ى ((به‌سه‌نته‌ربوونى ئه‌وروپایه)).
له‌به‌ر پشتگیرى یه‌کێتى سۆڤیه‌تى پێشوو له بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى
جیهانى سێیه‌م، هه‌ندێ که‌س پێیانوابوو (مارکس)
و (ئه‌نگلز) به‌رگرییان له بزووتنه‌وه
رزگاریخوازه‌کان ده‌کرد و دژ به کۆڵۆنیالیزم بوون.
به وردبوونه‌وه له ده‌قه‌کانى ئه‌و دوو بیرمه‌نده، پێچه‌وانه‌که‌یمان
بۆ روونده‌بێته‌وه، ده‌رده‌که‌وێ تێڕوانینه‌کانیان له چوارچێوه‌ى ((به‌سه‌نته‌ربوونى
رۆژئاوا))دا ده‌خولێته‌وه، بیر و بۆچونى ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یان هه‌بووه
له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک که له گرینگ‌ترینیان که‌مى زانیاریانه له‌مه‌ڕ
دیرۆکى ((رۆژهه‌ڵات و ئه‌فریقیا)).
دیرۆکنووسى ئینگلیزى (هۆبزبوم )زانیارى (مارکس) و
(ئه‌نگلیز)ى له‌مه‌ڕ دیرۆکه‌وه له‌م ده‌ربڕینانه
کورتکرده‌وه:
زانیاریان له‌باره‌ى قۆناغى به‌ر له دیرۆک که‌مبووه، ئه‌مه بۆ(( ئه‌مه‌ریکا))ى
به‌ر له مێژووش راسته، هه‌رچى ((ئه‌فریقیا))شه ئه‌وا ته‌واو
بێئاگابوون لێى.
زانیاریان سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵاتى ناوین له چاخه‌کانى ناوه‌ڕاست و
کۆندا له ئاستێکى نزمدابووه.
هه‌ندێ زانیاریان هه‌بوو ده‌رباره‌ى چاخه کۆن و ناوه‌ندیه‌کانى ئه‌وروپا
و چه‌ند وڵاتێکى ئاسیاى وه‌کو ((هیندستان))، به‌ڵام هیچ شتێکى ئه‌وتۆیان
له باره‌ى ((یابان))ه‌وه
لانه‌بوو!!!
به گه‌ڕانه‌وه بۆ بۆچونه‌کانى (مارکس) و( ئه‌نگلیز) له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى
جووله‌که‌کان، هه‌ستده‌که‌ین هه‌واڵیان نییه له جووله‌که‌کانى
((پۆڵه‌ندا)) و ((رووسیا)) که زۆرینه‌ى
جووله‌که‌ى جیهانیان پێکدێنا، ته‌نیا له‌باره‌ى جووه‌کانى ((ئه‌ڵمانیا))
زانیاریان هه‌بوو. ئه‌و گشتگرییانه‌ى کارى له به‌لشه‌فیه‌کان کرد پشت
ده‌به‌ستێت به ئه‌زموونه‌که‌یان له‌مه‌ڕ جووله‌که‌ى ئه‌ڵمانى.
ده‌توانین به هه‌مان شێوه قسه له‌سه‌ر گشتگرییه‌که‌یان بکه‌ین له‌مه‌ڕ
ئه‌و جڤاتانانه‌ى رۆژئاوایى نین.
(مارکس) و (ئه‌نگلز) زانیاری‌یان له‌مه‌ڕ
رۆژئاوا له (مۆنتیسکیۆ) و (هیگل)
وه‌رگرتووه، که ئه‌وانیش زانیاریان له‌سه‌ر
دونیاى رۆژئاوا سنووردار بووه، ئه‌وان به‌م
شێوه‌یه جڤاتى ((هیندستان)) پێناسه ده‌که‌ن:
ئه‌و جڤاته له چه‌ند کۆمه‌ڵه‌ى جیا جیاى گه‌وره پێکهاتوه...
فکرى مرۆڤ له‌نێو چوارچێوه‌یه‌کى ته‌سک ده‌ستى
به‌سه‌رداگیراوه، بووه به‌ئامرازێک بۆ ئستووره‌کان وله وزه و
بزاوتى دیرۆکى خاڵى کراوه‌ته‌وه.. ژیان له‌نێو
ئه‌و جڤاتانه سست و چه‌قبه‌ستوو و داگیرکراوه، زیاتر له مردن ده‌چێ
.
به هه‌مان شێوه قسه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ى( چین) ده‌که‌ن. هه‌ربۆیه
جڤاتى ناڕۆژئاوایى بۆ چه‌ندین سه‌ده له فه‌زاى نامێژوویى
هه‌ڵواسراوه. نه‌بوونى رابردوو، به ماناى
نه‌بوونى گه‌ل دێ.
جڤاته نارۆژئاواییه‌کان به‌ببێ میکانیزمێکى ناوه‌خۆیى بۆ گۆڕین و پێشه‌وه‌چوونى
کۆمه‌ڵایه‌تى ماونه‌ته‌وه (ئه‌وه‌ى جێى تێڕامانه له‌م ئیدیعایه‌دا
دژه له‌گه‌ڵ روانگه‌ى مه‌تریالیزمى دیالیکتیک بۆ دیرۆک، ئه‌و فکره‌یه‌ى
پێیوایه جڤاتى مرۆیى تاقه بزاوتێکه له دووباره‌کردنه‌وه‌یه‌کى بێ
دوماهى بارى هه‌ڵکشاندایه، ئه‌مه‌ش نه‌سازه له‌گه‌ڵ تیۆرى
ماتریالیزمى دیالیکتیک ).
یه‌کێکى تر له که‌م و کورتیه‌کانى خه‌یاڵى (مارکس) و (ئه‌نگلیز ) له‌وه‌دا
خۆى ده‌بینێته‌وه که‌وا ره‌گه‌زپه‌رستى رۆژئاوایى له هزریان که‌ڵه‌که
بووه که چوارچێوه‌ى ئه‌پستمیى هه‌ڵمه‌تى ئیمپڕیالییه. له په‌رتووکى
(بنه‌ماى خێزان و خاوه‌نیه‌تى تایبه‌تمه‌ند و ده‌وڵه‌ت)، (ئه‌نگلیز)
وای بۆده‌چێ که‌وا ئه‌ڵمانه‌کان لقێکى ئارى پڕ له وزه‌ن و ده‌یه‌وێ به‌په‌رده‌یه‌کى
زانستى مه‌تریالیزمى دایببپۆشێ گوایه زانستى و مه‌تریالیزمیانه ئه‌م
باڵاداستییه شیده‌کاته‌وه و ده‌یبه‌ستێته‌وه به‌وه‌ى ئارییه‌کان
خوارده‌مه‌نیان زۆره و گۆشت و شیرینى ده‌خۆن.
دوو فه‌یله‌سووفه‌که (مارکس و ئه‌نگلیز) قه‌ناعه‌تیان وابوو که ره‌گه‌ز
هۆیه‌کى کاریگه‌ره له گۆڕ‌انى کۆمه‌ڵایه‌تى کۆمه‌ڵگه مرۆییه‌کان.
(ئه‌نگلیز) ده‌یگوت: بارودۆخى ئابوورى وه‌ک هۆکارێک ده‌ست ده‌گرێ به‌سه‌ر
جۆرى گۆڕ‌انى مێژوو، ره‌گه‌زیش هۆکارێکى گرنگى ئابووریه.
دوو فه‌یلەسووفه‌که پێیان وابوو دیرۆک بریتییه له چه‌ندین سه‌رده‌مى
یه‌ک له‌دواى یه‌ک که له گشت جڤاته‌کان یه‌ک سیسته‌م په‌یڕه‌و ده‌کا،
ئه‌وان هه‌مان ڕاى (ئۆگستین کانت) و مێژوونووسانى تر‌ى ڕۆژئاوایان هه‌بوو
له‌وه‌ى مێژوویان به‌سه‌ر سه‌رده‌مه‌کان به‌شکردووه. گه‌یشتنه ئه‌وه‌ى
ته‌نها رۆژئاوا ده‌گاته لووتکه‌ى زانست و سۆشیالیستى و ده‌بێ ئه‌وانى
تر لاسایى بکه‌نه‌وه.
به‌م هۆیانه‌وه (مارکس) و (ئه‌نگلیز) به‌سه‌نته‌ربوونى
ره‌هایان به دیرۆکى خۆرئاوادا و کردیان به‌نموونه‌یه‌ک که قابیلى
لاسایى کردنه‌وه بێ. ئاماژه‌یان بۆ به ئه‌وروپایى کردن
(به‌رۆژئاواکردن)ى ( هیند) و( چین) ده‌کرد ،زاراوه‌ى
به‌پیشه‌سازیکردنیان به‌کارنه‌ده‌هێنا وه‌ک ئه‌وه‌ى به‌ڕۆژئاوایکردن
مورادیفى به‌پیشه‌سازیکردن بێت.
پێشکه‌وتنى ئه‌وروپا و گواستنه‌وى تواناکانى بۆ وڵاتانى پشت ده‌ریاکان
میکانیزمێکى بنه‌ڕه‌تییه بۆ تازه‌گه‌رى.
به‌و مانایه‌ى کۆڵۆنیالیزم باجێکه ده‌بێ بدرێ بۆ چوونه ناو چاخى
ئاماده‌کارى، گوایه کۆڵۆنیالیزمى رۆژئاوایى
سیسته‌مى موڵکدارى ده‌گوازێته‌وه جڤاته سه‌ره‌تاییه پاشکه‌وتووه‌کان
که له سایه‌ى رژێمى دیکتاتۆری‌دا ده‌ژین.
که‌واته (مارکس) پێیوابوو رۆژهه‌ڵات له‌خه‌وى
غه‌فڵه‌ت به‌ئاگا نایه‌ت و له گه‌مژه‌یى له‌مێژینه‌ى نه‌جاتى نابێ مه‌گه‌ر
له‌سایه‌ى ئیمپڕیالییه‌تى خۆرئاوایى و وه‌رگرتن و موماره‌سه‌کردنى
سیسته‌مى موڵکدارى، ئه‌مه‌ش به‌پێى بیردۆزى سه‌رده‌مه دیرۆکیه‌کان ده‌کێشێته‌وه
بۆ دروستبوونى جڤاتى سۆشیالیستى.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ى باس کران، (ئه‌نگلیز)
به‌رگرى له کۆڵۆنیالیزمى فه‌ڕه‌نسى کرد له ((جه‌زائیر))دا و (مارکس)یش
پشتگیرى له‌کۆڵنیالیزمى ((به‌ریتانیا)) کرد
له داگیرکردنى ((هیندستان)).
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى دووفه‌یله‌سووفه‌که له ناوى ژیان،
سه‌رده‌مى جه‌نگى کۆڵۆنیالى و مامه‌ڵه کردن به کۆیله‌کان و گه‌شه‌کردنى
رژێمى چه‌وسێنه‌ره‌وه‌ى کۆیله‌کان بوو.
گه‌لانى داگیرکراو گه‌شه‌یان به سه‌رده‌مى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا.
له ((ئه‌فریقیا)) و((هیندستان)) و
دورگه‌کانى ده‌ریا، ره‌ش پێسته‌کان دژى زوڵمى سپی پێسته‌کان و له دوو
((ئه‌مه‌ریکا))یه‌که‌دا کۆیله‌کان، شۆڕشى چه‌کداریان ئه‌نجامداوه.
دوو فه‌یله‌سوفه‌که گه‌واهیده‌ربوون له‌سه‌ر که‌تنه‌کانى ڕۆژئاوا و به‌رگریکردن
له گشت جێگه‌یه‌کدا. به‌ڵام هه‌ڵوێستیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى
و به‌رگرى له‌خۆکردن شۆڕشگێڕانه و ئینسانیانه نه‌بوو.
(مارکس) و (ئه‌نگلیز) قه‌ت پشگیرى خۆیان بۆ
بزووتنه‌وه‌ى ره‌شپێسته یاخیبووه‌کان ده‌رنه‌بڕى له هه‌ردوو(
ئه‌مه‌ریکا)دا، خۆیان غافڵ کرد له گه‌وره‌ترین رووداوى مێژووى سه‌ده‌ى
نۆزده‌م که شۆڕشى هایتى ساڵى (١٨٤٠) بوو،
کۆیله ره‌شپێسته‌کان نه‌خشه‌ى شۆڕشێکى یه‌ک پارچه‌یان دانا‌و ته‌تبیقیان
کرد،ئه‌وان رژێمى رۆژئاوایى چه‌وسێنه‌ره‌وه‌یان رووخاند و بناغه‌ى گه‌شه‌کردنى
ئیشى سه‌ربه‌خۆیان دانا بۆ یه‌که‌م جار له مێژوودا به‌سه‌ر زاڵمه
خۆرئاواییه‌کان سه‌رکه‌وتن.
دوو فه‌یله‌سووفه‌که دوو نووسه‌رى به‌رده‌وامى رۆژنامه دیاره‌کانى ئه‌وروپا
بوون ، بێ‌ئاگا نه‌بوون له چێشمه چێشمه‌کانى ((جامایکا و سودان و
کینیا و خوارووى ئه‌فریقیا و هیند)).
ئاگادارى چه‌وساندنه‌وه‌ى ره‌شپێستان بوون له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى داپڵۆسێنه‌رى
(سێتیوایو)، کۆڵنه‌دانى سودانیه‌کان به‌پێشه‌وایه‌تى(
مه‌هدى)، شۆڕشى پێست ڕه‌شه‌کان له(( وڵاته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا))
به پێشه‌وایه‌تى( نات تێرنه‌ر)، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى غینیه‌کان به سه‌رۆکایه‌تى(
سامۆرى تۆرێ)، ئه‌مانه له رووداوه دیاره‌کانى سه‌رده‌مى (مارکس) و (ئه‌نگلیز)
بوون.
سه‌لمێنه‌رى ئه‌م راستیه‌ش ئه‌و ئاماژه سه‌رپێییه‌ى (ئه‌نگلیز)ه بۆ
بزووتنه‌وه‌ى یاخییه‌کان له ((جامایکا)) به سه‌رۆکایه‌تى( پۆل بوجیل)
له ١٨٦٥. هه‌ڵوێستى (مارکس) و( ئه‌نگلیز)
له‌مه‌ڕ هه‌یکه‌لى کۆیلایه‌تى له هه‌ردوو(( ئه‌مه‌ریکا)) پشت قایم بوو
به‌تیۆرى زێده‌بایى، که ده‌ڵێت کرێکارى
پێست ڕه‌ش زێده‌بایى دێنێته به‌رهه‌م و ده‌ستکه‌وته بۆ جڤاتى
سه‌رمایه‌دارى. کۆیلایه‌تى بناغه‌ى فراوانبوونى پیشه‌سازى نوێى
رۆژئاوایه، له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنى چینى کرێکار که گۆڕ‌انى مرۆڤایه‌تى به‌ره‌و
سۆسیالیستى ده‌کێشێ. شیکارى مارکسیانه‌ى مێژوو، سیسته‌مى کۆیلایه‌تى له
هه‌ردوو ئه‌مه‌ریکایه‌که‌دا به یه‌کسان داده‌نێ له‌گه‌ڵ سیسته‌مى
کۆیلایه‌تى که له کۆمه‌ڵگاى گریکى ـ رۆمانى هه‌بوو.
مارکسیه‌کان پێیانوابوو ئه‌مه‌ى دوواییان بناغه‌ى درووستبوونى
گۆڕانکارى فکرى و رۆشنبیرى و ئابوورى و ته‌کنه‌لۆژیى دونیاى رۆژئاوایى
به‌ر له سه‌ده‌ى پازده‌مه.
بۆیه مارکسیه‌کان، کۆیله ره‌شپێسته‌کان له هه‌ردوو ((ئه‌مه‌ریکا))
به هاوته‌ریب داده‌نێن له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه گه‌وره‌که‌ى رۆژئاوا ،کۆیلایه‌تى
راسته‌وخۆ به بۆچوونى( ئه‌نگلیز) یه‌کێکه له کۆڵه‌گه‌کانى پیشه‌سازى
رۆژئاوا، ئه‌گه‌ر کۆیلایه‌تى نه‌بێ لۆکه ده‌ست ناکه‌وێ، نه‌بوونى لۆکه‌ش
به‌ماناى نه‌بوونى پیشه‌سازى تازه دێ.
کۆڵۆنیه‌کان به‌هایان پێدرا له‌لایه‌ن کۆیلایه‌تیه‌وه، بازرگانیان له
جیهان پێکهێنا، بازرگان‌یش بۆ بنیاتنانى پیشه‌سازى مه‌ودا فراوان
گرنگه، به‌م جۆره کۆیلایه‌تى بابه‌تێکى ئابوورى و بایه‌خداره.
به‌بێ بوونى کۆیلایه‌تى ،(ئه‌مه‌ریکاى باکوور) که‌پێشکه‌وتووترین وڵاتى
دونیایه ،ده‌بێته وڵاتێکى دوواکه‌وتوى خێڵگه‌رایى . له‌ناوچوون و
سڕانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکای باکوور به مانای له‌ناوچوونى بازرگانى
شارستانى نوێ دێ. گه‌ر کۆیلایتى نه‌مێنێ ئه‌مه‌ریکا نامێنێت .بۆیه
کۆیلایه‌تى بابه‌تێکى ئابوورى گرنگه له‌نێو دامه‌زراوه میللیه‌کاندا.
گه‌لانى نوێ سه‌رکه‌وتنى خۆیان له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه که کۆیلایه‌تى
بشارنه‌وه، که‌چى به‌سه‌ر دونیاى تازه‌ى ده‌سه‌پێنن.
(مارکس) و( ئه‌نگلیز) باوه‌ڕیان به گۆشه نیگاى خۆیان هه‌بوو ، کۆیله‌کان
به پاپۆر ده‌گه‌یشتنه به‌نده‌ره‌کانى ئه‌وروپا، ده‌یانگووت کۆیلایه‌تى
سه‌رچاوه‌ى پێشکه‌وتنى ئابوورى و رامیارى و فکرییه له خۆرئاوا.
پشتگیرى کردنى (مارکس) و (ئه‌نگلیز)
له داگیرکارى خۆرئاوا ، بێنرخکردنى ره‌شپێسته‌کان و کردنیان به شمه‌ک،
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌ناعه‌ته چه‌سپاوه‌که‌یان بۆباڵا ده‌ستى سپى
پێسته‌کان.
ده‌بێ هه‌مان شت بوترێت له‌باره‌ى هزره‌کانیان بۆ گۆڕ‌انى دیرۆکى و
جڤاتى مرۆیى به‌گشتى و ئه‌و رۆڵه‌ى بۆ کۆیلایه‌تیان داناوه وه‌کو
سیسته‌مێکى رێکخستنى ئابوورى، ره‌واکردنى تووندوتیژى و دانانى به
هۆکارێک له هۆکاره‌کانى گۆڕانکارى مێژوویى.
ده‌بێ بزانین ئه‌م بیروڕایانه له قه‌واره‌یه‌کى فه‌ڕاحى (قانوونه
جیهانییه‌کان) و (بنه‌ما گشتییه‌کان) ده‌رکه‌وتوون، به‌شێکى دانه‌بڕاون
له چه‌مکه جه‌وهه‌رییه‌کانى( مارکس) و (ئه‌نگلیز) سه‌باره‌ت به
باڵاده‌ستى و زاڵبوونى ره‌گه‌ز و جڤات و ناوچه جوگرافییه‌کان.
(مارکس) و( ئه‌نگلیز) هاتنه‌کایه‌ى سۆشیالیستى رۆژئاوایان گرێدا به
کۆیله‌کردن و کووشتنى ملیۆنان پێست ره‌ش و وێرانکردنى کۆمه‌ڵگه.
سه‌یر نییه به‌و جۆره سه‌یرى ئیمپریالیزم و بازرگانیکردن به کۆیله
و سیسته‌مى ره‌زگه‌رى و له هه‌ردوو ئه‌مه‌ریکادا و شۆڕشگێڕى و پێشوه‌چوون
بکه‌ین.
له کۆتایدا ده‌پرسین:
ئه‌گه‌ر ئه‌م ئایدۆلۆژیایه ته‌نها نموونه‌ى رۆژئاوا بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندى
پرۆلیتارى رۆژئاوایى ئارى به‌رنامه‌ڕێژکرابێ و دیفاع له هزرى جه‌وهه‌رى
باڵاده‌ستى سپی پێسته‌کان بکا، ده‌کرێ ببێته
رێبه‌ر بۆ ئه‌و به‌شه‌ى ئینسانیه‌ت که ڕاسته‌وخۆ بن ده‌ستى باڵاده‌ستێکى
رۆژئاوایى نێوده‌وڵه‌تییه؟
ده‌کرێ بیروباوه‌ڕێک که چه‌ندین بنه‌ماى فه‌لسه‌فى ره‌گه‌زپه‌رستى
نادیارى تێدابێت، به‌کاربهێنرێت وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌ک یان سیلاحێک دژى
ره‌گه‌زپه‌رستى؟
خودا ده‌یزانێت...
__________________________________________________
تێبینیی: نووسه‌رى ئه‌م ده‌قه ناوى (عەبدالوه‌هاب
مسیرى )یه. ده‌قه‌که له بنه‌ڕه‌تدا به‌ناوى (مارکسیزم و به‌سه‌نته‌ربوونى
رۆژئاوایه) من ئه‌و ناونیشانه‌ى سه‌ره‌وه‌م پێداوه.
ماڵپه‌ڕی بڵند رۆستەم
|