په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٧\٢٠٢٣

    مارشی سپی.


دڵکەش قادر

مارشی من تۆ
کە هەموو ڕۆژێ لە ئەندێشەما چرۆ دەکەی
سترانی من تۆی
کە هەموو چرکەیەک دەمخەیتەوە سەما و
لە تەنیایی تاقەتپڕووکێنم دادەبڕی
ئەی سروودی نەوتراوی سەر زمانی من
تۆ چ (مەعشەر)ێکی کە لە دەریای مندا شێتانە سەما دەکەی
جوانیی سپیپۆشییم
ئاوازێک بوو
لەسەر سەکۆ سەمای بالییەمان دەکرد
بە میلۆدییەک قوربان پیرۆز دەکەین و
(تەواف)ی دڵی یەکتری دەکەین
چ شێتییەکی پاییزانەیە دڵی تۆ
لە حەوشەی پشتەوەی خانەقای مەولا
ماچبارانی یەکتر دەکەین
توند رامووسانی هەنگوینی شەومان دەبەینەوە نێو
پێکێ شەرابی سەر سینە و
کاڵییەکان تۆخ دەکەین و
سپییەکان مۆر دەکەین.


سلێمانیی
ماڵپه‌ڕی دڵکەش قادر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک