په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ماستاوچییەتى!!

بەهرەوەر مەرزانى

 

ماستاو چییەتى لەپاڵ وشەکانى وەک پانکردنەوەو سارکردنەوەو  .هتد ... لەسەر ئاستى وشەوە دیارى چى دەگەیەنێت ، بەڵام سەربارى ئەمەى زەمەن و ئەو ئاڵ و گۆڕیانەى کە بەسەر کۆمەڵگادا هاتوون ، خەریکە ئەو وشانەش دەکاتە زاراوەیەکى بەرچاوو ، تەنانەت کاریگەریش بەسەر رێڕەوى ژیاندا .

 

ئەم زاراوانەو بەتایبەتیش ماستاوچییەتى وەک دیاردەیەک کە لەو دەرەتانەوە هاتووە بەزۆرى لەناو خۆمان باوى هەیەو پانتاییەکى باشیشى لەبیرو هەستى تاکدا داگیرکردووەو گەیشتۆتە لوتکە . جا ئەوەى جێگەى سەرسامى بێت ئەو تێگەیشتنە بەپێچەوانەى ئەو پێشکەوتنانەوەیە کە مرۆڤى سەردەم پێیان گەیشتووە .

 

پێگرمان بەکار هاتنى و خوگرتن بەو دیاردەیەوە ئەگەرچى وەکو پێشهاتەیەک بۆ دەمێک دەگەڕێتەوە، بەڵا ئەم گەڕانەوەیەش لەسەرو بەندى کۆمەڵێک هۆکارەوە هاتووە ، کە لەسەرووى هەموویانەوە بەرژەوەندیە تاکیەکانە کە لەخودى ماستاو چییەوە بەو لاوە رەنگە ئەوەندە بەرتەسک بن کە بۆ کەسیتر بڕ نەکا ، ئەم دیاردەیە لێرە زەق دیارە ، هەر لە رۆژانەى تاکەوە بگرە تا دەگاتە نێوەندە سیاسیەکان و دامەزراوە حکومیەکان و . هتد ... کە بۆتە رێچکە رێیەک بۆ خۆبردنە پێش لەهەندێک مەسەلەدا ، بێگومان ئەمەش چەند رێگایەکى هەیەو بەجددى ئەو کەسانەش بەباشى دەیزانن کە شارەزاییان لێى هەیە .

 

ئەوانەی ئەو کارە دەکەن دیارە لەرووى کەسایەتى و لێهاتووییەوە بێهێزن و ناتوانن وەک مرۆڤێکى ئاسایى رەفتارو هەڵس و کەوت بکەن ، بەڵکو هەمیشە چاوچنۆکن و لەپێناو ئامانجە تایبەتییەکانیاندا وەک مێش لەدەورى ئەم و ئەو گزە گز دەکەن .

 

دەبا هەوڵبدەین هەم خۆمان لەم جۆرە نیازانە بپارێزین ، هەم بواریش بۆ ئەو جۆرە کارانە خۆش نەکەین ، چونکە دوور نییە لەداهاتوودا ببێتە هۆکارێکیش بۆ گەڵنەدەڵکردنى کۆمەڵگاکەمان .

بۆ ئەمڕۆى وڵاتەکەمان وا دەخوازێت تازووە پێش لەم دیاردە نەشازە بگیرێت و ئەو جۆرە کەسانە چیدى نەگەنە شوێنى شیاوو جێگە بەکەسانى شیاو لەق بکەن .

 

واش دەخوازرێت هەتا زووە دەرگاکان لەروى ئەو جۆرە کەسانە دابخرێن .

 

 

Bahrawar_s@yahoo.com