مایه‌پووچبوونی کۆمپانیای جه‌نه‌راڵ مۆتۆرز و قه‌یرانی ئابووریی جیهانیی.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریکی و ئه‌لمانی له‌چه‌ند دانیشتنێکدا بۆ له‌یه‌کجوداکردنه‌وه‌ی کۆمپانیای (ۆپڵ) له‌گه‌ل جه‌نه‌راڵ مۆتۆرز بۆ ڕزگارکردنی له مایه‌پووچیی. یابان ده‌توانین بڵێین جێگه‌یه‌که بۆ وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی ئه‌مریکی، 133 کۆمپانیای یابانی تایبه‌تمه‌ند له‌پیشه‌سازی ئۆتۆمبێلدا له په‌یوه‌ندی بازارگانیدایه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی جه‌نه‌راڵ مۆتۆرزدا، بۆیه گه‌وره‌ترین کاریگه‌ری ده‌کاته‌سه‌ر فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی یابانی . و هه‌روه‌ها مایه‌پووچبوونی جه‌نه‌راڵ مۆتۆرز کاریگه‌ری داده‌نێت له‌سه‌ر 35 وڵاتی تر که کۆمپانییای ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ی تیادایه. دانانی کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر باری کۆمه‌ڵایه‌تی ناوه‌وه‌ی ئه‌مریکا، جه‌نه‌راڵ مۆتۆرز یه‌کێک بووه له خه‌ونه‌کانی کرێکارانی ئه‌مریکی که کارکردن تیایدا به‌مانای ته‌ئمینکردنی هه‌تاهه‌تای و خۆشگوزه‌رانی بووه، کردنه‌ووه‌ی هه‌لێکی ئاڵتوونی بووه که ده‌توانرێت منداڵ میراتگیری باوکی بکات له وه‌رگرتنی کاره‌که‌یدا دوای خانه‌نشین بوون (تقاعد).جه‌نه‌راڵ مۆتۆرز نیشانه‌ی گه‌وره‌یی سه‌رمایه‌داری ئه‌مریکی بوو،له‌ساڵی 1953 دا سه‌رۆکی ئه‌مریکی ئیزنهاوه‌ر داوای له به‌رێوه‌به‌ری جه‌نه‌راڵ مۆتۆرز کرد که ببێته وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا.
باسکردن له جه‌نه‌راڵ مۆتۆرز ئه‌خته‌بووتێکمان دێنێته پێش چاو که په‌لی هاویشتووه به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا، بۆیه سه‌رمایه‌دارانی جیهانیی له که‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریکا و یابان وئه‌لمانیا و زۆر وڵاتی تر خوێن ده‌که‌ن به جه‌سته‌یدا تا ئه‌و ڕه‌مزو هه‌یبه‌ته‌یان نه‌شکێت. هه‌لبژاردنه‌کان و سیسته‌مه سیاسی و ئابوورییه‌کان بۆ چه‌نده‌ها ده‌یه‌یه له‌سه‌ر خواستی به‌رژوه‌ندی ئه‌م کۆمپانیایه دیاری ده‌کریت. جه‌نه‌راڵ مۆتۆرز مه‌رجی به‌سه‌ر حکومه‌تی ئه‌مریکیدا ده‌سه‌پاند، له ئه‌وروپا 55 هه‌زار کارمه‌ندی هه‌یه،که25 هه‌زاریان له ئه‌لمانیا و نیوه‌که‌ی تری له ئه‌سپانیا و فه‌ره‌نسا و به‌لجیکا و پۆلۆنیا و سویدن، چه‌نده‌ها لقی ئه‌م کۆمپانیایه له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راستن. مایه‌پووچبوونی چوار کۆمپانیای ئه‌مه‌ریکی که ده‌توانین بڵێین چوار پایه‌ی ئابووریی سه‌ره‌کی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌ماوه‌ی ساڵێکدا توشی داڕووخان بوون، که بریتین له وورلد کوم، لیمان برازه‌رس، واشنگن میوتوال و جه‌نه‌راڵ مۆتۆرز ، بۆ ڕزگارکردنی کۆمپانیای جه‌نه‌راڵ مۆتۆرز ده‌وڵه‌ت 60% ی هه‌لگرته‌ووه، که ئه‌مه‌ش ناڕێکه له‌گه‌ڵ سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا. بۆیه سه‌رۆکی ئه‌مریکا هیوای خواست که به‌زوترین کات ده‌وڵه‌ت بتوانێت ده‌رچێت له‌م کۆمپانیایه!!.
وه‌ک پیش‌تر باسمان له توانایی و به‌رفراوانی ئه‌م کۆمپانیایه‌کرد له سه‌رمایه‌گوزاری جییهانیدا،بۆیه مایه‌پووچبوون و دارووخانی و به‌ده‌وڵه‌تیکردنی به‌ڕێوه‌بردنه‌که‌ی و سه‌رمایه‌که‌ی کاریگه‌رییه‌کی جیهانیی ده‌بێت. به‌پێویستی ده‌زانم هه‌ریه‌کیک له ئێمه به‌ئاگا بێت له ڕوداوه‌کان، ڕوداوه‌کان له نیویۆرک و دیترویت ڕووده‌ده‌ن به‌ڵام سفره‌که‌ی تۆ‌و گیرفانه‌که‌ت و دواڕۆژی منداڵه‌که‌ت له‌ژیر کاریگه‌ری ئه‌م قه‌یرانه‌دایه، ته‌ماشایه‌کی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن بکه، له چین و ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و زۆر جێگه‌ی تر، له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئه‌م کۆمپانیانه هاوکات ده‌یان هه‌زار کرێکار بێکار بوون (له‌چین به ملیۆنه‌ها کرێکار له‌سه‌ر کار لابران و به‌ره‌و لادێکانیان گه‌ڕانه‌وه بۆ کاری کشتوکاڵی).ده‌یان نووسینگه‌ی ئه‌م کۆمپانیایانه له ووڵاتاندا داده‌خرێن تا ساڵی 2010 . کۆمه‌کێکی دارایی بێ ڕاده که‌پێشتر بڕی 20 ملیار دۆلار بوو ،وا بۆ جارێکی تر بڕی 30 ملیار دۆلاری تر که باجه‌که‌ی بێکاریی ملیۆنی کرێکاران و گرانی بازاڕ ده‌یدات.
باڵاده‌ستی ئه‌مریکا له جیهاندا وابه‌سته‌یه به چه‌ند کۆمپانیایه‌که‌وه، به‌ڵام سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت؛ ئه‌مه‌ریکا ماوه‌یه‌که خه‌رجی(استهلاک) زیاتره له به‌رهه‌مهێنانی ،به‌ڵام له‌سه‌ر ووڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌ژێت، ئه‌م ووته‌یه ئیسپاتی له‌شکرکێشیه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌کات له گه‌ڕان به‌دوایی بازاڕ و داگیرکردنی سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کان بۆ پڕکردنه‌وه‌ی (عجز)ێک یا کورتیه‌ک که سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به‌گشتی هێناویه‌تی له‌دنیادا.
07/06/2009
|