٩\٩\٢٠١١ زامدار، له ته‌مه‌نی ٦٧ ساڵییدا پتر له ٣٦ په‌رتووکی له دوای خۆی جێهێشت.
ئاماده‌کردنی: ناڵه عه‌بدولڕه‌حمان
زامدار له سەختترین بارودۆخى نه‌ته‌وه‌یی و جڤاکیی نه‌ته‌وه بنده‌سه‌که‌ی بە نووسینەکانى هه‌رده‌م له راژه‌ی فه‌رهه‌نگ و دۆزى نەتەوەکه‌ی و فه‌رهه‌نگی مرۆڤایه‌تییدا بووه.
له سه‌روبه‌ندی ساڵانی (٧٠ و ٨٠)کاندا سەرنووسەر و (خاوەن ئیمتیاز)ى چەندین گۆڤار و رۆژنامەى کوردى بووە، جگە لە وەرگێڕانى چەندین په‌رتووکی جیهانى لە زمانى عه‌ره‌بییه‌وه چەندین بڕوانامەى خەڵات و رێزلێنانى لە ناوەندى پەخش و بڵاڤۆکە جوداجوداکانی نەتەوەکانى دیکە پێ بەخشراوه.
زامدار له رووی زمانه‌وه زامێکی زۆری نووسینی کوردی تیمار کرد و یه‌کێک بوو له به بڕسترین و ره‌نگینترین پێنووسه‌کانی کوردی له‌و باره‌وه، لە بوارى رەخنەشدا پێنووسێکی جێ سەرنج و پڕ بایەخ بووە، هەمیشە هاندەرى پێنووسی نوێى گەنج بووە و لە کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی تایبەتدا رێنمایان بووه.. له دانیشتنه‌کانی ئێوارانی به ده‌مودووه شیرین و شۆخییه جوانه‌کانی هاوڕێکانی و ئاماده‌بووانی ده‌هه‌ژاند و له ئاسووده‌یی ده‌گرتن.
چه‌ندین جار نه‌خۆشیی به‌رانگژی ده‌بۆوه و خه‌سته‌خانه بنبزری ده‌کرد.. که‌چی له ناکاوێک به خۆی و به گۆچان و پرێسکه تژی له په‌رتووک و رۆژنامه‌کانی راده‌بۆوه و له جاران به گوڕتر درێژه‌ی به پڕۆژه وێژه‌ییه‌کانی ده‌دایه‌وه. زامدار هێشتا گه‌نجینه‌یه‌کی پڕ پڕ له وشه و گوزارشتی جوان جوان بوو و چەندین په‌رتووکی دیکەى لەبەردەستدا بوو.. لێ ئه‌فسووس نەخۆشییه کوشندەکەى ده‌رفه‌تی تەواوکردنى کاره پڕ به‌هاکانی نه‌دا و رۆژی پێجشه‌م ٨\٩\٢٠١١ لە نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له شاری هه‌ولێر کۆچى یه‌کجاره‌کیی کرد.
|